شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ئایا بۆ هەمیشە بیباکانە دواوین لە سەر میژۆوی خۆمان وسەرکردەکانمان. شێرکۆ پاڵانی جافی.

شیرکۆ پالانی جافی
ئایا بۆ هەمیشە بیباکانە دواوین لە سەر میژۆوی خۆمان وسەرکردەکانمان. شێرکۆ پاڵانی جافی.

‌لیرەدا جیگای خۆیەتی هەمۆ تاکیکی کورد رابین لە سەر نووسینی ڕۆشنبیری کورد واتا بیجگە لە بلاو کردنەوەی فکرەی داگیرکەران.ئەمە دەبیتە ڕۆڵی ئاشکراکردنی زانستی کورد دەبیت لە یادمان بیت بە هەمان تێڕوانینی ئەم سەردەمە بیت. دەبیت سیفەتی نەتەوەیی دوور نەخەینەوە

ئایا بۆ هەمیشە بیباکانە دواوین لە سەر میژۆوی خۆمان وسەرکردەکانمان. شێرکۆ پاڵانی جافی.
صورة
‌زۆرجار دەبین کە کوردستانیە رۆشنبیرەکانیش جیاوازن لە تێڕوانی و بۆچوونەکانیان هەرچەندە دووریی نێوانیان زۆر بێت ، ڕەنگە یەک بۆچوون کۆیان بکاتەوە زیاتر لەوەی کە یەک نیشتمان یان ڕوگەزێک کۆیان دەکاتەوە. هەندیک جار لە بیر و بۆچوونەکانیان یەک ناگرنەوە بۆیە ئەم هەموو جیاوازییە پەیدا دەبێ لە نێوان بیردۆز گرووپ و ڕێباز و سیاسەت مەدارەکان.
‌زۆر بە دا خەوە لە بنەڕەتدا دەزگای زانستی لە کوردستاندا زۆر گرنگی نەداوە بە زمانی سەردەم، تابتوانیت لۆبی کوردی لە دەرەوەی خۆی کۆ بکاتەوە. بۆیە تا ئیستا نەمان توانیوە کە بەڵینیکی ناشیونالیستی کۆردانەمان هەبیت.
‌لیرەدا جیگای خۆیەتی هەمۆ تاکیکی کورد رابین لە سەر نووسینی ڕۆشنبیری کورد واتا بیجگە لە بلاو کردنەوەی فکرەی داگیرکەران.ئەمە دەبیتە ڕۆڵی ئاشکراکردنی زانستی کورد دەبیت لە یادمان بیت بە هەمان تێڕوانینی ئەم سەردەمە  بیت. دەبیت سیفەتی نەتەوەیی دوور نەخەینەوە لە دەربڕینی زاڕاوەی کوردی،ئەو کات وەک کورد دەتوانین بڵین لەم سەردەمی تەکنەڵۆجیاو زانستیانە هەوڵەکان بە فێڕۆ نەچوونە.هەمۆی لە بواری خزمەت کردنی نەتەوەکەمان بە کار هیناوە. وەک تاکیکی کورد دەبیت شانازی بە شکستۆو سەرکەوتنەکانمان بکەین ، وە دەبیت واز بینین لە ڕەخنەی ڕۆخینەر،
‌ئایا ئەم ڕەخنانە بناغەیەکی ڕاستەقینەیان هەیە یان تەنیا دەربڕینی هەستێکی سۆزدارییە و یان حوکمدانێکی ڕووکەشییە. زۆر بە داخم بۆ نەوەی نیمان وا دووچاری برینێکی قووڵ بوونەتەوە وا هەمیشە جۆرە پرسیاریک دەکەن کە لە ئاستی خۆیان و دەسڵاتی ئەمرۆی واقعی کوردستان نیە. چونکە جارێکی تر لە کەسانێک داوا دەکەین کێشەکانمان بۆچارەسەربکەن کە لە ژێر خاکن، پاش ئەوەی کە خۆمان دەستەوسان بووین لە چارەسەرکردنیان.
وەک کورد ئیمەش مافی خۆمانە وەک گەلانی تر بە سەرکردە زیندۆو وە شەهید کراوەکان شانازی بکات بە خۆیەوە،هەرچەندە وەک کورد هەمیشە دوورخراوینەتەوە لە مێژووی راستەقینەی ڕۆژهەڵات و جیهان. وە نکووڵیکردنمان لە کوردایەتی وچەکی راگەیاندنی دەستمان وە شەڕی فیکری و ڕامیاریی .
‌ئیتر چۆن لەو کوردە ببوورین کە شانازی بەم سەرکردەیە ناکات. پێم وایە ئاراستەکردنی ڕەخنە تەنیا هەڵهاتنێکە لە بارودۆخی ئەمڕۆمان ، کاتێک قورسیی بە سەرهات و هەمۆ ئەو ئەشکەنجەو ئازارانە دەخەینە ئەستۆی ئەوان. لە ڕاستیدا ئەم ڕەخنەگرتنانە پشت بە بناغەیەکی ڕاستەقینە نابەستێت بگرە تەنیا دەربڕینێکە لە هەستی سۆزداری یان حوکمێکی ڕووکەشەوە سەرچاوە دەگرێت. کەواتە دەبیت ئەوەمان لە یاد نەچیت سەرکردەکانمان بەرهەمی ئەم خزمەتکردنەی بە دەست کەوت و چێژی لە بەری خۆبەختکردنەکەشی وەرگرت ،ئەگەر ئیمەی کوردبە سەرکردە دیرینەکانمانەوە هیچی بە دەست نەهێنابێت ئیتر بە کێیەوە دەسکەوتی هەبوو.?
‌زور بە داخەوەم کە ئیمەوەی هەمیشە وا فیر کراوین کە تەماشای سەرکردەکانمان لە کاتی دایکبوون و مردنی وەک کورد دەبینین.
‌‌بە لە کردەوەکانیداوا تەماشای ناکەین ئەلین چۆنکە هیوای کوردیبە ئەنجام نەگەیاند.
‌‌لە ڕاستی دا ئەمە هەوڵگەلێکە دەدرێت بۆ تێکدان و نابووتکردنی مێژووی سەرکردەکانمان.
‌‌ئەم تێکەڵکردن و شێواندنە تەنیا لە جیهانێکی دواکەوتوو ڕوو دەدات وەک جیهانی سێیمەی خۆمان ، ئەگینا ڕۆشنبیری دەوڵەتە پێشکەوتووەکان شەرم دەیانگرێ ئەگەرباسێکی لەم جۆرە بکەن یاخۆ لە ژێر کارتێکردنی هەوادارییەکی نیشتمانی مێژوو بنووسنەوە، ئەم جۆرە نیشتمانپەروەرێتییە دەبێتە تاوانێک کە نووسەر نکووڵی دەکات و دووری دەخاتەوەلە خۆی ، ئەگەر رۆشنبیر هەوڵی بە درۆخستنی میژووبدات، بگرە چەمکی لاینگرێتی و نیشتمانپەروەرێتی  ئەوە دەگەیەنێت کە مێژوو بەومرۆڤانە بنووسیتەوە ونیشتمانپەروەریەتی لە نووسینی مێژوو دەبێتە تاوانێک کە ئەویش لە خۆی بە دووری دەخاتەوە بە هەر شێوەیەک بێت، بۆیە رۆشنبیر پێی وایە پێویستە ڕاستیەکان تۆمار بکرێ ئەگەر چی تووڕەبوونینیشتمانپەروەرانی لە گەڵدا بێت، نیشتمانپەروەرێتی مێژوونووس لەوەدایە کە بەشێوەیەکی میتۆدی و قایلکەرانە لە نووسینی سەرچاوەکان بکۆڵێتەوە و پەنجەی تاوان درێژ بکات بۆ ئەوکەسانەی کە بوونەتەهۆی شکستهێنانی نیشتمان لە هەمان کاتدا شانازی بە باسکردنی سەرکردەکانی بەرەنگاری سەرکەوتن بکات

‌شیرکۆ پاڵانی جافی
‌07/010/2014

2014-10-07 13:44:06

11 ساڵ و 4 مانگ و 13 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©