لە شارەکانی جوانرۆ و سەردەشت و مهاباد ڕێپێوان بۆ پشتیوانی لە کوبانی بەڕێوە چوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بە گۆیرەی هەواڵی تایبەت لە ڕێکخستنەکانی ناوخۆی وڵاتمان و بە بەشداری نزیکیان لە چالاکییەکان، هەریەک لە شارەکانی سەردەشتی سەرسەوز، جوانرۆی جوان، مەهابادی مەکۆی یەکەم کۆماری کوردستان، ڕێپێوانی جەماوەری بەخرۆشی نەتەوەییەوە بەڕێوە چووە
لە شارەکانی جوانرۆ و سەردەشت و مهاباد ڕێپێوان بۆ پشتیوانی لە کوبانی بەڕێوە چوو.
تایبەت بە ماڵپەری پسک ٢٠ ٠ ٦

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابوردودا لە زۆربەی شار و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندان و رێپێوان بۆ پشتیوانی لە شاری کوبانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چووە.
بە گۆیرەی هەواڵی تایبەت لە ڕێکخستنەکانی ناوخۆی وڵاتمان و بە بەشداری نزیکیان لە چالاکییەکان، هەریەک لە شارەکانی سەردەشتی سەرسەوز، جوانرۆی جوان، مەهابادی مەکۆی یەکەم کۆماری کوردستان، ڕێپێوانی جەماوەری بەخرۆشی نەتەوەییەوە بەڕێوە چووە. کە تێیدا پشتیوانی خۆیان بۆ کوبانی دەربریوەو داوای پشتگیری جیهانیان بۆ کوبانی کردوە. هەروەها بە تووندی ئیدانەی هەڵویستی ناڕاستەی دەوڵەتی تورکیایان کردوە.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە ئەو چالاکیانە لە شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2014-10-08 13:22:26
11 ساڵ و 4 مانگ و 14 کاتژمێر و 12 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس