پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

ئاستەنگی شەری ناتۆ لەگەڵ داعش، لە نێوان تورکیا و کوردا. نووسینی عارف باوەجانی

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
ئاستەنگی شەری ناتۆ لەگەڵ داعش، لە نێوان تورکیا و کوردا. نووسینی عارف باوەجانی

ئەمەش وەک میراتێکی مێژویی لە ئەتاتورک و پەیمانە شوومەکەی لۆزانەوە بۆیان ماوەتەوە. هەر لە یەکەم شەری ئەمریکا لەگەڵ ئێراق لە ساڵی ١٩٩١ بە ئاشکرا تورکیا نیگرانی وڵاتەکەی لە پێشکەوتنی کورد لە ئاکامی ئەو شەرە بە جیمس بیکری وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی ئەمریکا وتووە.دیسانەوە لە ساڵی ٢٠ ٠ ٣ لە ئەگەری ڕەزایەتی دەربرینی بە کارهێنانی خاکەکەی بۆ شەری دژی ئێراق

ئاستەنگی شەری ناتۆ لەگەڵ داعش، لە نێوان  تورکیا و کوردا. نووسینی عارف باوەجانی
١١ / ١٠  / ٢٠ ١٤


صورة 

سیاسەتی شەرکردن و لە بەین بردنی گروپی تروریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام داعش بووەتە پلانی کاری سەرەکی ئەمساڵی ڕێکخراوی هاوپەیمانی باکوری ئەتلەسی  ناتۆ. بە تایبەت لە کۆتایی کۆبوونەوەی لوتکەی هاوپه‌‌‌یمانی ناتۆدا لە سەپتەمبەری ٢٠ ١٤، کە سەرۆکی ٢٨ وڵات لە شاری نیوپۆرتی وێڵزی بەریتانیا بەڕێوەچوو. لە ئاکامی ئەو کۆبوونەوە لوتکەیەدا بە تێکرا لە سەر ئەوە ڕێکەوتن که‌‌‌ رێکخراوی داعش Ú¾ەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر جیهان، و بە تایبەت یەکێک لە وڵاتانی ناتۆ کە تورکیایە، کە هاپێچی تورکیا ئاماژەش بە مەترسی لە سەر ئێراق و سوریاش کرا. بریار درا کە ناتۆ لە جەنگدا بێت بۆ لە بەیندانی داعش. هەر لەو کۆبوونەوەش کە ئەو کات مەسەلەی کۆبانی نەهاتبووە پێش ئەندامانی هاوپه‌‌‌یمانی ناتۆ لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کە هاوکاری و پشتگری ئەمنی بۆ کوردستان و ئێراق بنێرن.

کورتە پێناسەیەکی ناتۆ.
ناتۆ یان ڕێکخراوی Ú¾اوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی، کە بە ئینگلیزییەکەی دەبێتە،
(North Atlantic Treaty Organisation ) NATO   
ئەم ڕێکخراوە لە ٤ / ٤ / ١٩٤٩ لە واشیینگتۆن دی سی دامەزراوە. لە سەردەمی کۆتایی شەری دووەمی جیهانی لەو کاتەدا لە لایەن ١٢ وڵاتی هاوپەیمانی دەریای ئەتڵەسی، لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کە ئەم ڕێکخراوە هاوبەشە دروستبکەن. کۆنگرە بە کۆنگرە ژمارەی ئەندامانی ئەم هاوپەیمانییە پەرەی سەند. ئیستا ژمارەی وڵاتانی ئەندام ٢٨وڵاتە. سکرتێری گشتی ئیستای ناتۆ ( یان سۆێلتەنبەرگ) سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتی نەرویژە.
وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بریتن لە ئە‌مریکا، به‌‌‌ریتانیا، فه‌‌‌ڕه‌‌‌نسا، ئه‌‌‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، لاتیڤیا، ئیسپانیا، هۆڵه‌‌‌ندا، به‌‌‌لجیکا، پورتوگال، که‌‌‌نه‌‌‌دا، کۆماری چیک، دانیمارک، بولگاریا، یۆنان، نۆرویژ ، کرواتیا، کرواتیا، رۆمانیا، ئه‌‌‌ستۆنیا، مه‌‌‌جه‌‌‌رستان، ئایسله‌‌‌ند، ئه‌‌‌لبانیا،لیتوانیا، لۆکسه‌‌‌مبۆرگ، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا. هەروەها باره‌‌‌گای‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کی‌ رێکخراوه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ شاری‌ برۆکسلی‌ پایته‌‌‌ختی‌ (به‌‌‌لجیکا)یه‌‌‌.

تورکیا بۆ لە بەرامبەر بە شەری داعش وا دەکات.
تورکیا کە یەکێکە لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و بە پێێ هەڵکەوتە جۆگرافیایەکەی بۆ ناتۆ گەلێک گرنگە، هەربۆیەش ناتۆ زۆر جار لەبەر بەرژەوەندییەکانی تورکیا زۆر کاری خۆی لەو وڵاتەوە ئەنجام نەداوە.
لە بواری نزیکبوونەوەی داعش بۆ سەر شاری کوبانی کە دەبێتە هاوسنووری باکوری کوردستان، کە خراوەتە سەر تورکیا و کە یەکێکە لە وڵاتانی ناتۆ. ئەم دۆزەش زیاتر ناتۆی سەرقاڵکردوە کە چۆن بەرەنگاری داعش ببنەوە. لەم بوارەوە ناتۆ و جیهان بە باشێ سیاسەتی نارونی تورکیا لەبەرامبەر بە داعش هەست پێدەکەن. بگرە بۆچوونی زۆربەی ناوەند و ئەنیسیتۆ و رۆژنامەکانی جیهانیش بە ڕاشکاوانە باسی هاوکاری تورکیا لەگەڵ داعش دەکەن. هیندێک بەڵگەی ئاشکرا بووی ناوخۆی تورکیا لە ڕێگەی میدیاکانیانەوە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن.

بەڵام ئایا تورکیا بوونی ئەم گروپە بە مەترسی نازانێت یا چی مەبەستێکی دیکەی هەیە لە پشتگیری کردنی ئەم گروپە.
تورکیا هەمیشە لای مەبەست بووە کە کورد لە هیچ کام لە رووداوەکانی ناوچەکە پر دەستکەوت نەبێت. ئەمەش وەک میراتێکی مێژویی لە ئەتاتورک و پەیمانە شوومەکەی لۆزانەوە بۆیان ماوەتەوە. هەر لە یەکەم شەری ئەمریکا لەگەڵ ئێراق لە ساڵی ١٩٩١ بە ئاشکرا تورکیا نیگرانی وڵاتەکەی لە پێشکەوتنی کورد لە ئاکامی ئەو شەرە بە جیمس بیکری وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی ئەمریکا  وتووە. دیسانەوە لە ساڵی ٢٠ ٠ ٣ لە ئەگەری ڕەزایەتی دەربرینی بە کارهێنانی خاکەکەی بۆ شەری دژی ئێراق، چەند مەرجی دژواری هەبووە کە هەموو مەرجەکانی بە دژی کورد بووە. کە مەرجەکانی قبووڵ نەکرا و لە شەری ٢٠ ٠ ٣ ئەمریکا بە دژی ئێراق بەشداری نەکرد، و بگرە رێگەشی نەدا لە ڕێگەی ئاسمانی وئەرزیشەوە لە ناوچەی تورکیا بۆ هێرش بردنە سەر ئێراق کەڵک وەرگیرێت. بەردەوامیش لە رێگەی ناتۆ و چالاکیە دیپلوماتییەکانی لە ئاست جیهان بە دژی کورد کاریکردوە. هەوڵێکی زۆر و باجێکی زۆریدا بە ئەمریکا بۆ ئەوەی کە پارتی کرێکارانی کوردستان بخاتە نێو لیستی تروریستی ئەو وڵاتەو وڵاتانی ئوروپاییەوە. هەروەها بەردەوام لە هەوڵداندابوو بۆ داخستنی تەلەفزۆێنە کوردییەکانی نزیک لە پێکاکا بۆ ئەوەی دەنگی ئەو رێکخراوە نەگاتە نێۆ کوردانی باکور. بەڵام هەرچەند توانی کاناڵەکانی میدیا و مید و رۆژ  بە داخستن بدات، لەو پرۆسەی شکەستی هێنا وچوون هەر تەلەفزۆێنێکی بە دانی خەرجێکی زۆر بە داخستن دەدا، دەبینرا رۆژی دواتر و بە ناوێکی دیکەوە هەمان تەلەفزۆێن دەستبەکار دەبووەوە. تورکیا دەزانێت کە گەریلاکانی پێکاکا و لایەنەکانی دیکەی نزیک لە پێکاکا لەم چەند ساڵانەدا تەنیا بە کەلەشینکۆف و چەکی سووک ئەمنیەتی ئەو وڵاتەیان بە تەواوی خستووەتەوە مەترسییەوە. تورکیایان تووشی خەرجییەکی زۆری سەربازی کردوە. ترسی لەوە هەیە کە ئەگەر چەک و کەرەسەی سەربازای پێشکەوتوو بگاتە یەکینەکانی پاراستنی گەل، دەبێتە هۆی بە هێزبوونی کانتونەکانی کوردی لەو هەرێمانە. ئەمەش بۆ تورکیا زیاتر نیگرانی دروست دەکات.
تورکیا بە ناتۆی وتووە ئەگەر ئێوە هێزەکانی یەپەگە پر چەک بکەن بە مانای ئەوەیە پێکاکا پر چەک دەکەن بە دژی وڵاتێک کە ئەندامی خۆتانە. ئەم جۆرە بیانوو دۆزینەوەی تورکیا بۆ ناتۆ نیگرانی درستکردوە. لە حەفتەی پێشوو دیتمان کە سکرتێری گشتی ناتۆ به‌‌‌سه‌‌‌ردانێکی ره‌‌‌سمی گه‌‌‌یشته‌‌‌ وڵاتی تورکیا، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی تورکیا چۆر چ٠¶لۆ کۆنگره‌‌‌یه‌‌‌کی رۆژنامه‌‌‌وانی ئه‌‌‌نجامدا. یەکێک لە قسەکانی بۆ رۆژنامەنووسانی ئاشکرا کرد، کە ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی بۆ تورکیا ئەوەیە کە ناتۆ ئاواتە خوازە هەموو وڵاتانی ئەندام لەم هاوپەیمانییە بۆ له‌‌‌ناوبردنی تیرۆر یه‌‌‌کهه‌‌‌ڵوێستبن و ڕازی نەبن. وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وڵامی رۆژنامە نووساندا وتی وڵاتەکەمان سیاسیه‌‌‌تی تایبەت بە خۆمان هه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ به‌‌‌ره‌‌‌نگار بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی تیرۆر له‌‌‌ناوچه‌‌‌کەدا. بە لایەکی دیکەوە منەتی ئەوەی خستە سەر جیهان کە نزیکەی ملۆێن و نیوێک پەنابەری کورد و غەیرە کورد لە سوریا ئاوارەی تورکیا بوون و ئێمە خەرجیان دەدەین. باسی ئەوەشی کرد کە هاتنی داعش بۆ سه‌‌‌ر سنووره‌‌‌کانی تورکیا مه‌‌‌ترسییه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر ئارامی وڵاته‌‌‌که‌‌‌مان، به‌‌‌ڵام ئێمه‌‌‌ هه‌‌‌موو ئاماده‌‌‌کارییه‌‌‌که‌‌‌مان کردوه‌‌‌ بۆ بەرەنگاربوونەوەیان. یانی بە کوررتییەکەی داگیرکردنی کوبانی بۆ ئەوان گرنگ نییە بەڵام ئەگەر بێنە پێشترەوە ئەو کات بەرەنگارییان دەبنەوە.  بۆ مەسەلەی پەنابەریش دیارە تورکیا ئاواتی ئەوەیە لە ناوچە کوردستانیەکان هەمیشە شەر و نا ئارامی بێت و خەڵک بە ناچاری ئاوارەی لای ئەوان بن، و کورد هەمیشە داماو و زەلیل بکرێت، تا ببێتە مەترسیەک بۆ سەر کوردانی باکوریش، هەرچەند ورەی کوردانی باکور هەرگیز دانەبزیوەو پێچەوانەکەشی لەم حەفتەدا بینرا کە چی نائارامییەکی خستە ناو تەواوی تورکیاوە. یان سۆلتەنبەرگی سکرتێری گشتی ناتۆ نەیشاردەوە کە سەردانەکەی بۆ تورکیا بۆ ئەوەیە کە لە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە داعش تێبگات. ئەوەشی دووپاتکردوە کە داعش مه‌‌‌ترسیه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌موو جیهان نه‌‌‌ک ته‌‌‌نها بۆ وڵاتانی عیراق و سووریا، هه‌‌‌روه‌‌‌ها ناتۆ ئاماده‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌موو جۆره‌‌‌ هاوکاریه‌‌‌ک پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ وڵاتی تورکیا بکات له‌‌‌پێناو به‌‌‌گژداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ی تیرۆر له‌‌‌ناوچه‌‌‌که‌‌‌.
لە ناو ئاخانی قسەکانیدا چەند جار باسی لە زەرورەتی یەکبوونی وڵاتانی ناتۆ دەکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەیان بەرامبەر بە داعش، بە قسەکانی ناوبراودا دیارە کە ناتۆ لەگەڵ تورکیا کێشەیەکی گەورەیان هەیە بۆ لێدانی داعش و هاکاری کردنی کوردانی رۆژئاوا.


کورد دەبێت چی بکات.

کورد بە هۆی لێهاتووی و خۆراگری وبەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ گەورەترین گروپی تروریستی جیهانی لە مێژوودا، میدیای جیهان و ناتۆ،  ڕێکخراوە مەزنەکانی جیهان و وڵاتانی داگیرکەری کوردستانی تووشی شۆک و سەرقاڵی کردوە. ئیستا لەهەر تاکێکی سەرشەقام و گەشتیاری جیهانی بپرسی، کورد چییە و پێشمەرگە چییە، یەکسەر بە ئەرێنی و خۆشحاڵییەوە وڵامت دەداتەوە.
 بەڵام مخابن لەم کاتە گرنگەدا، لە نێو کورداندا ناکۆکی وشەرە ڕاگەیاندن و خۆسەپاندن و گۆێ نەگرتن لە یەکتر وەک پیشەی هەمیشەیی پەرە دەستێنێت، دەسکەوت و گرنگییەکان دەهێنێتە ئاستێکی خوارەوە. ئیستا کورد پێویستە زۆر پەلە کۆنگرەیەک لە ژێر ناوی ئاشتەواوی لە کوردستان ببەستێت و لێژنەی سەرپەرەستی ئاشتی و دژی شەری براکوژی بە پەلە دروستبکرێت. ڕێگری لە هێرشی میدیای کورد بە دژ یەکتر بگیرێت. کورد بە لیژنەیەکی پێکهاتووی نۆێنەرایەتی هەر چوارپارچەی کوردستان، لەگەڵ جیهان و ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان بکەوێتە دیالۆگ و بەرژوەندییەکانی خۆی لە نێۆ گۆرەپانەکانی جیهان بجووڵێنێت. هەروەک چۆن هەموو لایەک بە پێێ بەرژەوەندی خۆی بە دەم کوردستانەوە دێن یا دژایەتی کورد دەکەن. ئەم خۆراگرییە گرنگەی جیهان بکاتە دۆزێکی جیهانی و هەوێنەکەشی ببێتە دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی.
2014-10-11 09:54:39

9 ساڵ و 6 مانگ و 23 کاتژمێر و 56 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©