شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ڕاپەرین و ئەمەگناسیتان جێگەی ڕێز و پێزانین و شانازیمانە. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕاپەرین و ئەمەگناسیتان جێگەی ڕێز و پێزانین و شانازیمانە. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان کە پارتێکی رزگاریخوازە و بۆ خزمەت بە بیری نەتەوەیی کوردستان بە گشتی ورۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت دامەزراوە، ئەو پەری شانازی بەو هەڵویستە نەتەوەییتان دەکەین، دەستی تەکتەکتان دەگووشیین و هیوای سەربەرزی و سەرفەرازیتان بۆ دەخوازین.

ڕاپەرین و ئەمەگناسیتان جێگەی ڕێز و پێزانین و شانازیمانە. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

صورة

خەڵکی نیشتیمانپەروەر و وڵاتداگیرکراوی رۆژهەڵاتی کوردستان.

لە ماوەی ٣٥ ساڵ تەمەنی رێژیمی ئازادیکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێوە هەمیشە لە ژێر فشارو کوشتن و بەندی و هەژاری نەهامەتیدابوون، تا مانی ئەو ڕێژیمە بەردەوامیش بەو شێوە ژیان تێپەر دەکەن.
بەڵام ئەو هەموو نەهامەتی و ناخۆشیانە هەرگیز کاریگەری لە سەر لاوازکردنی بیری نەتەوەیی و کوردستانیتان نەکردوە. بگرە بەردەوام لە سەنگەری بەرگری و هاوخەمیدا بوون.
لە ڕووداوەکانی شنگالی باشوری وڵاتمان و کوبانی ڕۆژئاوای وڵاتمان، ڕق و کینەی نیشتیمانپەروەری شەقامەکانی باکوری کوردستانی مەزنمان،! ئێوەی خەمخۆری هەموو بەشەکانی کوردستان بێدەنگ نەبوون. لە رێگەی کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی و مرۆیی. لە ڕێگەی ڕاپەرین و گردبوونەوەی جەماوەی لە ئەیوانەوە تا خۆیەو سەڵماس ڕاتان گەیاند کوبانی تۆ قیبلەگەی کوردانی، کۆبانی تۆ تەنیا نیت.

کوردستانیانی تامەزرۆی سەربەخۆیی و سەربەستیی یەکجاری: خۆراگری و پشتگیری ئێوەی وڵاتداگیرکراو لە خوشک و براکانی دیکەتان لە هەر بەشێکی دیکەی داگیرکراوی کوردستان، زیاتر دەزگای داپڵۆسێنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی تووشی شۆک کردوە.
بێگومان ئەو هەڵویستە نەتەوەییەتان کەوابەردەوامە، لە ئایندەیەکی نزیکدا کرماشانی پایتەختیش دەکات بە شۆێنی کۆبوونەوەو چارەسەرەکانی کێشەی کورد، هاوشانی هەولێر وئامەدو کوبانی.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان کە پارتێکی رزگاریخوازە و بۆ خزمەت بە بیری نەتەوەیی کوردستان بە گشتی ورۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت دامەزراوە، ئەو پەری شانازی بەو هەڵویستە نەتەوەییتان دەکەین، دەستی تەکتەکتان دەگووشیین و هیوای سەربەرزی و سەرفەرازیتان بۆ دەخوازین.
ڕۆڵەکانی سنەی قارەمان، ئیلامی بووکی زاگرۆز، کرماشانی پایتەخت، هەورامانی جوانی، موکریانی مەکۆی سەربەخۆیی کوردستان، ورمێی زێدی سمکۆی قارەمان. لورستانی کوردستان. ئەم یەکێتیەی ئێوە ئاسۆیەکی روونی بۆ ڕزگاری نیشتیمانەکەمان پێیە. هێزی پۆڵاینی ئێوەی تینووی ئازادی  لادیوار و سیمی سنوورە دەستدروستەکان دەقرتێنن، هەروەک لە نێوان باکور و رۆژئاوا لە نێۆ کوردانی سەربەرز لە ماوەی ئەم ٢حەفتە پێشەوە ئەو سنورە دانپێدانەنراوەیان تێکدا.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داوا لەگشت ئێوەی بەڕێز دەکەین کە بەردەوام لە یەکخستنی ماڵی کورد و یەکێتی و تەبایی نیشتیمانەکەمان هەروا پشت و پشتیوان و هاندەر بن.

جارێکی دیکە پێتان دەڵێن دەستان خۆش و پێتان سەربەرزین.

بژی یەکێتی و تەبایی ماڵی کورد. نەمان بۆ پلانی لێکترازانی گەلەکەمان،

بەڕێزەوە:
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
13 - 10 - 2015
www.psk2006.org    -  [email protected] 
2014-10-13 11:55:09

11 ساڵ و 4 مانگ و 17 کاتژمێر و 18 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©