پێکهاتبوون لە ١٣ نۆێنەری باڵۆێزخانەکانی جیهان لە ئۆسڵۆ، ٤١ نۆێنەری ئەنیسیتۆیتە زانستییەکان، ٢٧ ڕێکخراوی جیهانی کە ناوەند و نۆێنەرایەتییان لە نەرویژە، دەیان ڕۆژنامەنووس و نووسەر، کەسایەتی سیاسی، بازرگان و شارەزای بوارە جیاوازەکان.
بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سیمیناریکی زانستی لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ، بە بەشداری دەیان دیپلوماتی جیهانی.

ڕێکەوتی ١٤ / ١٠ / ٢٠ ١٤ ڕێکخراوی لیبراڵ بیرەکان، سیمیناریکی زانستی لە ژێر ناوی ( ئایا نەرویژ چۆن دەتوانی لە ئەزموونەکانی ئیسرائیل کەڵکوەرگرێت و فێربێت ) بۆ ٣ نووسەر و شارەزای تەواو لە سەر هەردووڵات لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ ڕێکخست.
کە یەکێک لە میوانە تایبەتەکانی سیمینارەکە بریتی بوو لە بەڕێز ساول سیناگەر کە ئەزموونی چەندین ساڵی کاری رۆژنامەنووسی و لێکۆلێنەوەی زانستی جیهانی هەیە، هەروەها نووسەری دەیان پەرتووکی گرنگە، کە هاوکات ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلیشە.
ژمارەی میوانانی بەشدار٢٠ ٠ کەس بوون، کە پێشوەخت بانگهێشتکرابوون بۆ ئەوەی لەو کۆرەدا بەشدار بن.
بەشدارانی ئەو سیمینارە پێکهاتبوون لە ١٣ نۆێنەری باڵۆێزخانەکانی جیهان لە ئۆسڵۆ، ٤١ نۆێنەری ئەنیسیتۆیتە زانستییەکان، ٢٧ ڕێکخراوی جیهانی کە ناوەند و نۆێنەرایەتییان لە نەرویژە، دەیان ڕۆژنامەنووس و نووسەر، کەسایەتی سیاسی، بازرگان و شارەزای بوارە جیاوازەکان.
بەڕێز عارف باوەجانی وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و تاکە کورد بەشداری لەو کۆرەدا هەبوو. شایانی ئاماژە پێکردنە کە لە٣ کاتژمێری ئەو سیمینارەدا، ناسراوی لە نێوان سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەشێک لە بەشداران وەک باڵۆیزخانەکان و ڕێکخراوەکان دروستبوو، ئاڵۆگۆری ناونیشانی پێوەندی، و بەڵێنی دیداری تایبەتی لە نێوانیان درا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، ١٤ / ١٠ / ٢٠ ١٤
.
بۆ دیتینی وێنەی زیاتر سەردانی پەیجی فەرمی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بکەن.
https://www.facebook.com/pages/Aref-Bawecani-%D8%B9%D8%A7%D8%B1%D9%81-%D8%A8%D8%A7%D9%88%DB%95%D8%AC%D8%A7%D9%86%DB%8C/197961183628816 Aref Bawecani عارف باوەجانی