شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

راگەیاندنی هاوبەشی نوێنەرایەتی حزبە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان / ٤٣ لایەنی کوردستانی

٤٣ لایەنی کوردستانی
راگەیاندنی هاوبەشی نوێنەرایەتی حزبە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان / ٤٣ لایەنی کوردستانی

٣١ - کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان KNC
٣٢ - پارتی سەربەستی کوردستان
٣٣ - کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
٣٤ - کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK
٣٥ - پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٦ - حزبی دیموکراتی کوردستان

راگەیاندنی هاوبەشی نوێنەرایەتی حزبە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان / ٤٣ لایەنی کوردستانی
صورة
جەماوەری تێکۆشەری کوردستان ...
کەس و کارو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ...
ئێمە حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەدرێژەی دیدارو کۆبوونەوەکانماندا, ئەمڕۆ 18 / 10 / 2014 لە بارەگای یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبووینەوە, لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بەکاروچالاکی ماوەی رابردوو گفتوگۆکرا, کارو چالاکییەکان بە ئیجابی هەلسەنگێنران و کارنامەیەکی نوێیش بۆ کارو خەباتی داهاتوو داڕێژرا.
کۆبوونەوەکە جارێکی دیکە خەبات و بەرخودانی پێشمەرگەو شەڕڤانان بەرز دەنرخێنێت و, خۆشحاڵە بە پێشڤەچوونەکان گۆڕەپانەکانی شەڕ لە باشووری کوردستان و کۆبانێ‌ و رۆژئاوای کوردستان و, سوپاسگوزاری خۆیشی بە هێزەکانی هاوپەیمانان رادەگەیەنێت کەوا بنکەو بارەگاکانی تیرۆریستانی داعشی لە کۆبانێ‌ موشەکباران کرد, ئەوەش بووە هۆی گۆڕینی هاوکێشەی شەڕ لە کۆبانێ‌.
ئێمە دەستخۆشی لە تەواوی گەلی کوردستان لە هەرچوار پارچەی وڵات و رەڤەندی کورد لە دەرەوەی وڵات دەکەین کەوا بە چالاکی جۆاوجۆرو خۆپیشاندان تیرۆریستانیان شەرمەزارکرد و مۆرالی پێشمەرگەو گەریلاو شەرڤانانیان بەرزکردەوە, ئەم یەکدەنگییەی گەل لە سەرتاسەری کوردستان دەریدەخات ئێمە یەک دڵ و یەک جەستەین و چارەنووسمان یەکە.
بەشدارانی کۆبوونەوە دەستپێشخەری بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لێکنزیکردنەوەو رێککەوتنی لایەنەکانی رۆژئاوا بەرز دەنرخێنن و, داوا لە تەڤدەم و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا دەکات کەوا ململانێ‌ حزبییەکانیان بخەنە لاوەو بگەنە رێکەوتنێک لەنێوان خۆیاندا, لەبەرئەوەی یەکڕیزی و یەکدەنگی ئەوان دەبێتە فاکتەری بەهێزی پێشڤەچوون و سەرکەوتنی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان.
هەروەها کۆبوونەوە دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ ئەو بڕیارەی داویانە سەبارەت بەفەرمی مامەڵەکردن لەگەڵ خواستی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان, کە ئەوە یەکێک بووە لە داخوازییەکانی ئێمەی لایەنە سیاسییەکان کە لە کۆبوونەوەی خۆماندا لە 29 / 9 / 2014 داوامان کردبوو هەرسێ‌ سەرۆکایەتی کوردستان مامەڵەی فەرمی لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان بکەن, بۆئەمەش داوا لە حکومەتی کوردستان دەکەین رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.
وڵاتپارێزانی کوردستان ...
ئێمە لەپێناو یەکریإزی و یەکدەنگی گەلی کوردستان لە کارو خەباتی خۆماندا بەردەوام دەبین و داوا لەهەموو لایەک دەکەین هاوکارو پشتیوانمان بن بۆ هێنانەدی یەکێتی و یەکدەنگی, لەو پێناوەشدا داوا دەکەین لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی دەست بەکارەکانیان بکەنەوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات کۆنگرەی نەتەوەی وەکو چەترێکی هاوبەش بۆ هەموو لایەنەکان ببەسترێت.
ئێمە لە کارو چالاکی داهاتووماندا بڕیارمانداوە کەوا سندوقێکی کۆمەک بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان دابنێین, بۆ ئەم مەبەستە داوا لە جەماوەری کوردستان دەکەین لەکاتی دانانی سندوقەکەدا بە هانای خوشک و برایانمانەوە بێن و کۆمەکی سندوقەکەمان بکەن, ئەمەش ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆیی هەموو لایەکمانە.
لەگەڵ رێزماندا.

لایەنە سیاسییەکان:
١-  یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
٢-  حزبی شیوعی کوردستان
٣-  یەکێتی نیشتمانی کوردستان
٤-  بزووتنەوەی گۆڕان
٥-  یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK 
٦- بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٧ - حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان 
٨ - حزبی ئایندەی کوردستان
٩-  بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
١٠ - پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
١١- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٢-  پارتی ئازادی کوردستان PAK 
١٣ -  بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی تورکمان
١٤ - سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
١٥ - حزبی شروقی تورکمانی
١٦ - حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن
١٧ -  حزبی رزگاری کوردستان RPK 
١٨ - پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD 
١٩ - پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستان
٢٠  - پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP 
٢١ - کۆمەڵە ( رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران )
٢٢ - پارتی گەلی تورکمانی عێراق
٢٣ - پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان
٢٤ - پارتی رزگاری نەتەوەیی تورکمان
٢٥ - پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان PCDK
٢٦ - پارتی نەتەوەیی کوردستان
٢٧ - حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان
٢٨ - بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
٢٩ - بزووتنەوەی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان _ سوریا
٣٠  - پارتی پارێزگارانی کوردستان
٣١ - کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان KNC 
٣٢ - پارتی سەربەستی کوردستان
٣٣ - کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
٣٤ - کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK 
٣٥ - پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٦ - حزبی دیموکراتی کوردستان
٣٧ - کۆما جڤاکێن کوردستان KCK 
٣٨ - حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
٣٩ - بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان
٤٠ - پارتی کۆماری کوردستان
٤١ - کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان لە کوردستان
٤٢ - حزبی تورکمان ئیلی
٤٣ - بزووتنەوەی تورکمانی بێلایەن
2014-10-18 15:37:12

11 ساڵ و 4 مانگ و 11 کاتژمێر و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©