باوەجانی لەو پێوەندییە تەلەفونییەدا خۆشحاڵی خۆی لە دامەزراندنی پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی دیکەی لە باکوری کوردستان پێشاندا، و هیوای خواست کە خەبات لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری باکوری کوردستان درێژەی هەبێت. هەر لە درێژەی قسەکانی بەڕێز باوەجانی داوای لەبەڕێز ئۆزجەلیک کرد، کە گرنگی زۆر بدەن بە پێوەندی دۆستانەی نێوان گشت لایەنە سیاسییەکانی باکوری کوردستان.
سەرۆکی پ س ک بە پێوەندی تەلەفونی پیرۆزبایی لە مۆستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی پاک لە باکور دەکات.

لە ڕێکەوتی ١٨ / ١٠ / ٢٠ ١٤ لە هۆتێل گرێن پارکی ئامەدی پایتەختی باکوری کوردستان، دامەزراندنی پارتێکی نۆی و نەتەوەیی لە ژێر ناوی پارتی ئازادی کوردستان ڕاگەیاندرا.
هەر لەو پێوەندییەشدا سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بەڕێز ئەندازیار موستەفا ئۆزجەلیک سەرۆکی ئەو پارتە، پیرۆزبایی خۆی و ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستانی، گەیاندە ناوبراو گشتە ئەندامانی پارتەکەیان.
باوەجانی لەو پێوەندییە تەلەفونییەدا خۆشحاڵی خۆی لە دامەزراندنی پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی دیکەی لە باکوری کوردستان پێشاندا، و هیوای خواست کە خەبات لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری باکوری کوردستان درێژەی هەبێت. هەر لە درێژەی قسەکانی بەڕێز باوەجانی داوای لەبەڕێز ئۆزجەلیک کرد، کە گرنگی زۆر بدەن بە پێوەندی دۆستانەی نێوان گشت لایەنە سیاسییەکانی باکوری کوردستان.
بەڕێز موستەفا ئۆزجەلیک سوپاسی خۆی و گشت ئەندامانی پارتەکەیانی ئاراستەی بەرێز عارف باوەجانی کرد، و خۆشحاڵی خۆی لەو پێوەندییە تەلەفونیە پێشاندا. هەر لەو پێوەندییەدا کات و شوێن دیاریکرا کە پێکەوە لە نزیکەوە زیاتر یەک ببینن و باس لە سەر کاری هاوبەش و نزیکبوونەوە لە رێکخراوە لیبراڵەکانی جیهان بکەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٩ / ١٠ / ٢٠ ١٤