ێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی حیزبه کوردستانییه‌کان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان که نوێنه‌رایه‌تی 43 حیزب و لایه‌نی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان ده‌کات، پێکهاتبوو له به‌ڕێزان ( غه‌فوور مه‌خمووری سکرتێری گشتیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK ،
نوێنه‌رایه‌تی حیزبه کوردستانییه‌کان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کات

میدیا _ هه‌ولێر:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 20 / 10 / 2014 نوێنه‌رایه‌تی حیزبه کوردستانییه‌کان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان سه‌ردانی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستانی کرد‌و، سه‌باره‌ت به بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان و چه‌ند پرسێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گفتوگۆیانکرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی حیزبه کوردستانییه‌کان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان که نوێنه‌رایه‌تی 43 حیزب و لایه‌نی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان ده‌کات، پێکهاتبوو له به‌ڕێزان ( غه‌فوور مه‌خمووری سکرتێری گشتیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK ، رۆمیۆ هه‌کاری سکرتێری حزبی دیموکراتی بێت نه‌هرێن، خدر روسی سکرتێری بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان، یاسین کۆبانی نوێنه‌ری پارتی یه‌کێتی دیموکراتی PYD ، ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردستان، شیلان ئه‌مین ئۆغلو نوێنه‌ری پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP ، دڵشاد چاوشلی سکرتێری پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان، د. عه‌بدوڵڵا وه‌رتی نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان، حسه‌ن مسته‌فا نوێنه‌ری حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان )، سه‌ردانی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان _یان کرد‌و، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازییان لێ‌کرا، لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، غەفوور مەخمووری بە نوێنەرایەتی شاندی میوان، سوپاسی پەرلەمانی کوردستانی کرد، کە لە مەسەلەی (کۆبانێ) نەتەوەییانە و نیشتمانییانە مامەڵەیان کردووە، هیوای خواست لەمەسەلە نەتەوەییەکانی دیکه‌ی میللەتەکەماندا، ئەم تەبایی و گیانی یەک تیمییە لە پەرلەماندا ببینن و، وتی: ( دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستان دەکه‌ین بۆ ئەو بڕیارەی داویانە سەبارەت بەفەرمی مامەڵەکردن لەگەڵ خواستی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان, کە ئەوە یەکێک بووە لە داخوازییەکانی ئێمەی لایەنە سیاسییەکان کە لە کۆبوونەوەی خۆماندا لە 29 / 9 / 2014 داوامان کردبوو هەرسێ سەرۆکایەتی کوردستان مامەڵەی فەرمی لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان بکەن, هیوادارین به‌دواداچوون هه‌بێت بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.)، مه‌خمووری ئه‌وه‌شی وت: ( ئێستا کاتی یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگییه‌و کاتی دوور که‌وتنه‌وه له ناکۆکی و ململانێ حزبییه‌کانی، ئێمە لەپێناو یەکریإزی و یەکدەنگی گەلی کوردستان لە کار‌و خەباتی خۆماندا بەردەوام دەبین و داوا له په‌رله‌مانی کوردستان و هەموو لایەک دەکەین هاوکارو پشتیوانمان بن بۆ هێنانەدی یەکێتی و یەکدەنگی گه‌لی کوردستان, لەو پێناوەشدا داوا دەکەین هاوکارمان بن بۆئه‌وه‌ی بەزووترین کات کۆنگرەی نەتەوەیی وەکو چەترێکی هاوبەش بۆ هەموو لایەنەکان ببەسترێت.).
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمان، دوای بەخێرهاتنکردنی شاندی میوان، دەستخۆشی لەم هەوڵە کرد، کە نوێنەرانی حیزبە کوردستانییەکانی پارچەکانی کوردستان لە کۆمیتەیەکی وادا کۆبوونەتەوە، لەبارەی بڕیارەکەی پەرلەمانی کوردستانیش بۆ کۆبانێ، سەرۆکی پەرلەمان وتی: ( ئەوە ئەرکێکی نەتەوەییە، کۆبانێ بۆ ئێمە گرنگە، پێویستە هەموومان پشتگیریی شەڕڤانانی خۆرئاوا بکەین بۆ سەرکەوتیان بەسەر تیرۆرستاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی شەڕڤانان لە پاراستنی کۆبانێ سەری هەموو کوردی‌یان بەرزکردووە.)، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان وتی: ( ئێستا کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان پێویستی بەکرانەوەو گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکتری هەیە، کاتی ئەوەیە جیاوازییە حیزبییەکانمان وەلا بنێین و تەنها خەمی ئازادی و دیموکراسی کۆمان بکاتەوە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردووش‌دا کاتێ کۆبانێ کەوتە بەر هەڕەشەی داگیرکاری تیرۆرستان، ئەو تەباییەمان لەلایەن سەرجەم هاوڵاتییانی کوردەوە لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ڕەوەندی کوردی لە هەندەرانەوە بینی، بۆیە ئێستا کاتی یەکبوونی نەتەوەیی و نیشتمانییە.).
دواتر نوێنه‌رانی باکوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێکهاته‌کانی کوردستان که ئه‌ندامی شانده‌که بوون سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێک روانینی خۆیان خسته‌ڕوو، هه‌ر له دیداره‌که‌دا چه‌ند پرس و مژارێکی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی باسیان لێوه کرا.