وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی پارتەکەمان، ئاراستەی هاوبیر و هاوکاری هێژامان کاک ڕەهەند مەریوانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتەکەمان دەکەین
باکی کاک رەهەند مەریوانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک کۆچی دوایی کرد، سەرەخۆشی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی.

بە داخەەوە هەواڵمان پێگەیشت بەڕێز ئەحمەد عەزیز شاوەیس باوکی هاورێی تێکۆشەرمان کاک ڕەهەند مەریوانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە تەمەنی
٨٢ ساڵ لە ناوچەی شارەزور کۆچی دوایی کرد.
بەڕیز ئەحمەد عەزیز شاوەیس لە ساڵی ١٩٣٢ شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، وێرای هەزاران بنەماڵەی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەرەتای شۆرشی گەلانی بندەستی ئێران و هاتنە سەرکاری رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناچاری ئاوارە دەبن، و تا ساڵی ٢٠ ٠ ٠ لە ئۆردوگای زۆرەملی ئەڵتاش ژیان دەبەنە سەر. دوایی ٣٧ ساڵ دووری لە زێد ومەڵبەند و شارەکەی خۆی سەر ئەنجام لە ڕێکەوتی ٢٣ / ١٠ / ٢٠ ١٤ لە ناوچەی هەڵەبجەی تازەی شارەزوور، دوایی نزیک بە دوو ساڵ بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی ماڵئاویی لە بنەماڵەو گەلەکەی کرد.
وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی پارتەکەمان، ئاراستەی هاوبیر و هاوکاری هێژامان کاک ڕەهەند مەریوانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتەکەمان دەکەین. هیواخوازین کە ئاخرین خەم و پەژارەی خۆی و بنەماڵەی بەرێزیان بێت.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٤ / ١٠ / ٢٠ ١٥
2014-10-25 06:08:53
11 ساڵ و 3 مانگ و 23 کاتژمێر و 3 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس