پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی حیزبه کوردستانییه‌کان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان که نوێنه‌رایه‌تی 43 حیزب و لایه‌نی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان ده‌کات،سه‌ردانی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان _یان کرد‌و، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازییان لێ‌کرا،
نوێنه‌رایه‌تی حیزبه کوردستانییه‌کان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان سه‌ردانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

میدیا _ هه‌ولێر:
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29 / 10 / 2014 نوێنه‌رایه‌تی حیزبه کوردستانییه‌کان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان سه‌ردانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کرد‌و، سه‌باره‌ت به بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان و چه‌ند پرسێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گفتوگۆیانکرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی حیزبه کوردستانییه‌کان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان که نوێنه‌رایه‌تی 43 حیزب و لایه‌نی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان ده‌کات، پێکهاتبوو له به‌ڕێزان ( غه‌فوور مه‌خمووری سکرتێری گشتیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK ، رۆمیۆ هه‌کاری سکرتێری حزبی دیموکراتی بێت نه‌هرێن، خدر روسی سکرتێری بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان، غه‌ریب حه‌سۆ نوێنه‌ری پارتی یه‌کێتی دیموکراتی PYD، د. ئاراس خۆشناو نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردستان، شیلان ئه‌مین ئۆغلو نوێنه‌ری پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP ، دڵشاد چاوشلی سکرتێری پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان، د. عه‌بدوڵڵا وه‌رتی نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان، زریان ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری حزبی ئاینده‌ی کوردستان )، سه‌ردانی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان _یان کرد‌و، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازییان لێ‌کرا، لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، غەفوور مەخمووری بە نوێنەرایەتی شاندی میوان، سوپاسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کرد، کە لە مەسەلەی (کۆبانێ) نەتەوەییانە و نیشتمانییانە مامەڵەیان کردووە، هیوای خواست لەمەسەلە نەتەوەییەکانی دیکه‌ی میللەتەکەماندا، له هاوکاری و به‌ده‌نگه‌وه هاتنه به‌رده‌وام بن و، وتی: ( دەستخۆشی لە حکومه‌تی کوردستان دەکه‌ین بۆ هاوکاری و پشتیوانی‌یان له خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان, هیوادارین حکومه‌تی کوردستان به‌رده‌وام بێت له هاوکاری و پشتیوانییه‌کانی بۆ رۆژئاوای کوردستان، هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین که‌وا حکومه‌تی کوردستان بڕیاری به فه‌رمی ناسینی رۆژئاوای کوردستان که له په‌رمانی کوردستانه‌وه ده‌رچووه جێبه‌جێبکات، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌کو قۆناخی یه‌که‌م داوا ده‌که‌ین که‌وا نوێنه‌رایه‌تی کانتۆنه‌کانی رۆژئاوای کوردستان له هه‌ولێر بکرێنه‌وه‌و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی کوردستانیش له رۆژئاوای وڵات بکرێته‌وه.)، مه‌خمووری ئه‌وه‌شی وت: ( ئێستا کاتی یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگییه‌و کاتی دوور که‌وتنه‌وه له ناکۆکی و ململانێ حزبییه‌کانه، ئێمە لەپێناو یەکریإزی و یەکدەنگی گەلی کوردستان لە کار‌و خەباتی خۆماندا بەردەوام دەبین و داوا له حکومه‌تی کوردستان و هەموو لایەک دەکەین هاوکارو پشتیوانمان بن بۆ هێنانەدی یەکێتی و یەکدەنگی گه‌لی کوردستان, لەو پێناوەشدا داوا دەکەین هاوکارمان بن بۆئه‌وه‌ی بەزووترین کات کۆنگرەی نەتەوەیی وەکو چەترێکی هاوبەش بۆ هەموو لایەنەکان ببەسترێت.)، سه‌باره‌ت به به‌رخودانی کۆبانێ، غه‌فوور مه‌خمووری وتی: ( به‌رخودانی کۆبانی به‌رخودانێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌و ئه‌و به‌رخودانه‌ی کۆبانێ وای کردووه کۆبانێ ببێته سیمبۆلی به‌رخودانی کوردان، ئێمه ئه‌و به‌رخودانه به‌رز راده‌گرین و شانازی پێوه ده‌که‌ین.)، مه‌خمووری خۆشحاڵی لایه‌نه سیاسییه‌کانی سه‌باره‌ت به رێککه‌وتننامه‌ی دهۆک راگه‌یاندو، وتی: ( ئێمه هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌ری جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ لێکدی نزیکردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژئاوای کوردستان به‌رز ده‌نرخێنین، که ئه‌نجامی هه‌بوو (رێککه‌وتننامه‌ی دهۆک)ی لێ به‌رهه‌م هات، ئومێد ده‌که‌ین که‌وا ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه بخرێته واری پراکتیکه‌وه‌و به زووترین کات جێبه‌جێ بکرێت.)، سه‌باره‌ت به ناردنی پێشمه‌رگه‌ش بۆ کۆبانێ مه‌خمووری وتی: ( بڕیاری ناردنی پێشمه‌رگه بۆ کۆبانێ بڕیارێکی نه‌ته‌وه‌یی و دیرۆکییه، ئێمه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان ئه‌م بڕیاره به‌رز ده‌نرخێنین و ده‌سخۆشی له جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ین، ئه‌م بڕیاره هۆکارێکی بۆ گرنگه بۆ پته‌وبوونى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و یه‌کڕیزیى کورد و کوردستانیان.).
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، دوای بەخێرهاتنکردنی شاندی میوان، دەستخۆشی لەم هەوڵە کرد، کە نوێنەرانی حیزبە کوردستانییەکانی پارچەکانی کوردستان لە کۆمیتەیەکی وادا کۆبوونەتەوەو، وتی: ( ئه‌م کار‌و خه‌باته‌ی ئێوه که وه‌کو حزبه کوردستانییه‌کان ده‌یکه‌ن جێگه‌ی رێز‌و دڵخۆشییه‌و ئێمه وه‌کو حکومه‌ت پشتیوانی‌تان ده‌که‌ین.)، لەبارەی به‌رخودانی کۆبانێ، سەرۆکی حکومه‌ت وتی: ( شه‌ڕوانانى کورد قاره‌مانانه به‌ره‌نگارى تیرۆر بوونه‌ته‌وه و به‌رخودانى کۆبانێ مایه‌ى شانازیى کورد و هه‌موو جیهانه.)، هیوایشى خواست چوونى پێشمه‌رگه ببێته هۆى سه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى له کۆبانێ و دووپاتى کرده‌وه حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌موو پشگیرییه‌کى سه‌ربازى و مرۆیى بۆ کۆبانێ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا که هه‌ر له ده‌سپێکى هێرشى تیرۆرستانه‌وه بۆ سه‌ر کۆبانێ، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر هێڵ بوون، هه‌روه‌ها وتی: ( کۆبانێ بۆ ئێمە گرنگە، پێویستە هەموومان پشتگیریی به‌رخودانی کۆبانێ بکه‌ین، ئه‌وه‌ش ئەرکێکی نەتەوەییە، شەڕڤانانی له کۆبانێ له پێناو هه‌موو مرۆڤایه‌تی تێده‌کۆشن و له به‌رخودان دان، پڕ به‌دڵ هیوای سەرکەوتنیان بەسەر تیرۆرستاندا بۆ ده‌خوازم، شەڕڤانان لە پاراستنی کۆبانێ سەری هەموو کوردی‌یان بەرزکردووە.)، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان وتی: ( ئێستا کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان پێویستی به یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگی هەیە، کاتی ئەوەیە له یه‌کدی نزیک ببینه‌وه.)، سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ رۆژئاوای کوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وتی: ( ئێمه وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رێز له کار‌و خه‌باتی خوشک و برایانمان له رۆژئاوای کوردستان ده‌گرین و ئه‌وه‌ی بتوانین هاوکارییان ده‌بین و پشتیوانیان ده‌که‌ین، سه‌باره‌ت به‌بڕیاری په‌رله‌مانی کوردستانیش ئێمه رێوشوێنی گونجاو ده‌گرینه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که.).
دواتر نوێنه‌رانی باکوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێکهاته‌کانی کوردستان که ئه‌ندامی شانده‌که بوون سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێک روانینی خۆیان خسته‌ڕوو، هه‌ر له دیداره‌که‌دا چه‌ند پرس و مژارێکی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی باسیان لێوه کرا.