ئێمە خەبات و تێکۆشانی کورد لە هەموو پارچەکاندا و بە تایبەت بەرخۆدانی کۆبانێ و خۆراگری هێزی پێشمەرگە لە شنگاڵ و زوممارو مهخموورو جهلهولاو لە شارو ناوچەکانی دیکهی باشوری کوردستان بەرز دەنرخێنین و، لە سەرئەو باوەڕەین کە بەرخۆدانی کۆبانێ هەقانییەتی پرسی کوردی زیاتر لە پێشوو بە بیروڕای گشتیی و جیهانی، سەلماندووە .
نوێنەرایەتی حیزبە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان ( رۆژی جیهانی کۆبانێ ) بهرز رادهگرێت

سڵاوی نوێنەرایەتی چوار پارچەی کوردستان لە خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی- دێمۆکراتیکی کورد و بە تایبەت بەرخۆدانی گیانبازانەی کۆبانێ ...
هەروەک ئاگادارن لەلایەن هێندێک کەسایەتیی ناسراوی جیهانی کە لەنێو ئەواندا خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ و هەروەها چەند فەیلەسوفی جیهانیش دەبیندرێ، ئەمرۆ ( شەممە ١ی نۆڤامبری ٢٠ ١٤ ) یان بە عینوانی رۆژی جیهانی " کۆبانێ " ناودێر کردوەو، داوایان لە تێکرای خەڵکی جیهان کردبوو کە لەو رۆژەدا، بە هەر شکڵ و شێوەیەک کە بۆیان دەگونجێ نارەزایەتی خۆیان لە ئاست جینایاتی " داعش " دەرببرن و لە خەڵکی کۆبانێ و بە گشتی مرۆڤایەتی پشتیوانی بکەن .
ئەو کەسایەتییانە دەڵێن: گیانی سەدان هەزار کەس لە شارۆمەندان کەوتۆتە بەر مەترسی یەکێک لە بێ بەزەیییانەترین کۆمهڵکوژییەکانی مێژووی مۆدێرنی مرۆڤایەتی، بەڵام هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بە دژی " داعش " بە پێچەوانەی کۆمەڵکوژی لە کۆبانێ هاوکارییەکی کاریگەری بە بەرخۆدانی کۆبانێ، نەکردوە.
ئێمە وەک نوێنەرایەتیی حیزبە کوردستانییەکانی چوار پارچەی کوردستان بە چاوی رێزو پێزانینەوە دەڕوانینە هەڵوێستی بهرپرسانه و هەستی مرۆڤدۆستانەی ئەو کەسایەتییانەی کە بۆ بەرز راگرتنی بەرخۆدانی کۆبانێ پێشنیاری رۆژی یەکی نۆڤامبریان بۆ پشتیوانی لە گەلی کوردستان و ریسواکردنی تێرۆریستانی داعش، راگەیاندووە .
١- ئێمە خەبات و تێکۆشانی کورد لە هەموو پارچەکاندا و بە تایبەت بەرخۆدانی کۆبانێ و خۆراگری هێزی پێشمەرگە لە شنگاڵ و زوممارو مهخموورو جهلهولاو لە شارو ناوچەکانی دیکهی باشوری کوردستان بەرز دەنرخێنین و، لە سەرئەو باوەڕەین کە بەرخۆدانی کۆبانێ هەقانییەتی پرسی کوردی زیاتر لە پێشوو بە بیروڕای گشتیی و جیهانی، سەلماندووە .
٢- یەکڕیزی و یەکدەنگی خەڵکی کورد و هێزە سیاسییەکانی لە هەموو پارچەکاندا، جێگای هیوای هەموو تاکێکی کوردە و هەر لەو راستایەشدا، بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ بە رووداوێکی پۆزەتیڤ وئەرێنی لە راستای چەسپاندنی مافە نەتەوەیی- دیمۆکراتیکەکانی خەڵکی کوردستان، لە قەڵەم دەدەین .
٣- ئێمە وەک نوێنەرانی حیزبە کورستانییەکان بە بایهخەوە پێشوازی لە رێککەوتنامەی دهۆک دەکەین کە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی رۆژاوای کوردستان هاتۆتە ئاراوە و لەو راستایەشدا، هەوڵدانی بهڕێز کاک مهسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپێناو لێک نێزیک کردنەوەی لایەنەکانی رۆژاوای کوردستان، جێگای رێز و پێزانینە.
٤- ئێمە پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی باکووری کوردستان دەکەین و داوادەکەین لەپێناو جێگیرکردنی ئاشتی و تەبایی لە باکووری کوردستان، بە زوویی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەڵان، ئازاد بکرێ.
٥- لێرهدا، وهک نوێنەرایەتی حیزبە کوردستانییەکانی چوار پارچەی کوردستان، داوا دهکهین بهزووترین کات لێژنهی ئامادهکاری کۆنگرهی نهتهوهیی کورد کۆببێتهوه و ئامادهکاری بکات و کات و شوێنی بهستنی کۆنگرهی نهتهوهیی دیاری بکات، لهبهرئهوهی بهستنی کۆنگرهی نهتهوهیی لهم کاتهدا فاکتهری سهرهکی زیاتر یهکخستنی ریزهکانی لایهنه سیاسییهکان و گهلی کوردستانه و، لهههمان کاتدا دهبێته زامنی سهرکهوتنمان، ههروهها لێرهوه بۆ جارێکی دیکە لە سەر دابین کردنی مافە نەتەوەیی - دێمۆکراتیکەکانی کورد لە هەموو پارچەکاندا، بە رێگای ئاشتی و دیالۆگ پێداگری دەکەینهوەو هیوادارین کە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە جاران تواناو ئیمکاناتی خۆیان بۆ چارەسەری پرسی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بە رێگای ئاشتی و سیاسی، وەگەڕ بخەن.
- سەرکەوێ خەباتی رەوای گهلی کوردستان لە هەموو پارچەکان.
- سڵاو لە بەرخۆدانی کۆبانێ.
- سڵاو له خۆڕاگری پێشمهرگه و گهریلا و شهڕڤانان.
- سڵاو له تهواوی زیندانیانی سیاسی کوردستان کهوا لهزیندانهکانی داگیرگهرانی کوردستان له بهرخودان دان.
- بژی کورد و کوردستان.
نوێنەرایەتیی حیزبە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان
1 ی نۆڤامبری 2014 ههولێر _ کوردستان