شایانی ئاماژە پێکردنە کە لەو کۆبوونەوەدا باسێکی گشتی لە سەر چۆنیەتی کارکردنی خاجی سوری جیهانی لە کوردستان لە لایەن بەرپرسانی خاجی سور و کوردانی بەشدار تاوتۆێکرا.
بەشداری نۆێنەری پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆبوونەوەی بەرێەبەری گشتی خاجی سووری جیهانی.

ڕێکەوتی ٣ / ١١ / ٢٠ ١٤ / یڤەس داکورد بەڕێوەبەری گشتی خاجی سوری جیهانی، کە بە سەردانێکی فەرمی هاتبووە ئۆسڵۆی پایتەختی وڵاتی نەرویژ. لە درێژەی ئەو سەردانەیداو لە سەر پێشنیاری بەرێز پەرویز سەلیمی کوردی بەرپرس لە رێکخراوی جاجی سوری نەرویژی، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ نۆێنەرایەتی لایەنە سیاسی و مەدەنیەکانی کوردستانی لەم وڵاتەو لە هۆڵی خاجی سور لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ، بۆ هەر یەک لە بەڕێزان یڤەس داکورد بەڕێوەبەری گشتی خاجی سوری جیهانی و بەڕێز ئۆسنە هاڤنەلید سکرتێری گشتی ڕێکخراوی جاجی سوری نەرویژی ڕێکخست.
پارتی سەربەستیی کوردستانیش بەفەرمی بۆ ئەو کۆبوونەوە وێرای دەیان ڕێکخراوی دیکە بانگهێشتکرابوو. بەڕێز کاروخ باوەجانی بە نۆێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو کۆبوونەوەدا بەشداری هەبوو.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە لەو کۆبوونەوەدا باسێکی گشتی لە سەر چۆنیەتی کارکردنی خاجی سوری جیهانی لە کوردستان لە لایەن بەرپرسانی خاجی سور و کوردانی بەشدار تاوتۆێکرا.
هەر لە درێژەی بەرنامەکانی کوبوونەوەکەدا د. هاوار مورادی بابهتێکی سهبارهت به بارودۆخی دژواری ئاوارهکانی ههرێمی کوردستان بە گشتی و کوردە یەزیدییەکان بە تایبەت پێشکهش کرد.
هەروەها چەند پێشنیار و بۆچوونی بە کەڵک لە لایەن کوردانی بەشدارەوە ئاراستەی بەرپرسانی جاجی سوری جیهانی و خاجی سوری نەرویژی کرا. کە بە تێکرا بە کۆبوونەوەەکی باش و کەڵک هەڵسەنگێندرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٤ / ١١ / ٢٠ ١٤