لە درێژەی کاری کاری ٨ کاتژمیری کۆنفرانسدا بەرێز باوەجانی توانی پێوەندی سەرەتایی لەگەڵ چەندین رێکخراو دیپلومات دروستبکات. کە دیداری تایبەتی نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و لایەنی بەرامبەری بە شۆێندا دێت.
بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنفرانسی ساڵانەی بزووتنەوەی ئوروپا لە ژێر ناوی دیمۆکراتی لە ئوروپای یەکگرتوودا.

ڕێکەوتی ٧ / ١١ / ٢٠ ١٤ کۆنفرانسی ساڵانەی بزووتنەوەی ئوروپا لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ، بە بەشداری زیاد لە ٢٢٠ کەس لە نۆێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی ئوروپایی و جیهانی، لە ژێر ناوی دیمۆکراتی لە ئوروپای یەکگرتوودا، لە نێوان کاتژمێر ٨ و نیوی بەیانی تا ٤ی پاشنیوەرۆ بەڕێوە چوو.
لەو کۆنفرانسە گرنگەدا دۆزی ئابوری و سیاسی و ئەمنی لە پرۆسەی دیموکراتیدا، شیکرایەوە.
لەو کۆنفرانسەدا ٩ کەسایەتی ئوروپی و نەرویژی و کە ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی ڕێکخرابوون بابەتی خۆیان پێشکەشکرد، پاشان پانێلی تایبەت لە سەر ئاکامی باسەکان پێکهێنرا. پارتی سەربەستیی کوردستانیش تاکە پارتێکی سیاسی کوردستانی بوو، بۆ ئەو کۆنفرانسەدا بە فەرمی بانگهێشتکرابوو.
کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە نێوان باس و پانێلەکاندا چەند پرسیارێکی گرنگی لە سەر رۆڵی ئوروپا بۆ دیمۆکراتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت پێوەندی ئابوری وڵاتانی ئوروپایی و بە تایبەت وڵاتی نەرویژ لەگەڵ ئێران وەک پێشێلکاری دیمۆکرتی ناو هێنا، کە زۆربەی بەشدارانی ئەو کۆنفرانسە ساڵانەیە هاورای بۆچوونەکەی بەرێز باوەجانی بوو.
لە درێژەی کاری کاری ٨ کاتژمیری کۆنفرانسدا بەرێز باوەجانی توانی پێوەندی سەرەتایی لەگەڵ چەندین رێکخراو دیپلومات دروستبکات. کە دیداری تایبەتی نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و لایەنی بەرامبەری بە شۆێندا دێت.
بەشێک لەو کەس و لایەنانەی کە سەرۆکی پ س ک لەو کۆنفرانسە دیداری کورتی و یەکتر ناسینی لەگەڵیان هەبوو، بریتین لە : سەرۆکی بزووتنەوەی ئوروپا، سکرتێری گشتی بزووتنەوەی ئوروپا، باڵۆیزی نەرویژ لە ئوروپا، وەزیری وڵاتی نەرویژ بۆ کاروباری ئوروپا، یانە هۆڵاند پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئۆسڵۆ، سەرۆکی ڕێکخرای ئێروزۆنە. سکرتێری گشتی پارتی کاری نەرویژی، ئیمیلی ڤۆن رۆژنامەنووسی سیاسەتی ئوروپایی وجیهانی، تۆماس هۆڵاند پرۆفیسۆر و رۆژنامەنووسی شارەزا لە یەکێتی ئوروپا. هەروەها لەگەڵ بەرپرسی ڕێکخراوی دیمۆکراسی نێونەتەوەیی، باڵۆێزی ئەیرلەندا، سەرۆکی رێکخراوی وشەی ئازاد، باڵۆێزی سوید، سەرۆکی ڕێکخراوی لاوانی ئوروپا، باڵۆیزی رۆمانیا، باڵۆیزی ئیتالیا، باڵۆیزی بەریتانیا، باڵۆیزی پۆڵەندا، سەرۆکی ڕێکخراوی سیاسی چین، سەرۆکی رێکخراوی زانستی سیاسی سیڤیتا، باڵ٠¶یزی سویسرا، هەروەها چەندین وەزیر و ئەندام پەرلەمان و کەسایەتی و رۆژنامەنووس و پرۆفیسۆر و شارەزای سیاسەتی ئوروپا.
شایانی ئاماژە پێکردنە لە ماوەی ئەم ٢ مانگەی پێش کۆتایی ساڵی ٢٠ ١٤دا، پارتی سەربەستیی کوردستان لە چەندین چالاکی گرنگی جیهان بانگهێشتکراوە و بەشداری دەکات، لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە.
بۆ دیتنی وێنەی زیاتری پێوەندیدار بەو بابەتەوە، سەردانی ئەم پەیجەی فایسبووک بکەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،