لەو خولە سیاسەداکە ٢٠ ٠ کەس بە نۆینەرایەتی چەندین ڕێکخراوی نزیک لە ناتۆ، و هەروەها چەندین کەسایەتی بوارەکانی رۆژنامەنووسی نێونەتەوەیی، کەسایەتی شارەزای کاری سەربازی جیهانی، پارێزەری نێۆنەتەوەیی و چاودێری سیاسی، تێیدا بەشداربوون.
بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە خولی سیاسەتی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی ناتۆ لەئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ ١٢/١١/٢٠ ١٤
لە درێژەی چالاکیە دیپلوماتی و نێونەتەوەییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاست ڕێکخراوە مەزنەکانی جیهانی، ڕێکەوتی ١٢ / ١١ / ٢٠ ١٤ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ خولێکی تایبەتی سیاسەتی نێۆنەتەوەیی لە لایەن ڕێکخراوی نەرویژی بانگهێشتکرا. لەو خولە سیاسەداکە ٢٠ ٠ کەس بە نۆینەرایەتی چەندین ڕێکخراوی نزیک لە ناتۆ، و هەروەها چەندین کەسایەتی بوارەکانی رۆژنامەنووسی نێونەتەوەیی، کەسایەتی شارەزای کاری سەربازی جیهانی، پارێزەری نێۆنەتەوەیی و چاودێری سیاسی، تێیدا بەشداربوون.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ناوئاخنی خولەکەدا بە ٣ خاڵی گرنگ بەشداری بەرچاوی هەبوو، کە بوو بە سەرنجی گشت بەشداران. لە کاتەکانی پشوودا پێوەندی دۆستایەتی لە نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و چەندین رێکخراوی گرنگ و رۆژنامەنووس و کەسایەتی بەشدار لەو خولەدا دروستکرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
پارتی سهربهستیی کوردستان ©