شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

66 حیزب و لایه‌نی کوردستانی مه‌زن داوای به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن غه‌فوور مه‌خمووری: به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی زامنی یه‌کڕیزی و سه‌رکه‌وتنمانه‌

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
66 حیزب و لایه‌نی کوردستانی مه‌زن داوای به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن غه‌فوور مه‌خمووری: به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی زامنی یه‌کڕیزی و سه‌رکه‌وتنمانه‌

بە مەبەستی درێژەدان بە کۆکردنەوەی یەکدەنگی کوردستانیان لە بوارە جیاوازەکانی کوردستاندا، ڕێکەوتی ١٥ / ١١ / ٢٠ ١٤، لە بارەگای لقی ٢ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ٦٦ لایەنی کوردستانی پێکەوە کۆبوونەوە. بەرێز وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە نۆێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو کۆبوونەوە گرنگەدا بەشدار بوو.

66  حیزب و لایه‌‌‌نی کوردستانی مه‌‌‌زن داوای به‌‌‌ستنی کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ده‌‌‌که‌‌‌ن
غه‌‌‌فوور مه‌‌‌خمووری: به‌‌‌ستنی کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی زامنی یه‌‌‌کڕیزی و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنمانه‌‌‌

بە مەبەستی درێژەدان بە کۆکردنەوەی یەکدەنگی کوردستانیان لە بوارە جیاوازەکانی کوردستاندا، ڕێکەوتی ١٥ / ١١ / ٢٠ ١٤، لە بارەگای لقی ٢ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ٦٦ لایەنی کوردستانی پێکەوە کۆبوونەوە. بەرێز وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە نۆێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو کۆبوونەوە گرنگەدا بەشدار بوو.
صورة

..........................................................................
میدیا _ هه‌‌‌ولێر:
پاشنیوه‌‌‌ڕۆی ئه‌‌‌مڕۆ 15 / 11 / 2014 ، 66 حیزب و لایه‌‌‌نی سیاسی له‌‌‌سه‌‌‌ر ئاستی کوردستانی مه‌‌‌زن، له‌‌‌ شاری هه‌‌‌ولێر بۆ پشتیوانیکردن له‌‌‌ رۆژئاوای کوردستان کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌و، وێڕای گفتوگۆکردن له‌‌‌سه‌‌‌ر چه‌‌‌ند مژارێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانی، داوا ده‌‌‌که‌‌‌ن به‌‌‌زووترین کات کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ببه‌‌‌سترێت.
کاتژمێر دووی پاش نیوه‌‌‌ڕۆی ئه‌‌‌مڕۆ دووشه‌‌‌ممه‌‌‌، نوێنه‌‌‌رانی 66 شه‌‌‌ست و شه‌‌‌ش حیزب و لایه‌‌‌نی سیاسی هه‌‌‌ر چوار پارچه‌‌‌ی کوردستان، لە بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە، دوای ده‌‌‌قیقه‌‌‌یه‌‌‌ک وه‌‌‌ستان بۆ رێزگرتن له‌‌‌ گیانی پاکی ته‌‌‌واوی شه‌‌‌هیدانی کوردستان، له سه‌‌‌ره‌‌‌تای‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌دا د. ئاراس قادر خۆشناو نوێنه‌‌‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان به‌‌‌رنامه‌‌‌ی کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ی بۆ ئاماده‌‌‌بووان خسته‌‌‌ڕوو، دواتر عه‌‌‌لی حوسێن ئه‌‌‌ندامی ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی و به‌‌‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌‌‌ وتارێکدا به‌‌‌خێرهاتنی ئاماده‌‌‌بووانی کرد، دوای وتاری به‌‌‌خێرهێنان، غه‌‌‌فوور مه‌‌‌خمووری سکرتێری گشتیی یه‌‌‌کێتی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK راپۆرتی کارو خه‌‌‌بات و چالاکییه‌‌‌کانی نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تی حیزب و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسییه‌‌‌کان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان پێشکه‌‌‌ش کردو ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌ کارو خه‌‌‌باتی لایه‌‌‌نه‌‌‌کان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان کرد، پاشان رێکار ئه‌‌‌حمه‌‌‌د سکرتێری حزبی رزگاری کوردستان، راپۆرتی لێژنه‌‌‌ی کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ک بۆ رۆژئاوای کوردستانی خوێنده‌‌‌وه‌‌‌، دواتر له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئاماده‌‌‌بووانه‌‌‌وه‌‌‌ گفتوگۆ له‌‌‌سه‌‌‌ر چه‌‌‌ند مژارو پرسێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانی کراو، چه‌‌‌ند بڕیارێکیش بۆ به‌‌‌رده‌‌‌وامی کارو خه‌‌‌باتی داهاتوو وه‌‌‌رگیران.
غه‌‌‌فوور مه‌‌‌خمووری سکرتێری گشتیی YNDK ، له‌‌‌ لێدوانێکیدا بۆ میدیا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ وتی: ( له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌مڕۆدا بڕیار له‌‌‌سه‌‌‌ر چه‌‌‌ند شتێک درا که‌‌‌ گرنگ بوون، له‌‌‌وانه‌‌‌ بڕیاری به‌‌‌رده‌‌‌وام بوونی کارو خه‌‌‌باتی هاوبه‌‌‌شی نێوان لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسییه‌‌‌کان درا، هه‌‌‌روه‌‌‌ها بڕیاردرا کارو خه‌‌‌باتی داهاتوو بۆ پرسه‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانییه‌‌‌کان بێت و ره‌‌‌چاوی تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندی هه‌‌‌ر به‌‌‌شێکی کوردستانیش بکرێ، سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ پرسی ئاڵاش بڕیاردرا له‌‌‌ کارو چالاکی داهاتوودا، لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی باشوور به‌‌‌ئاڵای کوردستان و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی به‌‌‌شه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی کوردستان و پێکهاته‌‌‌کانیش به‌‌‌ ره‌‌‌نگ و سیمبۆڵی خۆیان به‌‌‌شداربن.)، مه‌‌‌خمووری له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی لێدوانه‌‌‌که‌‌‌یدا وتی: ( له‌‌‌به‌‌‌ر فراوان بوونی گردبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی حیزبه‌‌‌کان و به‌‌‌شداری کۆمه‌‌‌ڵێ حیزبی دیکه‌‌‌ له‌‌‌و گردبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌دا، له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌دا بڕیاردرا ره‌‌‌چاوی ئه‌‌‌م خاڵه‌‌‌ بکرێ و چاو به‌‌‌ ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رو سکرتارییه‌‌‌تی نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تی حیزبه‌‌‌کاندا بخشێنرێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆئه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ داهاتوودا به‌‌‌رده‌‌‌وامی به‌‌‌ کاره‌‌‌کان بده‌‌‌ن.)، غه‌‌‌فوور مه‌‌‌خمووری ئه‌‌‌وه‌‌‌شی وت: ( له‌‌‌پێناو یه‌‌‌کڕیزی و رێکخستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ناوماڵی کوردستان هه‌‌‌ر 66 لایه‌‌‌نی به‌‌‌شداری کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ستنی کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییان به‌‌‌ گرنگ زانی و داوا ده‌‌‌که‌‌‌ن به‌‌‌زووترین کات کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ببه‌‌‌سترێت، له‌‌‌به‌‌‌رئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ستنی کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی له‌‌‌م کاته‌‌‌دا ده‌‌‌بێته‌‌‌ زامنی یه‌‌‌کڕیزی و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنمان.).
شایانی باسه‌‌‌ دوای ته‌‌‌واوبوونی کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌، راگه‌‌‌یاندنێکی هاوبه‌‌‌شیان بۆ رای گشتی بڵاوکرده‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌مه‌‌‌ش ده‌‌‌قه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌تی:

راگەیاندنی هاوبەشی کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان

جەماوەری وڵاتپارێزی کوردستان ...
کەس و کارو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ...
ئێمە حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەدرێژەی دیدارو کۆبوونەوەکانماندا, ئەمڕۆ 15 / 11 / 2014 لە بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبووینەوە, لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بەکاروچالاکی ماوەی رابردوومان گفتوگۆکرا, کارو چالاکییەکانمان لە ماوەی رابردوودا کەشێکی گونجاوی بۆ کارو خەباتی هاوبەش لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان خوڵقاندووە, کاردەکەین کە ئەمە ببێتە هۆکارێک بۆ هێنانەدی یەکڕیزی و یەکدەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و تەواوی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان, ئەم کارانە بە ئیجابی هەڵسەنگێنران و لەژێر تیشکی ئەمەدا کارنامەیەکی نوێ بۆ کارو خەباتی داهاتوو داڕێژراو کۆمەڵێ‌ بریار درا, لەوانە بڕیاردرا ئاستی کارەکان بەرز بکرێتەوەو, کاری داهاتوو بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بێت.
ئێمە وەکو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان, جارێکی دیکە خەبات و بەرخودانی پێشمەرگەو شەڕڤانان لە باشوورو رۆژئاوای کوردستان بەرز دەنرخێنین و, خۆشحاڵین بە پێشڤەچوونەکانی گۆڕەپانەکانی شەڕ لە کۆبانێ‌ و باشووری کوردستان و, لەلایەن خۆمانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان بە هێزەکانی هاوپەیمانان رادەگەیەنین, کەوا بنکەو بارەگاکانی تیرۆریستانی داعشیان لە کۆبانێ‌ و باشووری کوردستان موشەکباران کرد, ئەوەش بووە هۆکارێک بۆ گۆڕینی هاوکێشەی شەڕ لە کۆبانێ‌ و باشووری کوردستان.
لێرەوە بەناوی هەموو لایەکمان سوپاسی تەواوی گەلی کوردستان لە هەرچوار پارچەی وڵات و رەڤەندی کورد لە دەرەوەی وڵات دەکەین کەوا بە چالاکی جۆاوجۆرو خۆپیشاندان تیرۆریستانیان شەرمەزارکرد و مۆراڵی پێشمەرگەو گەریلاو شەرڤانانیان بەرزکردەوە, ئەم یەکدەنگییەی گەل گەورەترین پشتیوانییە بۆ هێزەکانی پێشمەرگەو شەڕڤانان و, لەهەمان کاتدا باشترین وەڵامە بۆ تیرۆریستان و دوژمنان, کەوا گەلی کوردستان هەر هەمووی بەیەک دەنگ تیرۆر رەت دەکاتەوەو ئامادەی بەرگریکردنن لە خاک و خەڵکی کوردستان .
ئێمەی بەشدارانی کۆبوونەوەکە بڕیاری بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رێدانی پەرلەمانی کوردستان و هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە, بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگە و هاوکاری سەربازی و مرۆیی بۆ کۆبانێ‌ و, دەستپێشخەری و هەوڵەکانی بەڕێزیان بۆ رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوا بەرز دەنرخێنن و, پشتیوانی لە ( رێککەوتننامەی دهۆک )ی نێوان تەڤگەری جڤاکی دیموکرات ( TEV-DEM ) و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا ENKS دەکەین و, داوا لە هەردوو لایان دەکەین, کەوا ململانێ‌ حیزبییەکانیان بخەنە لاوەو بەجددی کار بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی دهۆک بکەن, بێگومان جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتننامەیە دەبێتە فاکتەری بەهێزی یەکڕیزی و یەکدەنگی و, پێشڤەچوون و سەرکەوتنی بەرخودانی رۆژئاوای کوردستان.
ئێمەی لایەنە سیاسییەکان هەست بە کەشێکی گونجاوی بەیەکەوە کارکردن دەکەین, لەپێناو پاراستنی ئەم کەشە سیاسییەو هێنانەدی یەکریإزی و یەکدەنگی تەواوی گەلی کوردستان لە کارو خەباتی خۆماندا بەردەوام دەبین و, لێرەوە داوا لەهەموو لایەک دەکەین هاوکارو پشتیوانمان بن بۆئەوەی یەکێتی و یەکدەنگی لەنێوان تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی گەلی کوردستان وەدیبهێنین, لەم پێناوەشدا داوا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین کەوا داوا لە لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بکات دەست بەکارەکانیان بکەنەوە, بۆئەوەی بەزووترین کات کۆنگرەی نەتەوەیی ببەسترێت و ببێتە چەترێکی هاوبەش بۆ هەموو لایەنەکان و, لەهەمان کاتدا ببێتە سەنتەری بڕیاری سیاسی نەتەوەیی و نیشتمانی لە کوردستاندا.
_ سەرکەوێ‌ خەبات و بەرخودان و ویستی گەلی کوردستان.
_ نەمری و سەربەرزی بۆ تەواوی شەهیدانی کوردستانی مەزن.
_ مردن و رووڕەشی بۆ تیرۆریستان و ناحەزانی دۆزی رەوای گەلی کوردستان.

لایەنە سیاسییەکان:
1- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
2- پارتی دیموکراتی کوردستان
3- یەکێتی نیشتمانی کوردستان
4- بزووتنەوەی گۆڕان
5- یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
6- بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
7- کۆما جڤاکێن کوردستان KCK
8- حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
9- بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
10- پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
11- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
12- پارتی ئازادی کوردستان PAK
13 - بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی تورکمان
14- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
15- حزبی شروقی تورکمانی
16- حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن
17 - حزبی رزگاری کوردستان RPK
18 - پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD
19 - پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستان
20 - پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP
21- کۆمەڵە ( رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران )
22- پارتی گەلی تورکمانی عێراق
23- پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان
24- پارتی رزگاری نەتەوەیی تورکمان
25 - کۆمەڵەی لیبرالی تورکمان
26- پارتی نەتەوەیی کوردستان
27- حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان
28- بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
29- بزووتنەوەی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان _ سوریا
30 - پارتی پارێزگارانی کوردستان
31 - کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان KNC
32 - پارتی سەربەستی کوردستان
33 - کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
34- کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK
35 - حزبی شیوعی کوردستان
36- حزبی ئایندەی کوردستان
37- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
38- حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
39- بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان
40- حیزبی دیموکراتی کوردستان
41- کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان لە کوردستان
42-حزبی تورکمان ئیلی
43- بزووتنەوەی تورکمانی بێلایەن
44- پارتی سەربەخۆیی کوردستان
45- پارتی دیموکراتی کوردستان _ سوریا ( پارتی )
46- پارتی گەشەپێدانی تورکمانی
47- پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا ( یەکێتی )
48- پارتی نیشتمانی دیموکراتی کورد لە سوریا
49- پارتی یەکێتی کورد لە سوریا
50- پارتی دیموکراتی کوردی سوریا
51- تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
52- پارتی چاکسازی و پێشکەوتووی تورکمان
53- برایەتی ئۆچاغی تورکمان
54- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
56- ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا
57- پارتی گەلی تورکمان
58- تەڤگەری جڤاکی دیموکرات ( TEV-DEM )
59- پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا ( پارتی )
60- پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سوریا
61- پارتی وەکهەڤی کورد لە سوریا
62- پارتی رێکەفتنی کورد لە سوریا
63- بزاڤی چاکسازی کورد لە سوریا
64- یەکێتی بێت نەهرێنی نیشتمانی
65- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
66- پارتی یەکگرتووی تورکمان



15 / 11 / 2014 هەولێر _ کوردستان
2014-11-16 06:04:07

11 ساڵ و 3 مانگ و 23 کاتژمێر و 8 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©