شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

وەرزشکارێکی بە تواناو ناوداری کرماشانی پایتەختی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە چەندین خەڵاتی ئاسیایی بە دەستهێنابوو، لە بەندیخانەی دیزەڵئاباد خۆی کوشت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
وەرزشکارێکی بە تواناو ناوداری کرماشانی پایتەختی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە چەندین خەڵاتی ئاسیایی بە دەستهێنابوو، لە بەندیخانەی دیزەڵئاباد خۆی کوشت.

ناوبرا یەکێک بوو لەو وەرزشکارە بە توانایەی شاری کرماشان کە لە ئاست ئاسیادا دەنگ و ناوی دەرکردبوو، هەر لە تەمەنی لاوێتیدا زۆر زوو پلەکانی بەرزبوونەوەی وەرزشی تێپەر دەکرد

وەرزشکارێکی بە تواناو ناوداری کرماشانی پایتەختی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە چەندین خەڵاتی ئاسیایی بە دەستهێنابوو، لە بەندیخانەی دیزەڵئاباد خۆی کوشت.
صورة

بەگۆێرەی هەواڵی گەیشتوو لە رێکخستنەکانی ناوخۆ، بە داخەوە بابەک قوربانی تەمەن ٢٥ ساڵ،  وەرزشکارێکی بە تواناو ناوداری کرماشانی پایتەختی رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێکەوتی ٢٥ی خەزڵەوەری ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە ١٦ ی نۆڤەمبەری ٢٠ ١٤ی زاینی، لە بەندیخانەی دیزەڵئاباد خۆی کوشت.
ناوبراو بە هۆی ڕووداوێکی کوشتنەوە کە لە ساڵی ٢٠ ١٠  روویدا تۆمەتبارکرا، لە ٢٠ ١١ خرایە بەندیخانەی دیزەڵئاباد. کە ١٦ی نۆڤەمبەر رۆژی  وادەی لە سێدارەدانی بوو. بەڵام بابەک قارەمانی پێش خۆ کوشتنیشی لای هاورێکانی بەندیخانەی باسی کردبوو کە هەرگیز ئامادە نابێت پەتی سێدارەی  ناحەقی ریژیم لە مل بکات. هەر بۆیەش پێش بانگکردنی بۆ لە سێدارەدان، بە داخەوە لە رێگەی خواردنی چەند جۆر حەبی خۆ کوژ  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ناوبرا یەکێک بوو لەو وەرزشکارە بە توانایەی شاری کرماشان کە لە ئاست ئاسیادا دەنگ و ناوی دەرکردبوو، هەر لە تەمەنی لاوێتیدا زۆر زوو پلەکانی بەرزبوونەوەی وەرزشی تێپەر دەکرد.

لە دەستدانی ئەم وەرزشکارەی رۆژهەڵاتی کوردستان، وێرای خەم و پەژارەی زۆری بۆ بنەماڵەکەی، هاوکات کرماشان و گشت وەرزشکارانی ناسراوی تووشی خەمناکی کرد.

 ئەمەش بەشێک لە خەڵاتە بە دەستهاتووەکانی ناوبراو لە ماوەی کەمی تەمەنی وەرزشی.
قارەمانی لاوانی  ئاسیا – ²°°¸ دۆحە
قارەمانی لاوانی  ئاسیا  – ²°°¹ مانیل
قارەمانی لاوانی  جیهان– ²°°¹ ئانکارا
پلەی سێێەمی جامی یادگار - ²°°¹ قوم 
قارەمانی جامی یادگار – ²°±° قوم
قارەمانی گەورە ساڵانی ئاسیا – ²°±° دەلی نۆ
قارەمانی جامی خەڵاتی گەورە تڵایی– ²°±° باکۆ
قارەمانی یارییەکانی  ئاسیایی– ²°±° گوانگجۆ 
قارەمانی تیمی جامی جیهانی - ²°±± مینسک بلاروس
قارەمانی جامی خەڵاتی گەورەیی تڵایی– ²°±± باکۆ

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2014-11-17 02:30:37

11 ساڵ و 3 مانگ و 1 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©