گه‌لی کورد چه‌نده‌ها ده‌ستکه‌وتی له‌م بارودۆخه نوێیه‌دا به‌ده‌ست هێناوه‌و وه به‌شێکی سه‌ره‌کییه له پێکهێنانو به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق وه له ده‌ستوریسدا زۆر له مافه‌کانی گه‌لی کورد پارێزراوه بۆیه له‌م خاڵه‌دا ده‌توانین بڵێین ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز
تێبینی: به‌شێکی ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات له ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌نوسی به‌ڕێز ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌جدا به‌ناوی (ڕۆڵی سه‌رۆک بارزانی له نزیک کردنه‌وه‌ی هێزه عیراقیه‌کان و کاریگه‌ری له‌سه‌ر کرژیی مه‌زهه‌بی) بڵاو کراوه‌ته‌وه.
عیراق له پێکهاته‌کانیدا وه‌ک له جوگرافیاکه‌یدا جیاوازه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌ریه‌ک له پێکهاته‌کانی. زۆر جار ئه‌مه‌ش بۆته هۆی داپچڕانو کۆبونه‌وه له زۆر کاتدا. وه هه‌ریه‌کێ له‌مانه پارێزگاری له مۆرکی تایبه‌تی خۆی ده‌کات. ئه‌مه هه‌ر له مێژوی پێش ئیسلامه‌وه که به عیراقیان وتووه مانگی نوێی به پیت وه شارستانییه‌کانی بابل‌و حه‌زه‌ری تێدا هه‌ڵکه‌وتووه وه‌ک له کوردستانی ئێستاشدا هه‌ریه‌ک له میرنشینه‌کان ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و شارستانییه کۆنانه‌دا تاکو هاتنی ئاینی ئیسلام وه له کۆتاییه‌کانی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه‌دا چه‌ن مۆرکێکی جیاواز پێوانه‌ی ئه‌م یه‌کگرتن و شاره‌زابوون به یه‌که‌یان جیاکرده‌وه وه‌ک دروست بونی ڕێڕه‌وی شیعه‌و سوننه که هه‌ریه‌کێک له‌مانه چه‌نده‌ها ڕابه‌ری هه‌بووه به‌ڵام هه‌مووی له ژێر ڕکێفی ئاینی ئیسلامدا کاری کردووه، هه‌رچه‌نده شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئاینه‌که جیاواز کرایه‌وه که ئه‌وه‌ش له فیقهه‌کانی هه‌ریه‌کیاندا ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه.
له کوردستاندا ئه‌و ڕێڕه‌وانه وه‌ک نه‌قشبه‌ندی و قادری و به‌رزنجی و زۆر ڕێره‌وی دیش دروست بوون به‌ڵام ئه‌مانه نه‌بونه هۆی جیاوازی ته‌تبیق کردنی ئاین. که‌واته ئه‌توانین بڵێین هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه کورد هه‌ڵگری ڕایه‌ڵی ئیسلام بو به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست وه هیچ جیابونه‌وه‌یه‌کی له نێو ڕێگه‌کاندا نه‌بونه‌ته هۆی کز بونی کۆمه‌ڵگاکه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقه‌وه وه هه‌موو کاتێک شاره‌زایانی ئاینی کورد هه‌وڵیان داوه که له شوێنه پیرۆزه‌کان له ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقدا تێکه‌ڵاوییه‌ک په‌یدا بکه‌نو ببنه هۆی پاراستنی ئه‌و دو ڕێڕه‌وه جیاوازه‌ی که له نێوان عه‌ره‌به‌کاندا هه‌یه ئه‌و که‌سه ئاینییانه‌ش وه‌ک شێخ عوسمانی بیاره‌و مه‌لا عه‌بدول که‌ریمی موده‌ریس کۆڵه‌که‌ی ئه‌و تێکه‌ڵاوییه بوون. به‌ڵام ئه‌مه له عیراقدا به‌و شێوه‌یه مایه‌وه تاکو هاتنی ڕژێمی به‌عسی فاشست، ئه‌وه بوو که عه‌فله‌قییه‌کان هه‌وڵیان دا تۆوی ئه‌م دووبه‌ره‌کایه‌تییه زۆر زێده تر بکه‌ن ئه‌وه بوو هه‌ستان به کوشتنی محه‌مه‌د باقر سه‌در و چه‌نده‌ها زانای ئاینی دیکه‌ش. که بێگومان کاتێ که‌مینه‌ی سوننه فه‌رمانره‌وایی عیراقی ده‌کرد ئه‌وه بو ئازاری زۆری شیعه‌کانی ئه‌داو به‌شێکی زۆریان لێ هه‌ڵهات به‌تایبه‌تی دوای ساڵی 1979 کاتێ شۆڕشی ئیسلامی ئێران بووه فه‌رمانڕه‌وا له وڵاتی ئێران‌دا. وه ئه‌م هه‌ڵهاتووانه‌ش له شاری قومی پیرۆز نیشته‌جێ بون و زێتر په‌ره‌یان به ڕێگا سۆفییه شیعییه‌که‌ی خۆیان دا وه زیاتر ڕاوه‌دونانیان له لایه‌ن داروده‌سته‌که‌ی ڕژێمه‌وه به تایبه‌تی دوای ڕاپه‌رینی شه‌عبانی، ئه‌مه به‌رده‌وام بوو تاکو ڕزگار کردنی عیراق. به‌واتایه‌کی دی هه‌ر له مێژه‌وه شیعه‌و سوننه عه‌ره‌به‌کانی عیراق ناکۆک بون له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئاین و ده‌سته‌ڵات وه کوردیش به‌هۆی زانا ئاینییه‌کانییه‌وه هه‌میشه هه‌وڵی داوه که یه‌کگرتویی ئاینی بپارێزێ له عیراقدا.
ئه‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه عه‌ره‌به‌کان زۆر تون تر بوو به‌تایبه‌تی دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌رقه‌ده‌کانی سامه‌ڕا، له‌و مێژووه‌وه له مێژوی نوێ‌دا هه‌ردولا یه‌کتر تیرۆر ده‌که‌ن به پێی نازنامه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ناسه‌قامگیری باری عیراق و وای له کورد کردووه وه‌ک له مێژودا بۆمان ڕون بۆوه که هه‌مو کاتێ ڕاگری ئه‌و یه‌کگرتنه بێت، ئه‌مه‌ش له سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیدا بۆ به‌غدا ده‌رده‌که‌وێت وه کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له پێشڕه‌وانی شیعه‌و سوننه له‌م ناوچانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی تایفه گه‌ری بووه‌ستێنێت که بۆته هۆی نا ئارامی سه‌رانسه‌ری عیراق.
به‌ڵام هه‌رگیز به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و کورد خۆیان به لایه‌ک له‌و شه‌ڕه نه‌گریسه دانه‌ناوه وه هه‌وڵی تێکنه‌چونی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ل مالیکی ده‌ده‌ن .
گه‌لی کورد چه‌نده‌ها ده‌ستکه‌وتی له‌م بارودۆخه نوێیه‌دا به‌ده‌ست هێناوه‌و وه به‌شێکی سه‌ره‌کییه له پێکهێنانو به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق وه له ده‌ستوریسدا زۆر له مافه‌کانی گه‌لی کورد پارێزراوه بۆیه له‌م خاڵه‌دا ده‌توانین بڵێین ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز بارزانی ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشی ده‌بێت، جونکه ئه‌گه‌ر به‌هۆی شه‌ری مه‌زهه‌بییه‌وه ده‌وڵه‌تی عیراق که‌وت ده‌توانین بڵێین زۆرینه‌ی ده‌ست که‌وته‌کانی ئێمه‌س ده‌رۆن، بۆیه پێویسته هه‌مو کاتێ بانگه‌وازی ئاشتییانه بکه‌ین وه‌ک چۆن به‌ڕێزی وتی له‌به‌ر ناله‌باری بارودۆخ با کۆنگره‌ی ئاشته‌واری له کوردستان ببه‌سترێت.
به‌ڕێز بارزانی له‌م سه‌ردانه‌یدا هه‌وڵی داوه که له‌گه‌ڵ ده‌سته جیا جیا مییانڕه‌وه‌کانی عیراق به‌ره‌یه‌ک پێکبهێنێ بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی وه‌ک به‌ره مییانڕه‌وه‌کانی پارتی شۆڕشی ئیسلامی عیراق و پارتی ده‌عوه‌و لایه‌نی مییانڕه‌وی سوننی پارتی ئیسلامی عیراق، که ئه‌مه‌ش یاریده‌ی ئه‌وه ده‌دات که دژی تیرۆر و تیرۆریستان و تایفه‌گه‌ری بوه‌ستن. وه پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌ک بۆ چاودێری کردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی که له‌م به‌ره‌یه‌دا به ئه‌نجام گه‌یه‌نراون وه به‌رده‌وامیش ده‌بێت له کۆبونه‌وه‌دا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که کورد و سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌میشه له بیروبۆچونه‌کانیاندا به‌شێکن له چاره‌سه‌ری ئه‌و باره ناهه‌موواره ئاسایشییه‌ی که عیراق پێیدا تێ ده‌په‌ڕێت. وه هه‌روه‌ها له به‌غداش هه‌رگیز سه‌رکردایه‌تی کورد گرفته‌کانی خۆی و کوردستانی له بیر نه‌کردووه، ئه‌وه‌بوو به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌تی فیدڕاڵی عیراق به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی وه له‌گه‌ڵ پارته کوردستانییه‌کان گیروگرفته‌کانی نێوان حکومه‌تی کوردستان و حکومه‌تی مه‌رکه‌زییان تاو‌و توێ ده‌کرد. وه هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان و لایه‌نه کوردستانی و عیراقییه‌کان له ڕاسپارده‌کانی ڕاپۆرته‌که‌ی هامڵتۆن کۆڵینه‌ه‌وه به‌تایه‌تی خاڵه لاوازه‌کانی که دژی ده‌ستوری عیراق و دواخستنی جێ جه جێکردنی ماده‌ی 140 و جۆره‌ها خاڵی لاوازی تر که دژن به خواسته‌کانی گه‌لی عیراق و کورد به تایبه‌تی چونکه هیچ حیسابێکیان بۆ هه‌لبژاردن و هاتنی حکومه‌تێکی دیموکراتی نه‌کردووه له‌م ڕاپۆرته‌دا.
وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو کاته‌یی، کورد بۆته لانکه‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نه نه‌یاره‌کانی عیراق وه‌ک له کاتی حکومه‌تی به‌عس و دواتر کۆنگره‌ی سه‌ڵاحه‌دین بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی بیروڕا جیاوازه‌کان له ناو پێکهاته‌کانی عیراقدا.
هه‌رچه‌ند تا ئێستا به ته‌واوی نه‌گه‌شتونه‌ته ئه‌نجامێک، به‌ڵام سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز بارزانی خواستی کوردی نیشان هه‌مو که‌س دا بۆ ئاشتی و نه‌یاری کورد به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ناوخۆیی و ته‌بایی کردنی پێکهاته‌کانی عیراق.
ئه‌مانه بێگومان هه‌موو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن که شتێکی زۆر جوانه کورد بێته هێمای ئاشتی و دژی جه‌نگه ناوخۆییه‌کان بوه‌ستێت.
به‌ڵام گه‌ر له‌لایه‌کی دییه‌وه ئه‌م سه‌ردانه‌ی کاک مه‌سعود بۆ به‌غدا لێکبه‌ینه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌وه ده‌بینین که وڵاتێکی هه‌ڵوه‌شاو نوێ ده‌که‌ینه‌وه‌و نازانین پاشه‌ڕۆژه‌که‌شی به‌ره‌و کوێمان ده‌بات، ئایا زۆرینه که‌مینه دیسان ناچه‌وسێنێته‌وه? به واتایه‌کی دی ئه‌م سه‌ردانه پێ ده‌چێت بێته زێتر زیندو کردنه‌وه‌ی دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی گه‌له‌که‌مان نه‌ک ته‌نها له شیعه‌و سوننه‌دا به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان شێوه مه‌زهه‌بییه‌که توند تری ده‌کاته‌وه وه‌ک له حکومه‌ته‌که‌ی جه‌عفه‌ری، عه‌لاویدا بینیمان که کاتی سوێندخواردنی حکومه‌ته‌که ووشه‌ی فیدراڵی یان ناو نه‌برد ئه‌وه‌ش بووه هۆی دوباره کردنه‌وه‌ی. یاخود وه‌ک سه‌ردانه‌که‌ی جه‌عفه‌ری بۆ تورکیا بێ ئاگاداری کورد‌و که له ووته‌کانیشیدا که‌رکوکی به هێڵی سور دانا، ئایا بۆچی ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین ئه‌م دئژمنه تێکشکاوه دیسان هه‌ڵسێنینه‌وه?
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پێ ده‌چێت به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی بیری له باره ئابورییه‌که‌ی کوردستان زێتر کردبێته‌وه که له سه‌دا حه‌فده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ کورده‌و به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ش خۆ ئێمه ده‌توانین بژین.
یاخود بۆچی ده‌بێ هێزی پێشمه‌رگه بێته پارێزه‌ری یاخود به‌شادر بێت به ناو له سوپای عیراقی‌دا له‌و جه‌نگه ناله‌باره‌دا?
له حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی نوێی عیراقدا که زۆربه‌یان شیعه‌ن هه‌موو کات هه‌وڵدراوه که ماده‌ی 140ی ئێستا پشت گوێ بخرێت. ئه‌ی ئایا سوننه‌کانی عیراق به قاعیده‌شه‌وه کوردستان وه کورد به پێگه‌یه‌کی ئیسرائیلی‌و بیرکرنه‌وه‌یه‌کی عیلمانی ئه‌مریکی له پێنوس ناده‌ن? وه هه‌موو ده‌وڵه‌ته ناوچه‌ییه سوننی یه‌کان دژی ئه‌و نیمچه ئازادییه نین که ئێمه‌ی کورد هه‌مانه? بێگومان با.
که‌وابو ده‌توانین بڵێین به بۆچونی من بونی کورد له پارچه پارچه بونی عیراقدایه ئایا به شه‌ڕی تایفه گه‌ری بێت یان هه‌ر شێوه‌یه‌کی دیکه. وه هه‌رچه‌نده من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم به‌ڕێز کاک مه‌سعود ئه‌و سه‌ردانه‌ی له دڵه‌وه کربێت بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کانی عیراق به‌ڵام خه‌مخواردنی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رکردایه‌تی کورد مێژومان دێنێته‌وه یاد که هه‌موو کاتێک پێکهاته نه‌یاره‌کانی ناو عیراق و نیشتیمانی عه‌ره‌بی پێویستییان به ده‌رکه‌وتنی سه‌رکرده‌یه‌کی کورد هه‌یه بۆ یه‌کخستنیان وه‌ک جۆن ته‌نها سه‌ڵاحه‌دین توانی عه‌ره‌ب بکاته‌وه به‌یه‌ک بۆ هێنانه‌وه‌ی قودس.