هەر یەک لە بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، و بەرێز شێرکۆ پاڵانی جافی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سیمینار وخولی ڕۆڵی ناتۆ لە ئوروپاو رۆژهەڵاتی ناڤین بەشدارییان کرد. کە لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٣ی پاشنیوەرۆ، بە بەشداری ٢٠ ٠ کەس لە وەزیران و فەرماندە گەورەکانی ناتۆ وڵاتانی ئوروپایی بەڕێوەچوو.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بەشداری لە خولی ڕۆڵی ناتۆ لە ئوروپاو رۆژهەڵاتی ناڤین کرد لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ.
بەهۆی چالاکی بەردەوامی سەرۆکایەتی پ س ک، ئاستی ناسراوی پارتیمان لەئاست رێکخراوە گرنگەکانی جیهانی جێگەی خۆی کردوەتەوە، هەر لە درێژەی چالاکیە نێونەتەوەییەکانیدا، دیسانەوە لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەزڵەوەری ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە ٢٠ / ١١ / ٢٠ ١٤ زاینی. هەر یەک لە بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، و بەرێز شێرکۆ پاڵانی جافی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سیمینار وخولی ڕۆڵی ناتۆ لە ئوروپاو رۆژهەڵاتی ناڤین بەشدارییان کرد. کە لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٣ی پاشنیوەرۆ، بە بەشداری ٢٠ ٠ کەس لە وەزیران و فەرماندە گەورەکانی ناتۆ وڵاتانی ئوروپایی بەڕێوەچوو.
لەو خولەدا هەر یەک لە وەزیرانی بەرگری نەرویژ و دانیمارک و سوید وانەی خۆیان پێشکەشکرد.
هەروەها نۆێنەری ئەنیسیتۆی زانستە سیاسییەکانی جیهان ( چاتهام هەوس) کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە، و نۆێنەری ئەنیسیتۆی زانستی سیاسەتی نێۆنەتەوەیی لە نەرویژ ( نوپی ) و ئەنیستۆی زانستە سیاسییەکانی سوید وانەی خۆیان پێشکەشکرد.
لە نێوان ئاخنی هەر ٢ کاتژمێر وانەدا ٣٠ خولەک بۆ پرسیاری بەشداران تەرخان دەکرا، کە هەر یەک لە بەرێزان باوەجانی و پاڵانی جافی بە پرسیاری گرنگی گرێدراو بە دۆزی ئەمرۆی کورد و ر٠¶لی ناتۆ لە ناوچەکەدا بەشداری بەرچاویان هەبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
پارتی سهربهستیی کوردستان ©