شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەشداری نۆێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاهەنگێکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ پەنابەرانی شینگال و کوبانی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
بەشداری نۆێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاهەنگێکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ پەنابەرانی شینگال و کوبانی.

شاندێکی کۆمیتەی نەرویژی پارتی سەربەستیی کوردستانیش بە سەرپەرەستی بەرێز عەتابەگ ئەسکەندەری ئەندامی کۆمیتەی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نەرویژ ئامادەی ئەو ئاهەنگە بوو،

بەشداری نۆێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاهەنگێکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ پەنابەرانی شینگال و کوبانی.

صورة

ڕێکەوتی٣٠  خەزڵوەری ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە  ٢١ / ١١ /٢٠ ١٤ی زاینی. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی و خێرخوازیی کوردستان، لە شارۆچکەی شیسمۆی نزیک ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ، ئاهەنگێکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ پشتیوانی لە کوردە ئاوارەکانی هەڵاتووی لە دەست مەترسییەکانی داعش و نیشتەجێ لە کەمپەکانی باشوری کوردستان بەرێوەبرد. کە تێیدا کۆمەڵێک هونەر مەندی خۆبەخشی کورد و بیانی وەک نەتەوەکانی پاکستانی، عەرەبی ئەمازیقی، مەغریبی، باشوری ئەمریکا، نەرویژی و هتد،،، خۆبەخشانە بەشدارییان کرد. بێجگە لەوەی کە بانگەوازی هەموو کوردان و دۆستانی کورد لە نەرویژ کرا لەو ئاهەنگەدا و بە مەبەستی پشتیوانی لە ئاوارەکان بەشداری بکەن، هاوکات بۆ پشتیوانی زیاتری بەرنامەکەیان نۆیەرایەتی لایەنە سیاسییەکانیشیان بە فەرمی بانگهێشتکردبوو. شاندێکی کۆمیتەی نەرویژی پارتی سەربەستیی کوردستانیش بە سەرپەرەستی بەرێز عەتابەگ ئەسکەندەری ئەندامی کۆمیتەی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نەرویژ ئامادەی ئەو ئاهەنگە بوو، هاوکات بە دەیان ئەندامی دیکەی پارتەکەمان بە مەبەستی پشتیوانی لە ئاوارەکان بە خۆیان و بنەماڵەیانەوە بەشدارییان هەبوو. شایانی ئاماژە پێکردنە کە ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتانی ئوروپایی بە گشتی و وڵاتی نەرویژ بە تایبەت، بەشداری چالاکانەو بەرچاوییان لە ئاست ڕووداوەکانی شنگال و کوبانیدا هەبووە، و ئەندام و بەرێوەبەری زۆربەی کۆمیتە دروستکراوەکانن لەم بوارەدا.

ئامانجی دامەزراندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی و خێرخوازیی کوردستان، کاری مرۆڤی، خێرخوازی وهاو هەڵوێستییە، و لەسەر بنەمای هاوکاری کردنی خەڵکی هەر چوارپارچەی کوردستانە. ڕوانگەی ئەم ڕێکخراوە کارکردنە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دێموکراتیک، هاوهەڵویستی و پێکەوەژیان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣٠  خەزڵوەری ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە  ٢١ / ١١ /٢٠ ١٤ی زاینی
2014-11-22 02:50:37

11 ساڵ و 2 مانگ و 42 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©