شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

سەرەخۆشی نامەی بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک، بۆ بەرێز حەمەی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حسدک، بە بۆنەی شەهید بوونی کورەکەیەوە

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
سەرەخۆشی نامەی بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک، بۆ بەرێز حەمەی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حسدک، بە بۆنەی شەهید بوونی کورەکەیەوە

بەڵام لە دەستدانی ر٠¶ڵەکەت لە کاتی پاراستنی شار و گوند و ناوچەکانی کوردستانی داگیرکراو، دەبێتە لاپەرەیەکی دیکە، لە مێژووی ڕاستگۆیی و خەبات و تێکۆشانی چل ساڵەی بەرێزتان، کە هەمیشە تەواوی تەمەنی ژیانی خۆت وبنەماڵەت لە پێناو پاراستنی کوردستان تەرخان کردوە.

برای بەرێز کاکە حەمەی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حیزب سوسیالیست دیمۆکراتی کوردستان!

                                         لەگەڵ سڵاو رێز.
صورة

بە داخەوە هەواڵی شەهید بوونی کاکە عەتا کوری بەرێزتان و ئەندامی سەرکردایەتی حیزب سوسیالیست دیمۆکراتی کوردستان، لەبەرەکانی بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستانمان پێگەیشت.

ئەو هەواڵ بۆ ئێمە و گشت ئەو کوردانەی کە لەم کاتەساتەدا لە خەمخۆری پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستاندان هەواڵێکی خەماوی و ناخۆشە. بەڵام لە دەستدانی ر٠¶ڵەکەت لە کاتی پاراستنی شار و گوند و ناوچەکانی کوردستانی داگیرکراو، دەبێتە لاپەرەیەکی دیکە، لە مێژووی ڕاستگۆیی و خەبات و تێکۆشانی چل ساڵەی بەرێزتان، کە هەمیشە تەواوی تەمەنی ژیانی خۆت وبنەماڵەت لە پێناو پاراستنی کوردستان تەرخان کردوە.
سەرچاوەی هەواڵەکانیش ئاماژەیان بەوە کرد کە لە کاتی شەهید بوونی کاکە عەتای کورت، بەرێزتان وەک بەرپرسی ئەو دەڤەرەو بە هەست کردن بە بەرپرسایەتی پێشمەرگەکانی ئەو دەڤەرە، سەنگەرەکانی شەرت بە جێ نەهێشت و ئامادە نەبووی لەگەڵ تەرمی کوری گەورەت بگەرێیتەوە. ئەمەش نیشانەیەکی دیکە لە دڵسۆزی تۆیە بۆ خاکی داگیرکراوی کوردستان.

بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بەرێزتان و گشت هەڤاڵانی سەرکردایەتی وئەندامانی حیزب سوسیالیست دیمۆکراتی کوردستان، و گشت ئەندامانی بەرێزی بنەماڵەکەتان، و گشت هاورێ و هاوسەنگەرەکانی کاکە عەتای جوانەمەرگ، دەکەین.

بە هیوای کوردستانێکی سەربەخۆ و ئازاد و دیمۆکرات

بەرێزەوە

عارف باوەجانی /  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. 

٦ی  سەرماوەزی ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە ٢٧ / ١١ / ٢٠ ١٤ زاینی.

2014-11-27 02:52:48

11 ساڵ و 2 مانگ و 44 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©