گوتیشى:بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان پێویستی بە هەموو ڕۆڵەیەکی کوردە و ئەرکی سەرشانیشمانە هەر یەکەمان لەبوارەکەی خۆیدا خەبات بکات بۆ بەدیهێنانی ئاواتاکانمان و بەرز نرخاندنی خوێنی شەهیدانی رێگەی ئازادی
بە فیلمێک بانگەشە بۆ سەربەخۆیى کوردستان دەکرێ

بیرۆکەى هونەرمەندێکى کورد، لەلایەن هونەرمەندانى جیهانەوە بەکاردێ”کۆمپانیای بەیبوون فلم ئینتەرتەیمێنت، کورتە ڤیدیۆیەکى بۆ هونەرمەندى کورد دانى دارین بەرهەمهێنا، کە کورتە فیلمەکە باس لە خەباتى گەلى کورد دەکات.
بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان پێویستی بە هەموو ڕۆڵەیەکی کوردە
دانی دارێن ئەکتەر و نووسەرێکی کوردى دانیشتووى وڵاتى بەریتانیایە. دانی ناوی ڕاستەقینەی هەڵمەت ساڵح-ە و لەدایک بووی شاری قەڵادزەیە.کە وەکو ئەکتەر و نووسەر لە دەرەوەی وڵات بە دانی دارێن ناسراوە لە بواری هونەریدا.
هەمیشە لە کارەکانی دانیدا رەمزێکی کوردایەتی ئەبینی. لە زۆربەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەواناندا باس لە کوردو مێژووی کورد دەکات. سەبارەت بە بەرهەمەکە و لە لێدوانێکى بە (باسنیوز)ى گوت:” ئەم کورتە فیلمە باس لە مێژووى چەند ساڵەى کورد و خەباتى میللەتەکەمان دەکات دژ بە رژێمە فاشییەکان و بۆ بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستانیش پشتیگری تەواو لەو شۆڕشگێڕانە دەکەم کە لە بەرەکانی جەنگ پارێزگاری لە نیشتمان دەکەن”.
گوتیشى:”بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان پێویستی بە هەموو ڕۆڵەیەکی کوردە و ئەرکی سەرشانیشمانە هەر یەکەمان لەبوارەکەی خۆیدا خەبات بکات بۆ بەدیهێنانی ئاواتاکانمان و بەرز نرخاندنی خوێنی شەهیدانی رێگەی ئازادی”.
باس لە خەباتى گەلى کورد دەکات
کورتە فیلمەکەى دانى باس لە خەباتى گەلى کورد دەکات لە پێناوى ئازادى و لەبارەى بیرۆکەى کارەکەشەوە، دانى دارین گوتى: “ئەم بیرۆکەیە لە پێش ئیمپراتۆریەتی ماددیەکانەوە دەست پێدەکات کە باس لەخەبات و تێکۆشانی کورد دەکات پێش چەند هەزار ساڵێک و لە زەمەنێکی کۆن و ئاوهەوایەکی وشکی بیابانیدا هەروەها هاویشتنی ڕم و بانگ هێشکردنی دەجەنگین بۆ ئازادی واتا هەر بەردەوامین لە خەبات و تێکۆشان بۆ سەربەخۆی و ئازادی”.
دانى ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەم فیلمە بە رەمزی کورد کە سومبلی ماددیەکان بووە دەست پێدەکات و سوڕانەوەی ڕمەکەش تێپەربوونی زەمەنی خەباتی سەرکردە تێکۆشەرەکانە. بە هەموو ئێش و ئازار و چەوسانەوە و دەست درێژی کردنە سەرکورد لەسەر نیشتمانی خۆیان”.
گوتیشى:”بە گەیشتنمان بەم رۆژگارەی ئەمڕۆ کە بانگەوازی کاتی یەک گرتنەوەی پارچە دابڕاوەکانی کوردستانی گەورەیە، پاشان ڕمەکە لە کەش و هەوایەکی سازگاری لوتکەی شاخی کوردستان ریشە دا دەکوتێ و ئاڵای کوردستانی گەورە لەدایک دەبێت و دەدرەوشێتەوە بە دروشمی ئەی رەقیب بانگەشەی دەوڵەتی کوردستان دەکرێ”.
بیرۆکەکەیان بەکارهێناوەتەوە
سەبارەت بە بەکارهێنانەوەى بیرۆکەى ئەم فیلمە لەلایەن کەسانى دیکەوە، دانى دارین گوتى:”دوای بڵاوبوونەوەی کورتە فلیمەکە خۆش بەختانە کۆمەڵێک خەڵک ئەم فکرەیەیان بەکارهێناوەتەوە”.
گوتیشى:”لەناو ئەمانەشدا مۆسیقاژەنی ناوداری ئیتاڵیا (جیۆبانی پۆچی)کە گوتی فکرەکەم ئەوەندە لاجوان بوو بۆیە حەزم کرد منیش لەم رێگەیەوە کەمێک باس لە مێژووی وڵاتەکەم بکەم لە کاتێکدا بەردەوام باسی ئەم فکرە کەم و پڕ واتادارە دەکەم لەگەڵ هاوڕێکانم”.
دانى دارین زیاتر گوتى:”ئەم فکرەیە بۆ هەموو شتێک گونجاوە لەمانەش ژیانی خۆت یا ژیانی ژوانی خۆشەویستی یاخود کۆکردنەوەی ژیانی هاورێکانت. لە هەمووشی جوانتر کۆتایی بە ئاڵا دێت. هیوادارم هەر کەسەو فکرەیەک بکات و بە ئاڵای خۆی کۆتایی بێنێت
سەرچاوە لە باس
http://basnews.com/culture/2014/11/27/%D8%A8%DB%95-%D9%81%DB%8C%D9%84%D9%85%DB%8E%DA%A9-%D8%A8%D8%A7%D9%86%DA%AF%DB%95%D8%B4%DB%95-%D8%A8%DB%86-%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%A8%DB%95%D8%AE%DB%86%DB%8C%D9%89-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA/