شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ ٢پەرلەمانتاری نەرویژی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ ٢پەرلەمانتاری نەرویژی.

. کە سەرەکی ترینیان پێشنیاری پارتی سەربەستیی کوردستان بوو بۆ پارتی لیبراڵی نەرویژی، کە لە بەشی کاری نێۆنەتەوەی پارتەکەیان پرۆژەی پشتیوانیان بۆ گەلی کورد هەبێت و لە نێو بەرنامەی کاریان بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین بیگونجێنن

دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ ٢پەرلەمانتاری نەرویژی.
صورة

لە درێژەی بە هێزکردنی پێوەندییە دیپلوماتیەکانی پ س ک لە ئاست حکومەت و ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهانیدا. ڕێکەوتی ١ / ١٢ / ٢٠ ١٤ لە پەرلەمانی وڵاتی نەرویژ لە ئۆسڵۆی پایتەخت، کۆبوونەوەیەک لە نێوان عارف باەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، و ئولە ئیلڤستوەن وسڤەینونگ روتەڤاتن هەردوو ئەندام پەرلەمانی نەرویژی لە لیستی پارتی لیبەراڵی نەرویژی( ڤێنسترە پارتی) کە ئولە ئیلڤستوەن هاوکات جێگری یەکەمی سەرۆکی گشتی حیزبەکەشیانە.

لەو دیدارەدا وێرای باسکردنی هەل و مەرجی ئیستای کوردستان لە گشت بەشەکانی، و رۆڵی ئێران  لە ناوچەکە و شەری کورد و گروپی تیروریستی داعش، ئاماژەش بە چەندین خاڵی گرنگی کاری هاوبەشی پێوەندیداری ٢ لایەنە کرا. کە سەرەکی ترینیان پێشنیاری پارتی سەربەستیی کوردستان بوو بۆ پارتی لیبراڵی نەرویژی، کە لە بەشی کاری نێۆنەتەوەی پارتەکەیان پرۆژەی پشتیوانیان بۆ گەلی کورد هەبێت و لە نێو بەرنامەی کاریان بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین بیگونجێنن. هەر لە درێژەی ئەو باسەدا بەڕێز باوەجانی ئاماژەی بەوە  کرد کە ئیستا کورد لە ئاست جیهاندا دەنگ وناوی گرنگی هەیە، و لە رۆژهەڵاتی ناوەراست  نەتەوەیی قارەمان و بەرچاو و مافویستە و داهاتووی روون چاوەرێێ دەکات. لە درێژەی قسەکانیدا باوەجانی ئەوەی وەبیر پەرلەمانتارانی نەرویژی هێنایەوە کە لە هیندێک لە وڵاتی ئوروپایی و بە تایبەت نەرویژ وا تێدەگەن کێشەی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەراست تەنیا فەلەسەتینە، ئێمە کورد وێرای ئەوەی هیواخوازین گشت نەتەوەیەک بە مافی خۆی بگات، بەڵام ئیستا کوردی زیاد لە ٥٠  ملۆینی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جیهانی سەلماند، کە ئەگەر کورد ببێتە وڵاتی سەربەخۆ گەورەترین پشتیوانە بۆ ئاشتی و بەرەنگاری تروریستیش دەبێتەوە، هەروەک ئیستا کە دەیبینن. بە هۆی دەرکەوتنی ئەو ڕاستییەوە بە خۆشییەوە زۆربەی وڵاتانی جیهانیش پشتیوانی خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ کورد نیشانداوە.
پەرلەمانتارانی نەرویژی بە گرنگەوە پێشنیار و بۆچوونەکانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیان  وەرگرت، و پێشنیارییان کرد کە پارتی سەربەستیی کوردستان ڕەشنووسی ئەو پێشنیارەیان بۆ ئامادە بکات و تا ئەوانیش شرۆڤەی لە سەر بکەن.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەیاندا ئاماژەیان بە کاری هاوبەش لە رێکخراوە لیبراڵەکانی جیهانیدا کرد. هەروەها ئاماژە بە پلانی بەستنی دووەمین کۆنگرەی نێوەنەتەوەیی  لیبراڵەکانی کوردستان کرد.  

بۆ تەواوکردنی پرۆژە هاوبەشەکان کۆبوونەوەی دیکە لە نێوان هەردوو حیزبی لیبراڵ لە مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

١ / ١٢/٢٠ ١٤   
2014-12-02 02:13:19

11 ساڵ و 2 مانگ و 1 کاتژمێر و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©