لە سەرەتایی دیدارەکەدا سەرۆکی پ س ک سوپاس و پێزانینی پارتی سەربەستیی کوردستانی گەیاندە بەرێز مەخموری بۆ هەوڵ و تێکۆشانی ماندوونەناسانەی لە پێناو کاری هاوبەشی لایەنە کوردستانیەکان
دیدارێکی دۆستانەی لە نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.

بەمەبەستی بە هێزکردنی پێوەندی لە نێوان پارتە نەتەوەییەکانی کوردستانی و پشتیوانی لە کاری هاوبەش و تەبایی نێوان گشت پارتەکانی کوردستانی، ڕێکەوتی ٩ / ١٢ / ٢٠ ١٤ شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ( عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، وريا ساڵحزاده جێگرى سهرۆکى پ س ک، ئاهورا ههورامى راوێژکارى سهرۆکى پ س ک و مهسعود نهجاتى ئهندامى ناوهندى پهيوهندييهکان پ س ک. سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێری پایتەخت کرد. لە لایەن بەرێزان غەفور مەخموری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان و فاخير نانهکهلى کارگێڕى مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییەکانی ی ن د ک بە گەرمی پێشوازیکران. لە سەرەتایی دیدارەکەدا سەرۆکی پ س ک سوپاس و پێزانینی پارتی سەربەستیی کوردستانی گەیاندە بەرێز مەخموری بۆ هەوڵ و تێکۆشانی ماندوونەناسانەی لە پێناو کاری هاوبەشی لایەنە کوردستانیەکان، کە ئاکامی باشی بە شۆێن خۆیدا هێناوە کە نزیک بە٧٠ لایەنی کوردستانی ئیستا پێکەوە دیالۆگی هاوبەشیان هەیە لە پێناو ڕووداو پێشهاتەکانی کوردستان بۆ ئیستاو داهاتوو. هەردولایەن لە سەر رەوشی سياسى کوردستان و دواگۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچهکه و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتوگۆیانکردو، وجەختیان کردەوە سەر هەماهەنگی و هاوکاری نێوان تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و کارکردنى زياتر بۆ لێکنزیککردنەوەی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و خۆ دوورگرتن لەهەر ناکۆکییەک.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە گرنگی بەستنی کۆنگرەى نەتەوەیی بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کرا.
لە دوا تەوەری دیدارەکەشدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و چۆنییەتی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە کرا.
لە بەشی کۆتاییی دیدارەکدا تیشک خرایە سەر چەندین کاری گرنگی نەتەوەیی و دیپلوماتی لە بەرژەوەندی کوردستان لە ئاست ڕێکخراوە مەزنەکانی جیهانی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٩ / ١٢ / ٢٠ ١٤
2014-12-09 14:28:58
11 ساڵ و 2 مانگ و 14 کاتژمێر و 44 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان