شاندی پارتی ئازادیی کوردستان باکور، بریتی بوون لە بەرێزان موستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی گشتی پاک و عەبدولرەحمان بەنگی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پێوەندییەکانی پاک لە باشوری کوردستان.
کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان / باکور بەرێوە چوو.

لە ڕێکەوتی ٩ / ١٢ / ٢٠ ١٤ کۆبوونەوەیەکی یەکتر ناسینی هەردوو پارتی نەتەوەیی کوردستانی، پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان/ باکور، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرێوە چوو. شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان بریتی بوون لە بەڕێزان ( عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، وريا ساڵحزاده جێگرى سهرۆکى پ س ک، ئاهورا ههورامى راوێژکارى سهرۆکى پ س ک. شاندی پارتی ئازادیی کوردستان باکور، بریتی بوون لە بەرێزان موستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی گشتی پاک و عەبدولرەحمان بەنگی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پێوەندییەکانی پاک لە باشوری کوردستان.
لەو کۆبوونەوەدە هەر یەک لە سەرۆکی پ س ک و سەرۆکی پاک کورتە پێناسەیەکی دروستبوونی پارتەکەیان و ئامانجەکانیان پێشکەش بە یەککرد. بە دوای ئەودا گەلێک بابەتی گرنگ و پێشهاتەکانی کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکور بە تایبەت باسی لێوەکرا. هەروەها گرنگی بە پێوەندی دوولایەنی لە لایەن شاندی هەردوو پارتەوە پێداگری لە سەرکرا.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە پارتی ئازادیی کوردستان / باکور لە مانگی ئوکتۆبەری ئەمساڵ، لە کۆی یەکگرتنی چەند پارتی دێرین و کەسایەتی چالاکی باکوری کوردستان لە کۆنگرەی دامەزراندنیان بە بەشداری ٥٠ ٠ کەس لە ئامێدی پایتەختی باکوری کوردستان ڕاگەیاندرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
2014-12-09 14:59:22
11 ساڵ و 2 مانگ و 12 کاتژمێر و 37 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان