سیاسەتی ئێران هەمیشە ئەوە بووە، کە بیهەوێ ١٠ ٠ دۆلار قازانج بکات، لە پێشا بە ناوی دیارییەوە ٢٥ دۆلار دەدات بە شۆینی مەبەستەکەی، دوایی دێت هەر لەو شۆێنە ٤ بەرامبەر قازانج دەکات. جا من مەبەستم قازانجی سیاسییە. ئێران لە ژێرناوی هاوکاری کردنی باشوری کوردستان لە بەرامبەر داعش ئەو پەری قازانج دەکات وکوردیش ئەو پەری زەرەر دەکات
دیمانەی رۆژنامەی میدیا لەگەڵ عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەر ڕووداوەکانی ئیستای کوردستان و بەشداری زۆربەی جیهان و رۆڵی ئێران لە ناوچەکە.

بۆ خۆێندنەوەی دەقی وتووێژەکە لە رۆژنامەی میدیا کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن. http://yndk.com/Archive/medya/2014/m633/4-5.pdf
دەقی خۆێندەوەی وتووێژەکە بە تیکست
ئامادەکردنی تارا موحەممەد.
رۆژنامەی میدیا: ئەم شەرەی کە ئیستا لە نێوان داعش و کوردستاندا لە ئارادایە، پێت وایە تاکەی درێژەی دەبێت، ئاکامەکەی بۆ کورد چۆن دەبێت.
وڵامی عارف باوەجانی : جاران شەری داسەپاوی چەکداری هەر بەشێکی کوردستان لەگەڵ سوپای یەکێک لە وڵاتانی داگیرکەردا بوو، ئیدی دەتزانی کە شەرەکە لەگەڵ کام وڵات دەکەیت. مێژووش یارمەتی دەربووە کە داوای زیانەکانی سەردەم شەر لە کام وڵات بکەیەنەوە. بەڵام ئەم شەرەی ئەم جارەی کورد لەگەڵ داعش، شەر لەگەڵ حکومەتێکی بە ناو ئیسلامیە لە ناوچەکە کە وەک دەگوترێت خەڵکی نزیکەی ٨٥ وڵاتی تێدایە. هەروەها ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکانی کە ئەوانیش زیاد لە ٥٠ وڵاتێک دەبن ئامادەن بە ڕێگەی جواروجۆرەوە بەرەنگارییان ببنەوە، تا ئیستا چەندین وڵاتیش بە فرۆکەکانیان و ناردنی شارەزای بواری سەربازییەوە بۆ کوردستان بەشداری شەریان کردوە. ئەم گروپە تروریستەش کە خۆیان بە داعش ناساندوە تایبەت بۆ ئەوە دروستنەکراون کە تەنیا شەری کورد بکەن. سەرچاوەو هەوێنی دروستبوونی ئەم گروپە بە قسەی خۆیان بۆ شەری شیعەو خاجەکان و کوردیش وەک نزیکی خاجەکان دەبینن. ئەمانە وا دەخوازن ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بکەن بە دەسەڵاتی خەلافەتی زەمانی دەسەڵاتدارێکی ئیسلام لە ناوچەکەدا. ئەمەش هەروا گروپێکی ئاسایی نییە، دروستبونی لایەنێکی ئیسلامی لە ماوەیەکی کەمداو داگیرکردنی چەندین ناوچەی سوریا و ئێراق و باشوری کوردستان بەو هەموو هێز و چەکە مەترسیدارانەیان سەدان پرسیاری بۆ دەزگا زانیارییەکانی جیهانیش دروستکردوە. ئەمە دەستێکی گرنگی لە پشتەوەیە. مەترسی زۆریشی بۆ وڵاتانی ئوروپایی دروستکردوە. کەوابێت ئەم شەرە وا چاوەروان دەکرێت ببێتە شەری سێیەمی جیهانی. لە نێۆ داعشدا نزیکەی٨٥ وڵات بەشدارە و زیاد لە ٥٠ وڵاتیش بەرامبەریانە. ئەوەی کە ئیستا لە میدیاکانی جیهاندا بەرچاوە، وێرای ئەوەی چەندین ناوچەی کوردیان گرتووەو لە باشور و رۆژئاوای کوردستان سەدان هەزار کوردیان ناچار بە ئاوارەیی کردوە، هەزراران خەڵکی سیڤیلی کورد بە تایبەت کوردی یەزیدیان شەهید کردوەو بە دیل گرتووە. کەچی ئەمرۆ هەر تەنیا کوردە لە ڕێگەی وشکاییەوە بەرامبەریان راوەستاوە و دەجەنگێت. زیرەکی و خۆراگری کورد بێجگە لەوەی لە جیهاندا باسی لێوە دەکرێت، بۆ داعشیش بووەتە جێگەی سەرسورمان، کە ئەوان بەرەو هەر شۆینێک چوون هێزەکانی بەرامبەریان هەڵهاتوون بەڵام کورد بەردەوام لە ڕۆژئاواو باشور بەرەنگاریان دەبنەوە. نموونەی خۆراگرییە نزیک بە ٣مانگەکەی کۆبانی و بە دەستهێنانەوەی ناوەچەکانی رەبیعەو زومار و جەلەولا و بەردەوام بەرەو پێشچوونی پێشمەرگە.
ئەم شەرە دیسانەوە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین دەگیرسێنێتەوە، دیسانەوە شانسێکی باشتر وەک ڕووداوەکانی سەدانساڵ پێش بە کورد دەداتەوە کە خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتە زلهێزانە بگونجێنێت بۆ بە دەستهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە ناوچەکە، بەڵام ئەمجارە پێویستە بە یەکگرتووییەوە زۆر وریابێت نەکرێتەوە بەقوربانی بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکەوە..
کەوابێت دووپاتی دەکەمەوە ئەمە دەبێتە شەری سێێەمی جیهانی، بۆ چەندین ساڵی دیکە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە شۆێنی شەرو پێکدادان، دروستبوونی هاوپەیمانی مێژوویی و گۆرانکاری دیموگرافیای زۆر وڵات، و سەربەخۆیی زۆر نەتەوەش، کە وا چاوەرێ دەکرێت سەربەخۆیی کوردستانیشی بە شۆیندا بێت، ئەگەر کورد خۆی یەکخاتەوە.
رۆژنامەی میدیا: کورد دەبێت لەم کاتەدا چی بکات و چۆن بەرەنگاری ئەم شەرە نەخوازراوە بێتەوە.
وڵامی عارف باوەجانی : پێویستە لەم کاتەدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووربێت لە ژێر ناوی هێزی فڵان حیزب، هەمووی لە ژێر ناوی هێزی پاراستنی کوردستان و بە سەرپەرەستی سەرۆکی کوردستان کۆکرێتەوە. هەرچۆن لە هەموو دونیا سەرۆکی وڵات هەمانکات سەرۆکی گشت هێزەکانی وڵاتەکەیەتی.
من شتی زۆر سەیر دەبینم کە هیندێک لە حیزبەکان لە میدیاکانیان باسی ئەوە دەکەن هێزەکانی ئەوان لە هێزی دیکە شەهیدی زیاتر دەدەن، و هێزەکانی فڵان وا دەکەن یا هەر هێزەو ئاڵای حیزبەکەی خۆی پێێەوە لەبەرەکانی شەر هەڵیدەکات. ئەم جۆرە قسەکردنە بۆ هێز یا لەشکری بەرگری وڵاتێکی داگیرکراوی وەک کوردستان زۆر مەترسیدارە بۆ لە دەستدانی ناوچە ئازادکراوەکانیشی. ئەوە هەڵبژاردنێکی زۆر ئاساییە کە هەر پێشمەرگەکەیەک لە ناخی خۆیدا لایەنێکی سیاسی قبووڵ بێت، بەڵام لە سەنگەری بەرگری کوردستان با تەنیا پێشمەرگەی پاراستنی خاکی کوردستان بێت وئاڵای کوردستان لە سەرەوەی هەموو ئاڵاکان بێت. لە رۆژئاواو بەشەکانی دیکەی کوردستانیش پێویستە کوردەکان خۆیان بە هێزێکی یەکگرتووی ڕێکبخەن، کە مخابن لە رۆژئاواش بە زەقی ئاماژە بەوە دەکرێت کە لە هێزی پێشمەرگەش باسی دەسەڵاتی حیزبی دەکرێت. ئەمرۆ کوبانی و زۆر ناوچەی دیکەی رۆژئاواش لە مەترسیدایە. خەڵکی کوردستان لە سەرتاسەری جیهان ئامادەی بەشدارییە بۆ پاراستنی کوبانی و ناوچەکانی دیکەو بە دەستهێنانەوەی شینگاڵ.بەڵام تەنیا یەکگرتووی و یەکریزی ماڵی کورد ئەم پشتییوانییە کوردستانییە بە هێز دەکات، ناکۆکی و خۆ لە یەک جیاکردنەوەی حیزبەکانیش! خەڵکی کوردستان دووردەخاتەوە.
رۆژنامەی میدیا: هاوکاری ئێران بۆ باشوری کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنی.?
وڵامی عارف باوەجانی : سیاسەتی ئێران هەمیشە ئەوە بووە، کە بیهەوێ ١٠ ٠ دۆلار قازانج بکات، لە پێشا بە ناوی دیارییەوە ٢٥ دۆلار دەدات بە شۆینی مەبەستەکەی، دوایی دێت هەر لەو شۆێنە ٤ بەرامبەر قازانج دەکات. جا من مەبەستم قازانجی سیاسییە. ئێران لە ژێرناوی هاوکاری کردنی باشوری کوردستان لە بەرامبەر داعش ئەو پەری قازانج دەکات وکوردیش ئەو پەری زەرەر دەکات. ئێران لە درێژایی مێژوودا سەلماندویەتی هەرگیز دۆستی کوردنەبووەو ناشبێت. ئێران لەم ڕێگەوە لەگەڵ ئەمریکا کێبەرکێ قودرەت دەکات، و لە جیهاندا خۆی وەک هێزی بێرکابەر لە رۆژهەڵاتی ناڤین پێشاندەدات. لە کاتەکانی باسکردنی هاوکاری جیهانی بۆ هێزی پێشمەرگە ئەو بانگەشەی ئەوەی کرد یەکەم وڵات بووەو هاوکاری پێشمەرگەی کردوە، ئەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە ٧٠ سەربازەوە بەرگری لە هەولێر کردوە. زۆرجێگەی داخ و نیگرانییە کە لە باشوری کوردستان بە باشی جێگەی خۆیان کردوەتەوە بگرە بە ئاشکراش ڕۆڵیان لە ناو سیاسەتی باشوری کوردستان دیارە. هەر ئیستا قاسمی سلێمانی بە ئاسانی لە ناوچەکانی گەرمیان دەسوورێتەوە، هەرناوچەیەکی کوردستان بە خۆێنی پێشمەرگە ئازاد دەکرێت، ئەو دەیکات بە منەت کە گوایا هێزەکانی ئەو بووە. بەو بیانووشەوە هێزەکانی میلیشیای شیعەی ئێراقی کە پەروەردەکراوی دەستی خۆیانە دەهێنێتەوە ناوچەکانی کوردستان، هەروەک چۆن باشوری لوبنانیانیان کردوەتە ئێرانێکی بچووک. ئەمەش زۆر مەترسی دەبێت بۆ داهاتووی کوردستان. هیوادارین باشوری کوردستان خۆێندنەوەیەکی باشی بە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا بکات. پێوەندییە دیپلوماتی وبازرگانییەکان سنووردار بکات. هیچ هەنگاوێکی ئێرانیش بە دۆستایەتی و دڵسۆزی نەبینێت. بە قسەی کوردەواری ئێران ماری ژیر کایە و لە کاداندایە. لە لایەکی دیکەشەوە ئەو پێوەندییەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە ئاستێک کە بۆ چارەکە سەدەیەک دەرواتخەباتی بەشی رۆژهەڵاتی کوردستانی تەواو بێدەنگ کردوە.
ئەوە بۆ ماوەی ٢٣ ساڵە لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر خاترین پاراستنی دەسکەوتەکانی باشوری کوردستان هەموو جۆرە خەباتێکی چەکداریان ڕاگرتووە، ئایا بۆ ٢٢ سانیەش باشوری کوردستان ئامادەبووە لەبەر خاتری رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێران دوورکەوێتەوە. بەڵام پێچەوانەکەی دەبینین کە رۆژ نییە بەرپرسێکی ئێرانی کورد کوژ لە باشوری کوردستان نەبێت. پێموایە نابێت چیدیکە باشوری کوردستان ڕێگر و ئاستەنگی دروست بکات بۆ خەباتی سیاسی و ڕێکخراوەیی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
رۆژنامەی میدیا: ئێوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ لە شەرەی داعش بەشداریتان نەکرد.
وڵامی عارف باوەجانی : ئێمە هەر یەکەم رۆژی بانگەوازەکەی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ بەرەنگاری ئامادەیی خۆمان لە سەرەتاوە بە هێزێکی٥٠ کەسی پێشاندا، و داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی هەرێم کرد. دوای نزیک بە ٢٥ رۆژ بەسەر داواکارییەکەمان لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە وڵاممان بۆ هاتەوە، کە ئەگەر پێویست بوو پێوەندیمان لەگەڵ دەگرنەوە. بەڵام ئێمە لە ئاست چالاکی دیپلوماتیشەوە لە دەرەوەی وڵات لە زۆربەی وڵاتان زۆر چالاکانە بەشداریمان هەبووە، ئەندامانی ئێمە لە وڵاتانی ئوروپایی ڕۆڵی چالاکیان لە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندان و چالاکییەکان هەبووە، بە تایبەت لە سکاندیناڤیاو ئەڵمانیا. من بۆ خۆم لە چەندین رۆژنامەی گرنگی جیهانی لە سەر ئەم دۆزەی ئیستای کوردستان وتووێژ کراوم، کە دیمانەکانی من بە دەیانهەزار کەس لە جیهاندا خۆیندوێتییەوەو لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە سەدان کەس تاوتۆیکردوە. ئێمە ئیستاش ئامادەیین بۆ هەر کات داوامان لێبکرێت، هەر چەند ئێمە لە باشوری کوردستان لە زۆر پێداویستی مەحروم کراوین، هیندێک کێشەی ئیمکاناتی چەک و چۆڵمان هەیە. لەبەر ئەوەی کە ئێمە سەردەمانێک دروستبووین بە دەستهێنانی چەک و چۆڵ ئاسان نەبووە. زۆربەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی چەک وچۆڵن هی سەردەمانی پێشووی شەری شاخ بوون. بەڵام داوای چەکمان لە چەندین لایەن کردبوو بەسوپاسەوە بەشێکیان ئامادەیی هاوکارییان بۆ دەربریبووین.
رۆژنامەی میدیا: کورد بە یەکریزی دەبینی?
وڵامی عارف باوەجانی : لەم کارەساتانەی کۆبانی و شنگاڵ کورد لە هەمو کوردستانی گەورە ئامادەی پشتیوانی پێشاندا، و لە مێژووی کوردا ڕێکوردی شکاند بۆ یەکێتی و تەبایی ئەم نەتەوە دابەشکراوە. بەڵام لە لایەکی دیکەوە زۆر جێگەی داخە کە لەم کاتە ناسکەدا شەری ڕاگەیاندن لە نێوان هیندێک لە لایەنەکانی باشوری کوردستان بەرامبەر بەیەک دەستی پێکردوە و هیوادارم ئەوەش کۆتایی پێ بێت، پێویستە ڕاگەیاندنی کوردیش لەم کاتە وەک پێشمەرگەی سەنگەر بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی خۆی بپارێزێت نەک هێرش بکەنە سەر یەکتر و پروپاگەندە بدەینە دەستی نەیارەکانمان. بە دڵنیاشەوە ئەم شەرە داسەپاوەی سەر کوردیش رۆژانێک هەر کۆتایی دێت، بەڵام ئەو کات مێژوو شایەتەو وڵامدەری لایەن و کەسانێک دەبێت کە لە کاتە ناسکەکاندا تووشی هەڵە بوون.
رۆژنامەی میدیا: هۆکاری سەرەکی ئەم ناکۆکییە لەم کاتەدا بە چی دەزانی?
وڵامی عارف باوەجانی : بە بۆچوونی من دەستی وڵاتانی داگیرکەری کوردستانی تێدایە، بە تایبەت دەستی ئێران لەم کارەدا زۆر هەیە. ئەم دەستکەوتە مەزنەی گەلی کورد لە ساتەکانی شکانی هێزەکانی ئێراق و گرتنەوەی ناوچە کوردستانیەکان لە پێش کارەساتەکەی شینگال بوو بەهۆی پەرەسەندنی باسی سەربەخۆیی کوردستان لە ئاست جیهاندا. زەقبوونەوەی ئەم بیرۆکەیە ئێران و وڵاتانی دیکەی داگیرکەری کوردستانی زۆر نیگران کرد. هەربۆیە وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیان دەستیان خستە نێو یەکریزی ماڵی کورد و ڕێوی سیفەتانە مەبەستەکانی خۆی پێکا.
بەو هیوایە لە پاش بە دەستهێنانەوەی شینگاڵ بیرۆکەی ڕاپرسی کە پێش ئەم رووداوە باسی لێوەکراوە گرنگی پێبدرێت، و هەروەک ڕاپرسییەکەی سکوتلاند بە چاودیری جیهانی لە باشوری کوردستان بە رێوە بچێت. کە بە دڵنیایەوە ئاکامەکەی وەک ئەوەی سکۆتلاند نابێت، و بگرە لانیکەم ٩٨% دەنگ بە بەڵێ دەدات. ........................................................................................ کورتەیەک زانیاری لە سەر عارف باوەجانی عارف باوهجانی له بههاری ١٩٧٣ له ناوچەی سهلاسی باوهجانی سهر به پاڕێزگای کرماشان له دایکبووه، له ساڵی ١٩٨٠ وێرای بنهماڵهکهی له سهرهتایی شهری نێوان ئێران و ئێراق ئاوارهی باشوری کوردستان دهبن، دوای دوو ساڵ بۆ کامپی ئهڵتاش له رومادی دهگوازرێنهوه.
له ماوهی تهمهنی ژیانی له کهمپی ئهڵتاش چوار ساڵ دهبێته پێشمهرگهی کوردستان، بۆیه ههر له تهمهنی ١٤ ساڵیهوه خولیای سیاسهت دهبێت و بهکردهوه تێکهڵ به خهباتی ڕهوای گهلهکهمان دهبێت.
له ساڵی ١٩٩٧ له ڕێگهی کۆمیساریای بهرزی پهنابهرانهوه دهگاته وڵاتی نەۆرویژ. له ساڵی ٢٠ ٠ ٠ وه لهگهڵ پارتی سوسیال چهپی نۆرویژی دهست به کار دهبێت.
له سالی ٢٠ ٠ ٣ تا ساڵی ٢٠ ٠ ٧ وهک ئهندامی ئهنجومهنی شارهوانی ئۆسڵۆی پایتهختی نەرویژ، له لیستی ئهو حیزبه بۆ ماوهی چوار ساڵ ههڵدهبژێردریت. له ساڵی ٢٠ ٠ ٦ ، پارتی سهربهستیی کوردستان دادهمهزرێنێت، پاشان لە کۆنگرەکانی یهکهم و دووەمی ئهو پارته وهک سهرۆکی گشتی ههڵدهبژێردرێت. عارف باوهجانی وێرای کاری سیاسی به کاری مرۆڤایهتیشهوه سهرقاڵ بووه. له ساڵی ١٩٩٧ تا ئیستا بهردهوام پشتیوانی له کێشهی پهنابهرانی کورد دهکات. عارف ههر له ساڵی ١٩٨٩ هوه تا ئیستا، بهردهوام نووسینی له ڕۆژنامه و سایتهکان بڵاو بووهتهوه، خاوهنی ٣ پهرتووکی چاپ نهکراوه، ناوبراو له ساڵی ٢٠ ٠ ٠ تا ٢٠ ٠ ١ له ههندهران گۆڤارێکی به ناوی به ناوی گۆڤاری ههڵوهدا دهرکردوه. له ڕێگهی کاری دیپلوماتییهوه پێوهندییهکی به هێزی لهگهڵ دهیان کهسایهتی جیهانی دروستکردوه. له چهندین خوڵی جیهانی له بوارهکانی بهرێوهبهری، سیاسی و دیپلوماسیدا بەشداریکردوە. لە چەندین ڕاگەیاندنی جیهانی بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و نەرویجی و روسی دیمانەی لەگەڵ کراوەو بابەتی ناوبراو بڵاوکراوەتەوە.