لەو دیدارەدا وێرای پێداگری لە پێوەندیی دوولایەنە. باسێکی گشتی لە سەر هەل و مەرجی ئەمرۆی کوردستان و شەری داسەپاو بە سەر ناوچەکانی باشوری کوردستان، خۆراگری پێشمەرگەکانی کوردستان لە بەرەکانی شەردا کرا. هەروەها باس لە پێوەندییەکانی کوردستان لە ئاست جیهانداو رۆڵی بەرچاوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەو پێوەندییەدا کرا
کۆبوونەوەی پارتی سەربەستیی کوردستان ولقی ٢ پارتی دیمۆکراتی کوردستان.

لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ پارت و لایەنەکانی کوردستانی، ڕێکەوتی ١١ / ١٢ / ٢٠ ١٤ شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، وريا ساڵحزاده جێگرى سهرۆکى پ س ک، دڵشاد پەروانە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک، ئاهورا ههورامى راوێژکارى سهرۆکى پ س ک و مهسعود نهجاتى ئهندامى ناوهندى پهيوهندييهکان پ س ک. سەردانی لقی٢ی پارتی دیمۆکراتیی کوردستانیان لە شاری هەولێری پایتەخت کرد.
لە لایەن بەرێزان عەلی حسێن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتیی کوردستان و بەرپرسی لقی ٢، و دوکتۆر ئاراس قادر خۆشناو کارگێری لقی ٢ و بەرپرسی پێوەندییەکانی لق، عەبدولقادر جاف ئەندامی لق لە مەکتەبی پێوەندییەکان، سیروان کاکە ئەندامی مەکتەبی پێوەندییەکان و کەیفی هادی ئەندامی ڕاگەیاندن، بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو دیدارەدا وێرای پێداگری لە پێوەندیی دوولایەنە. باسێکی گشتی لە سەر هەل و مەرجی ئەمرۆی کوردستان و شەری داسەپاو بە سەر ناوچەکانی باشوری کوردستان، خۆراگری پێشمەرگەکانی کوردستان لە بەرەکانی شەردا کرا. هەروەها باس لە پێوەندییەکانی کوردستان لە ئاست جیهانداو رۆڵی بەرچاوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەو پێوەندییەدا کرا.
لە بەشی کۆتاییی دیدارەکدا تیشک خرایە سەر یەکێتی وتەبایی لایەنە کوردستانیەکان.
بۆ دیتنی وێنەی زیاتری پێوەندیدار تەماشای ئەم لینکەی فایبسووک بکەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١١ / ١٢ / ٢٠ ١٤