دیدارێکی دۆستانەی نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی ڕزگاری کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی ڕزگاری کوردستانیان لە شاری هەولێری پایتەخت کرد. لە لایەن سەرکردایەتی حیزبی ڕزگاری کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕیز ڕێکار ئەحمەد سکرتیری گشتی حیزبی زەحمەتکێشان بە گەرمی پێشوازیکران.
دیدارێکی دۆستانەی نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی ڕزگاری کوردستان.

لە درێژەی بە هێزکردنی پێوەندی دۆستایەتی هەردوو پارتی سەربەستیی و حیزبی ڕزگاریی کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١٢ / ٢٠ ١٤ شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ( عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، وريا ساڵحزاده جێگرى سهرۆکى پ س ک، ئاهورا ههورامى راوێژکارى سهرۆکى پ س ک و مهسعود نهجاتى ئهندامى ناوهندى پهيوهندييهکان پ س ک. سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی ڕزگاری کوردستانیان لە شاری هەولێری پایتەخت کرد. لە لایەن سەرکردایەتی حیزبی ڕزگاری کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕیز ڕێکار ئەحمەد سکرتیری گشتی حیزبی زەحمەتکێشان بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو دیدارە دۆستانەدا هەردوو لایەن لە سەر چەندین بابەتی گرنگ و پێوەندیدار بیروڕایان ئاڵوگۆر کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
2014-12-13 16:00:38
11 ساڵ و 2 مانگ و 11 کاتژمێر و 33 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان