شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

سەردانی شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ شاری کەرکوکی هەمیشە کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
سەردانی شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ شاری کەرکوکی هەمیشە کوردستان.

لە کۆی گشتی ئەو دیدارانەداو هەرکام لەو بەرێزانە لە بوارەکانی خۆیاندا، باسێکی گشتیان لە بوارەکانی سیاسیی و ئەمنی و پیلانەکانی نەیارانی کورد بەرامبەر بە شاری کەرکوکی هەمیشە کوردستان ئاراستەی شاندی پ س ک کرد. هەروەها لە لایەن شاندی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە چەند پێشنیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی کەرکوک ئاراستەی بەشێک لە بەشدارانی دیدارەکان کرا

 سەردانی شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ شاری کەرکوکی هەمیشە کوردستان.
صورة

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی لە ئاست نیشتیمان و دەرەوەی وڵات. ڕێکەوتی ١٤ / ١٢ / ٢٠ ١٤  شاندێکی پارتیمان کە پێکهاتبوون لە بەرێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، وريا ساڵحزاده‌‌‌ جێگرى سه‌‌‌رۆکى پ س ک، ئاهورا هه‌‌‌ورامى راوێژکارى سه‌‌‌رۆکى پ س ک و مه‌‌‌سعود نه‌‌‌جاتى ئه‌‌‌ندامى ناوه‌‌‌ندى په‌‌‌يوه‌‌‌ندييه‌‌‌کان پ س ک. سەردانی شاری کەرکوکی هەمیشە کوردستانیان کرد، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕووداوە سیاسیی و ئەمنییەکان ئەو شارە.
سەردانەکە کە ٤ کاتژمێری خایاند بە بە شێوەی خوارەوە بەرێوە چوو.
١-  سەردانی قائیمقامی شاری کەرکوک بەرێز کامیل سالەیی.
٢-  سەردانی بەرێز عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک
٣-  سەردانی بەرێز عەقید یوسف بەرێوەبەری گشتی بنکەی پۆلیسی ئازادی ناوشاری کەرکوک
٤-   سەردانی بەرێز عەبدولرەحمان موستەفا پارێزگاری پێشووی پارێزگای کەرکوک.
٥ -  سەردانی لقی ٣ ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان / بەرێز موحەممەد کەمال بەرپرسی لق و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
چەند لایەنی دیکە لە پلانی سەردانەکەدا بوو بەڵام بە هۆی سەرقاڵیانەوە لەم سەردانەدا نەمانتوانی ئەوانی دیکە ببینین.

گشت بەرێزانی خانە خۆی لە کەرکوک بە گەرمی پێشوازییان لە بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەریان کرد.
لە کۆی گشتی ئەو دیدارانەداو هەرکام لەو بەرێزانە لە بوارەکانی خۆیاندا، باسێکی گشتیان لە بوارەکانی سیاسیی و ئەمنی  و پیلانەکانی نەیارانی کورد بەرامبەر بە شاری کەرکوکی هەمیشە کوردستان ئاراستەی شاندی پ س ک کرد. هەروەها لە لایەن شاندی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە چەند پێشنیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی کەرکوک ئاراستەی بەشێک لە بەشدارانی دیدارەکان کرا.

تێ بی نی: بەشی دووەمی پلانی سەردانەکەی ئەمرۆ بۆ بە سەرکردنەوەی سەنگەرەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو لە ناوچەکانی سنووری کەرکوک، بەڵام لە سەر پێشنیاری لایەنی ئەمنی بە هۆی بۆمبارانی فرۆکەکانی هێزە هاوپەیمانەکان بۆ سەر بنکەی تروریستان، ئەو سەردانە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٤/ ١٢ / ٢٠ ١٤


بۆ دیتنی دەیان وێنەی ئەو سەردانە، کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە.
https://www.facebook.com/mnpartiserbesti.kurdistanm/media_set?set=a.378852675607722.1073741846.100004489779436&type=1&notif_t=like
2014-12-14 13:28:38

11 ساڵ و 2 مانگ و 14 کاتژمێر و 7 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©