شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

راگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان/ پشتیوانی لە چالاکی مانگرتنی بەندییە سیاسییەکان لە رۆژÚ¾ەلاتی کوردستان.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
راگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان/ پشتیوانی لە چالاکی مانگرتنی بەندییە سیاسییەکان لە رۆژÚ¾ەلاتی کوردستان.

پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی کوردستانی پشتیوانی تەواو لە داواکارییەکانی بەندییە سیاسییەکان کوردستان دەکات. هەر لەو پێوەندییەشدا داوای پشتیوانی لە گشت ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکانی جیهانی دەکەین، کە بە دەم چالاکی مانگرتنی بەندییەکانەوە برۆن و پرۆتەستۆی ئەو رێژیمە دژە ئازادییە بکەن.

راگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان/  پشتیوانی لە چالاکی مانگرتنی بەندییە سیاسییەکان لە رۆژÚ¾ەلاتی کوردستان.

صورة

کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو رێژیمە ناودارەیە کە لە ئاستی جیهاندا بێ رکابەرە بۆ پێشێلکاری لە مافەکانی مرۆڤ و بەندییە سیاسییەکان. ئەم رێژیمە لە یەکەم رۆژی دامەزراندنیەوە تا ئیستا بەردەوام لە پلەی یەکەم بووە بۆ لە سێدارەدان و بەندیکردنی کەسانی سیاسی و چالاکی مەدەنی لە کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی بندەست لە ئێراندا.
هەمیشە لە هەوڵی ئەوەشدابووە کە فایلی سیاسییە کوردستانیەکان بشێوێنێت و تێکەڵ بە فایلی دیکەی بکات بۆ ئەوەی ژمارەی بەندییە سیاسییەکان یا لە سێدارەدانەکان کەم بکاتەوە، بیخاتە ئەستۆی کەسانی دیکە کە گوایا مادەی هۆشبەر یا کاری دیکەی نایاساییان کردبێت.

ئەمە ماوەی مانگێکە کە ٢٩ بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێێ رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامانجی پرۆتەستۆکردنی نابەرامبەری و پێشێلکارییەکانی  سەربەندییە سیاسییەکانی کورد و نەتەوەکانی دیکە لە بەندیخانەکانی سەر بەو رێژیمە، دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن . ئەم چالاکییە لە ئاست جیهان وکوردستان دەنگدانەوەی زۆری بە مەبەستی پشتیوانی بە شۆێن خۆیدا هێناوە.
 
پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی کوردستانی پشتیوانی تەواو لە داواکارییەکانی بەندییە سیاسییەکان کوردستان دەکات. هەر لەو پێوەندییەشدا داوای پشتیوانی لە گشت ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکانی جیهانی دەکەین، کە بە دەم چالاکی مانگرتنی بەندییەکانەوە برۆن و پرۆتەستۆی ئەو رێژیمە دژە ئازادییە بکەن.

هەروەها وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی لە گشت چالاکیەکانی کوردستانیان لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات لە پێناو هاودەنگی بەندییەکان دەکەین، و داوا لە گشت لایەنەکانی کوردستانی دەکەین کە هاودەنگ و یەکگرتوو بن بۆ بە هاناچوونی بەندییە سیاسییەکانمان، و کۆکردنەوەی پشتیوانی جیهانی و دروستکردنی فشاری نێونەتەوەیی بۆ سەر ئەو رێژیمە دیکتاتۆرەی ئێران.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٥ی سەرماوەزی ٢٧١٤ ی کوردی.   ١٦ / ١٢ / ٢٠ ١٤ ی زاینی.

2014-12-16 15:12:55

11 ساڵ و 2 مانگ و 12 کاتژمێر و 21 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©