شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی کاک موحەممەدی حاجی مەحمود دەکات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی کاک موحەممەدی حاجی مەحمود دەکات.

بەرێز باوەجانی جارێکی دیکە بە ناوی گشت هەڤاڵانی پ س ک سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێز کاکە حەمەو ئەندامانی حسدک کرد. سەرۆکی پ س ک باسی لەوەکرد لە کەم وڵاتی جیهاندا بووە هیچ باوکێک کورەکەی خۆی لەگەڵ خۆی بێنێت بۆ بەرەکانی شەر

شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان  سەردانی کاک موحەممەدی حاجی مەحمود دەکات.
صورة

لە ڕێکەوتی ١٧ / ١٢ / ٢٠ ١٤  شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، سەردانی بەرێز موحەممەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حیزبی سوسیالیست دیمۆکراتی کوردستانیان، لە بارەگای مەکتبەی سیاسیان لە شاری سلێمانی کرد.  کە لە لایەن بەرێز موحەممەدی حاجی مەحمود و هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و پێوەندییەکانی حیزبی ناوبراو بە گەرمی پێشوازیکران.
بەرێز باوەجانی جارێکی دیکە بە ناوی گشت هەڤاڵانی پ س ک سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێز کاکە حەمەو ئەندامانی حسدک کرد. سەرۆکی پ س ک باسی لەوەکرد لە کەم وڵاتی جیهاندا بووە هیچ باوکێک کورەکەی خۆی لەگەڵ خۆی بێنێت بۆ بەرەکانی شەر. ئەمەی کاکە حەمە کردویەتی شایانی ئەوەیە لەمێژووی خۆراگری نیشتیمانەکەمان تۆمار بکرێت وبۆ نەوە دوای نەوە باسی لێوە بکرێت، و بە دڵنیایەوە مێژووش بە شانازییەوە باس لە سەر رۆڵی گرنگی کاکە حەمە دەکات لە بەرەکانی شەر بە دژی تروریستان، بۆ پاراستنی خاکی کوردستان شانبەشانی هەزاران پێشمەرگەی کوردستان.
سکرتێری گشتی حیزبی سوسیالیست دیمۆکراتی کوردستان، وێرای بە خێرهاتنی سەرۆک و شاندی پ س ک، تیشکی خستە سەر ئەوەی: کە دوای دەیانساڵ خەباتی شاخ و شەهید و ئەنفال لەم بەشەی کوردستان، دوای ئەو هەموو ماندوبوونە چەند ساڵێک بوو کە دەحەساینەوە. بەڵام تروریستان ویستیان ئەو پشووەمان لێ بشێون، بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکی کوردە لەو سەنگەرەدا بۆ دەرکردنی تروریست لە خاکەکەمان خۆی ببینێتەوە. شەهید بوونی کورەکەی منیش وەک سەدان شەهیدی دیکەی ئەم ڕێگەیە بووە، وخەبات وتێکۆشان و پاراستنی خاک شەهید بوونیشی بە ش٠¶ینەوەیە.
 هاوشاندی سەرۆکی پ س ک  بریتی بوون لە بەڕێزان  وريا ساڵحزاده‌‌‌ جێگرى سه‌‌‌رۆکى پ س ک، رەهەند مەریوانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی، مەسعود جاف ئەندامی ناوەندی پێوەندییەکان.
باش باسێکی گشتی لە سەر وەزعی ئەمرۆیی ناوخۆی کوردستان و هەڵویستی دونیای دەرەوە لەم چەند مانگەی شەر بە دژی داعشدا، کۆتایی بە دیدارەکە هات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

2014-12-18 00:31:11

11 ساڵ و 2 مانگ و 3 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©