شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانیەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنی هاوبەش و دەستنیشانکردنی نۆێنەری لایەنەکان کۆتایی پێهات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانیەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنی هاوبەش و دەستنیشانکردنی نۆێنەری لایەنەکان کۆتایی پێهات.

بە کۆی دەنگی لایەنەکانی رۆژهەڵات٣ کەس کە پێکهاتبوون لە بەرێزان زاگرۆس خەسرەوی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئیبراهیم زێوەیی لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، و وریا ساڵحزادە لە پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ دەورەیی یەکەم کە ماوەی ٣ مانگە دیاریکران.

 کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانیەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنی هاوبەش و دەستنیشانکردنی نۆێنەری لایەنەکان کۆتایی پێهات.
صورة
لە درێژەی کاری چەند مانگەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، ڕێکەوتی ٢٠  / ١٢ / ٢٠ ١٤ زاینی ٦١ لایەنی هەر چوار پارچەی کوردستان لە هەولێر لە سەر پرسە نەتەوەیی نیشتیمانیەکان کۆبوونەوە. ئەو کۆبوونەوە بە مەبەستی تاوتۆێکردنی چەند پرسی نەتەوەیی بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر درێژە هەبوو. لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەدا کە لە خوارەوە پێشکەشتان دەکرێت. ئاماژەبە پرسە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە کراوە.
بەشی کۆتایی کاری کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ دەستنیشانکردنی لێژنەیەکی ١٥ کەسی بە نۆێنەرایەتی هەر ٤ پارچەی کوردستان. کە لە بەشی رۆژهەڵات کوردستان ١٠  لایەن بەشداری هەبوو بە کۆی دەنگی لایەنەکانی رۆژهەڵات٣ کەس کە پێکهاتبوون لە بەرێزان زاگرۆس خەسرەوی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران،  ئیبراهیم زێوەیی لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، و وریا ساڵحزادە لە پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ دەورەیی یەکەم کە ماوەی ٣ مانگە دیاریکران.
عارف باوەجانی و  وریا ساڵحزادە بە نۆێنەرایەتی  پ س ک لەو کۆبوونەوە بەشدارییان هەبوو، لەو بەشداریکردنەشدا دیدارو چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەیان لایەنی کوردستانی نۆێکردەوە.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

راگەیاندنی هاوبەشی کۆبوونەوەی حیزب و لایەنە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان

جەماوەری وڵاتپارێزی کوردستان ...
کەس و کارو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ...
ئێمە حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەدرێژەی دیدارو کۆبوونەوەکانماندا، ئەمڕۆ 20 / 12 / 2014 لە شاری هەولێر کۆبووینەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بەکاروچالاکی ماوەی رابردوومان گفتوگۆکرا، بە باوەڕی هەموو لایەکمان کارو چالاکییەکانمان لە ماوەی رابردوودا کەشێکی گونجاوی بۆ کارو خەباتی هاوبەش لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان خوڵقاندووە، ئەمەش وا دەکات کەوا زیاتر کاربکەین بۆئەوەی بتوانین ببینە هۆکارێک بۆ هێنانەدی یەکڕیزی و یەکدەنگی لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و تەواوی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان، کارو خەباتی ماوەی رابردوو بە ئیجابی هەڵسەنگێنران و لەژێر تیشکی ئەمەدا پلانسازی و کارنامەیەکی نوێ بۆ کارو خەباتی داهاتوو داڕێژرا، کارو خەباتی داهاتوومان بۆ پشتیوانی و پێشخستنی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان دەبێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا رەوشی سیاسی کوردستانی مەزن گفتوگۆی لەسەر کرا و، جەختکرایەوەسەر پشتیوانی خەبات و بەرخودانی گەلی کوردستان لە باکوورو باشوورو رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان و، روانینی هاوبەش بۆ هەر بەشێکی کوردستان بەم شێوەیە بوو:
باکووری کوردستان: هەموو لایەکمان پشتیوانی تەواوی پێشڤەبردن و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەکەین و، لەپێناو سەرخستن و بە ئەنجام گەیشتنی پرۆسەکە داوا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کەوا فشار بخەنە سەر تورکیا بۆئەوەی بەزووترین کات بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان PKK ئازاد بکات و ،داوا دەکەین پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت، لەبەرئەوەی ئازادکرنی بەڕێز ئۆجەلان و دەرهێنانی PKK لە لیستی تیرۆر دەبنە فاکتەری بەهێز بۆ سەرکەوتنی پێڤاژۆی ئاشتی و کۆتاییهێنان بەشەڕ.
باشووری کوردستان: پاراستن و پێشڤەبردنی ئەزموونی باشووری کوردستان بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی لایەک دەزانین و، خۆمان بە پێشمەرگەی پاراستنی کوردستان دەزانین و، پشتیوانی خۆمان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان رادەگەیەنین کەوا دلێرانە رووبەڕووی دڕندەترین دوژمن بۆتەوە کە ئەویش رێکخراوی تیرۆریستی ( داعش )ە، لێرەوە ئامادەبوون و سەرپەرشتی و بەشداربوونی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرەکانی شەڕی دژ به‌‌‌ تیرۆریستانی داعش بەرز دەنرخێنین و سوپاسی هەڵوێستى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌يى و نيشتمانى و ماندووبوونی بەڕێزیان دەکەین، لەهەمان کاتدا بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری شنگاڵا و ئازادکردنی شنگاڵا پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی کوردستان دەکەین و، هیوامان زۆرە لە ماوەیەکی کورتدا تەواوی خاکی کوردستان لە تیرۆریستان پاکبکرێتەوە، سەرکەوتنی پێشمەرگە شەڕی تیرۆریستاندا بەسەرکەوتنی هەموو گەلی کوردستان دەزانین، لێرەوە سوپاسی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کەوا لە رەوشێکی وادا بەهانای کوردستانەوە هاتوون و پشتیوانییان کردووە، ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییەی کەوا لە باشووری کوردستان دەکرێ‌، پشتیوانییە بۆ هەموو گەلی کوردستان، لەم رووەوە سوپاسی هەموو ئەو دەوڵەت و لایەنانە دەکەین کەوا هاوکاری گەلی کوردستانییان کردووە،گەلی کوردستان لە باشووردا هەر هەمووی قارەمانانە لە بەرخودان دان، ئەمەش وادەکات کەوا هەموو لایەنەکان چۆن ئەرکیان دیارە ئاواش مافیان دیاربێت، بۆئەمەش داوا دەکەین کەوا بەکردەوەو باشتر پرەنسیپەکانی ئازادی سیاسی و یەکسانی کۆمەڵایەتی جێبەجێبکرێن.
تیرۆریستانی داعش بە ئامانجی جینۆسایدکردنی نەتەوەی ( کلدان سریان ئاشووری ) و خوشک و برایانی ئێزدی گەورەترین تاوانی مرۆییان دژ بەم خوشک و برایانەمان ئەنجامداوە، ئێمە جارێکی دیکە ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە ئیدانە دەکەین و داوا لە گرمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە ئەم تاوانانە وەکو جینۆساسد بناسن.
رۆژهەڵاتی کوردستان: لە رۆژهەڵاتی وڵاتدا رۆژانە مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان پێشێل دەکرێت، لەم رووەوە ئێمە سیاسەتەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە نکولیکردن لە پرسی نەتەوەیی کوردە بە سیاسەتێکی ناڕەوا و شکست خواردوو دەزانین و, پشتیوانی خۆمان بۆ بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەردەبڕین، هەروەها ئێمە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی خەڵکی کوردستان بۆ پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و لە سێدارەدانی لاوانی کورد و زیندانیکردنی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئیدانەو مەحکوم دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ داخوازییەکانی زیندانییانی سیاسی مانگرتوو لە بەندیخانەی ورمێ‌ رادەگەیەنین.
رۆژئاوای کوردستان: ئێمە وەکو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، جارێکی دیکە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ شۆڕش و بەرخودانی رۆژئاوای کوردستان رادەگەیەنین و بەرز دەیاننرخێنین ، بۆ پاراستن و پێشڤەبردنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان، داوا دەکەین کەوا بەزووترین کات ( رێککەوتننامەی دهۆک )ی نێوان تەڤگەری جڤاکی دیموکرات ( TEV-DEM ) و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا ENKS بەکردەوە جێبەجێ بکرێت، بێگومان جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتننامەیە دەبێتە فاکتەری بەهێزی یەکڕیزی و یەکدەنگی و پێشڤەچوون و سەرکەوتنی بەرخودانی رۆژئاوای کوردستان.
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد: کوردستان لە رەوشێکی زۆر ناسک و هەستیاردایە، مەترسی گەورە لەسەر گەلی کوردستان هەیە،لە رەوشێکی وادا پێویستە هەموو لایەکمان کار بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی بکەین، ئێمەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەم پێناوەدا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا زۆر بەجدی کارمان کردووەو، گەیشتووینەتە ئەنجامی باش، هەست بە کەشێکی گونجاوی لەیەکترگەیشتن و بەیەکەوە کارکردن دەکەین، لەپێناو پاراستنی ئەم کەشە سیاسییەو هێنانەدی یەکریإزی و یەکدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و گەلی کوردستان لە کارو خەباتی خۆماندا بەردەوام دەبین و، داوا لەهەموو لایەک دەکەین هاوکارو پشتیوانمان بن بۆئەوەی یەکێتی و یەکدەنگی لەنێوان تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی گەلی کوردستان وەدیبهێنین, لەم پێناوەشدا جارێکی دیکە داوا لە بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین بانگ لە تەواوی لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بکات بەزووترین کات کۆببنەوەو دەست بەکارەکانیان بکەنەوە، بۆئەوەی بەزووترین کات کۆنگرەی نەتەوەیی ببەسترێت و ببێتە چەترێکی هاوبەش بۆ هەموو لایەکمان و، لەهەمان کاتدا ببێتە سەنتەری بڕیاری سیاسی نەتەوەیی و نیشتمانی لە کوردستاندا.
_ سەرکەوێ‌ خەبات و بەرخودانی گەلی کوردستان.
_ نەمری و سەربەرزی بۆ تەواوی شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی کوردستانی مەزن.
_ مردن و رووڕەشی بۆ تیرۆریستان و دوژمن و ناحەزانی دۆزی رەوای گەلی کوردستان.

لایەنە سیاسییەکان:
1- پارتی دیموکراتی کوردستان
2- کۆما جڤاکێن کوردستان KCK 
3- یەکێتی نیشتمانی کوردستان
4- بزووتنەوەی گۆڕان
5- یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK 
6- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 
7- حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران 
8- بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
9- حزبی دیموکراتی کوردستان
10- بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
11- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
12- کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک KCD
13 - بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی تورکمان
14- تەڤگەری جڤاکی دیموکرات ( TEV-DEM )
15- حزبی شروقی تورکمانی
16- حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن
17 - حزبی رزگاری کوردستان RPK 
18 - پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD 
19 - پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستان
20 - پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP 
21- کۆمەڵە ( رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران )
22- پارتی گەلی تورکمانی عێراق
23- پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان
24- پارتی رزگاری نەتەوەیی تورکمان
25 - کۆمەڵەی لیبرالی تورکمان 
26- پارتی نەتەوەیی کوردستان
27- حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان
28- بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
29- بزووتنەوەی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان _ سوریا
30 - پارتی پارێزگارانی کوردستان
31 - کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان KNC 
32 - پارتی سەربەستی کوردستان
33 - کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
34- کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK 
35 - حزبی شیوعی کوردستان
36- حزبی ئایندەی کوردستان
37- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان 
38- حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
39- بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان
40- پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان 
41- کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان لە کوردستان
42- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران 
43- بزووتنەوەی تورکمانی بێلایەن
44- پارتی سەربەخۆیی کوردستان
45- پارتی دیموکراتی گەلان HADEP
46- پارتی گەشەپێدانی تورکمانی
47- تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
48- پارتی چاکسازی و پێشکەوتووی تورکمان
49- برایەتی ئۆچاغی تورکمان
50- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK 
51- پارتی دیموکراتی کوردستان _ باکوور
52- پارتی گەلی تورکمان
53- پارتی ئازادی کوردستان
54- یەکێتی بێت نەهرێنی نیشتمانی 
55- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
56- پارتی یەکگرتووی تورکمان
57- پارتی سۆسیالیستی کوردستان PSK 
58- پارتی ئازادی کوردستان PAK 
59- کۆمەڵەی یەکسانی کوردستان
60- پارتی چەپی کوردستان
61- حزبی تورکمان ئیلی

20 / 12 / 2014 هەولێر _ کوردستان

,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
بۆ دیتنی وێنەی زیاتر لە فایسبووک :  https://www.facebook.com/mnpartiserbesti.kurdistanm?pnref=story
 
2014-12-20 13:53:52

11 ساڵ و 2 مانگ و 13 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©