پاش مشتومر و کۆبونه‌وه‌ێکی زۆری نێوان ئێران، ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێوه‌ده‌وڵه‌تی و وڵاتانی ێکێتی ئه‌وروپا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌يرانه ئه‌تۆمێکه‌ی ئێران، هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ڕۆژی پێنج شه‌مه بڕیاری سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر ئێران ده‌رکرد . به گوێره‌ی ئه‌م برياره ڕێگه له ئێران ده‌گرێت که کڕین و فرۆشتنی که‌ره‌سته و ته‌کنه‌لۆژیای تایبه‌ت به پانتایکردنی یۆرانیۆم و به‌کارهێنانه‌وه‌ی ئه‌نجام بدات. ئه‌م برياره کڕین و فڕۆشتنی موشه‌کی باڵستیکی و سیسته‌می گه‌یاندنه‌که‌ی بۆ ئێران قه‌ده‌غه ده‌کات. ئه‌م بڕیاره باس له کۆنترۆڵکردنی سه‌رمایه‌ی 12 که‌س و 11 کۆمپانیای بێگانه ده‌کات که باوه‌ڕده‌کرێت له چالاکيه هه‌ستیاره‌کانی ووزه‌ی ناوه‌کی ئێران به‌شدارییان کردبێت. به گوێره‌ی ئه‌م برياره رێگا نادرێت بانکه بیانیه‌کان هاوکاری ئابوری وماڵی ئێران بکه‌ن، یاخود به چه‌ند بیانوێکی جۆراوجۆر پاره‌کانیان له پڕۆژه پیشه‌سازییه‌کانی نه‌وتی ئێران بخه‌نه کار.
ئه‌م بڕياره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسايشی نێوده‌وڵه‌تی، ته‌نها سه‌ره‌تای ئه‌و سزايانه‌يه که له وانه‌يه له پاشهرۆژ فراوانتر بکرێته سه‌ر ئێران ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌ست له گه‌شه‌کردنی به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی به‌رنه‌دات. ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانی گومانێکی زۆريان له‌وه هه‌يه که ئێران له پشت ئه‌و به‌رنامه‌وه هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی ده‌دات. به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی ئێران ته‌نها ێکێکه له‌و کێشانه‌ی که ئه‌م وڵاته هه‌يه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی، زۆر له قه‌يرانه سياسیکانی تری ناوچه‌که، ئه‌وانه‌ی که په‌يوه‌ندیان به ره‌وشی سياسی عيراق، لوبنان، فه‌له‌ستين و سۆماڵه‌وه هه‌يه به‌شێکی تری ئه‌و کیشانهن که گرێدراوی کێشه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی ئێرانن.
رابه‌رانی ئێران پاش شۆرشی ئيسلامی، کاريان بۆ په‌يداکردنی هاوپه‌يمانی سياسی ئيسلامی وغيره ئيسلامی کردوه له ناوچه‌که. پاش سه‌رکه‌وتنی شۆرشی ئيسلامی له ئێران و هه‌ڵگرتنی هه‌ڵوێستێکی سياسی توند به‌رامبه‌ر ئه‌مريکا، رابه‌رانی ئه‌م وڵاته هه‌وڵێکی زۆريان بۆ به‌ربڵاوکردنی فه‌لسه‌فه‌ی شۆرشه ئيسلامێکهيان داوه، ئه‌مه‌ش نيگه‌رانی زۆری لای ئه‌مريکاو رۆژئاوا درووستکردوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستی رابه‌رانی ئيسلامی له ئێران، ئه‌مريکا جۆره‌ها به‌رنامه‌و پيلانی دژ به‌رامبه‌رانی ئه‌م وڵاته دارشتوه. شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عيراق و ئیران به‌شێکی ئه‌و پيلانهی ئه‌مريکا بوو، که سه‌ده‌ها هه‌زار هاوڵاتی ئه‌م دوو ولاته بوونه قوربانی و ئابووری هه‌ردوو وڵاتی به‌جۆرێک وێرانکرد که ئه‌نجامه نيگهتيڤهکانی تاکو ئه‌مرۆش کاريگهريگهری دياره له‌م دوو وڵاته. هێنانی هێزێکی سه‌ربازی زۆر بۆ ناوچه‌ی که‌نداو له ناوه‌راستی هه‌شتاکان، به بيانووی پاراستنی چاڵه نه‌وته‌کان به‌شێکی تری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مريکا بوو به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه ئێسلامێکهی ئێران له ناوچه‌که.
ده‌کرێت شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عيراق به گه‌وره‌ترين هۆکاری هه‌وڵه‌کانی ئێران ناوببرێت بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناکلاسيکی. له ماوه‌ی ههشهت ساڵی شه‌ری که‌نداو، رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات هاوکاری زۆری سه‌ربازی، سياسی وه ئابوری رژێمی عيراقيان ده‌کرد. ئه‌م هاوکاريهی جيهان بۆ رژێمی به‌غدا، وای له ئێرانێکان کرد که به هيچ جۆرێک متمانه‌و باوه‌ريان به هاوپه‌يمانی ده‌ره‌کی نه‌مێنێت که بتوانن له پاشهرۆژ پشتی پێببه‌ستن. هۆێکی تری هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناکلاسيکی، په‌ره‌پێدانی چه‌کی کۆمکوژی رژێمی عيراق بوو که رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات خستيانه به‌رده‌ستی ئه‌م وڵاته. له ناوه‌راستی هه‌شتاکان رژێمی به‌عس به چری چه‌کی کيماوی دژ به کورد وهێزه‌کانی ئێران به‌کارهێنا، بێ ئه‌وه‌ی زلهێزه‌کانی جيهان هيچ جۆره نيگه‌رانی و ناره‌زای دهربرن. وڵاتانی عه‌ره‌بی، بێجگه له سوريا هه‌ر هه‌مووی هاوپه‌يمانی رژێمی عيراق بوون له شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی که‌نداو. وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو هاکارێکی زۆری ئابووری رژێمی عيراقيان کرد، رێگاشيان بۆ هێزه‌کانی ئه‌مريکا وهلاکرد که پايگا سه‌ربازێکانی له وڵاتانه دامه‌زرێنێت دژ به ئیران. هاوکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ عيراق زياتر پاڵی به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه نا بۆ پشت به‌ستن به خۆ و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی هێزێکی سه‌ربازی ئه‌وتۆ که بتوانن له هه‌موو قه‌يرانێکی پاشهرۆژ به‌رگری له خۆیان بکه‌ن.
پاش جه‌نگی عيراق و ئێران، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران هه‌موو هێزی ئابووری خۆيان خسته‌گڕ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناکلاسيکی، ترسی رۆژئاواش له به‌هێزبوونی رژێمی عيراق رێگای بۆ به‌هێز بوونی ئێران خۆشترکرد. داگيرکردنی کوێت له لايه‌ن رژێمی به‌عس، رووداوه‌کانی 11 سيپته‌مبه‌ر و هه‌وڵه‌کانی ئه‌مريکا بۆ رووخانی رژێمی به‌عس، هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی به‌رده‌م به‌هێزبوونی ئێران خۆشکرد. پاش رووداوه‌کانی 11 سيپته‌مبه‌ر جيهان هه‌ر هه‌موی سه‌رقاڵی کێشه‌ی ئه‌فغانستان و عيراق بوو، هاوکاریکردنی ئێران له رووخانی رژێمی (طالبان) و چاونوقاندن له رووخانی رژێمی به‌عس هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی پێش ئێرانی پاکرده‌وه بۆ بوون به تاکه هیزی سه‌ربازی له ناوچه‌که. ئه‌مرۆ ئێران نه‌ک ته‌نها له که‌نداو هێزێکی سه‌ربازی گه‌وره‌يه، به‌ڵکو توانيوێتی له رێگای هاوپهيمانانێوه هاوسه‌نگی سياسی له لوبنان، فه‌له‌ستين، عيراق وه سۆماڵيش بگۆرێت. ئه‌مرۆ ئێران وه‌ک لايه‌نێکی گرنگی ئه‌م قه‌يرانانه چاولێده‌کرێت، زۆر له چاودێرانی سياسیش له‌و باوهردان که بی به‌شداريکردنی ئێران هيچ کام له‌و قه‌يرانانه چاره‌سه‌ر ناکرێت و ناوچه‌که روو له ره‌وشێکی خراپتر ده‌کات.
ئێران پاش ئه‌زموونه تاڵه‌که‌ی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی، هه‌وڵه‌کانی خۆی خسته‌گڕ بۆ په‌شت به‌ستن به‌خۆ له زۆر لايه‌نه‌وه. ئه‌م وڵاته بێجگه له هه‌وڵدان بۆ په‌يداکردنی هێزێکی سه‌ربازی به‌هێز، گرنگێکی زۆری به پيشهسازيه ناوخۆێکاندا. زۆر له‌و که‌ره‌سته‌و ده‌زگا مامناوهنديانهی که بازاره‌کانی ئێران پێويستی بوو له رێگای به‌رنامه‌ێکی پيشهسازیهوه به‌رهه‌م ده‌هێنرا. پيشه‌سازی سووک له ئیران گه‌شه‌ی باشی به‌خۆه ديوه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی سيستێمێکی ئابووری و پيشه‌سازی مودێرن، ئه‌م وڵاته نه‌يتوانيوه تاکو ئێستا هه‌نگاو به‌ره‌و پيشه‌سازی قورس بنێت. بێجگه له کێشه تهکنيکێکان، ئیران به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی ئابووری و ئيداريه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌شی سه‌ختر کردوه، کێشه سياسی و کۆمهڵايهتێکانی ئه‌م وڵاته‌يه که رۆژ به‌رۆژ له په‌ره‌سه‌ندن دايه.
سه‌پاندنی سزای نێوده‌وڵه‌تی بێگومان کاريگه‌ری زۆری له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی ئێران ده‌بێت. پاش ئه‌م برياره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسايش ئیران زۆر زه‌حمه‌ت ده‌توانێت ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که پێويستن بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی ده‌ستکه‌وێت. ئێران بێجگه له‌و سزانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری، کێشه‌ێکی تريشی هه‌يه، ئه‌ويش نزمبوونی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نهوتهکهيهتی. ئه‌م وڵاته رۆژانه سێ ملێۆن و نيو نه‌وه‌ت وه‌به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام بۆ سالی 2015 ريژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌بێت نيوه. دابه‌زينی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئێران ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رمايه‌ی ئه‌م وڵاته. که‌مبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت کێشه ئابوورێکانی ئێران تهندتر ده‌کات، له پاشهرۆژيش فشارێکی ئابووری زۆر ده‌خاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته. کێشه‌ی ئابووری له هه‌ر وڵاتێک کیشه‌ی سياسی و کۆمه‌ڵايه‌تی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت، بۆيه گه‌شه‌دان به به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی ئێران زۆر گرنگه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هه‌موو ئه‌و فشاره نێودهوڵهتيانه رزگاريان بێت.
ئه‌گه‌ر ئێران سه‌رکه‌وتنێکی باش له به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی بهێنێت، که بتوانێت چه‌کی ئه‌تۆمی پێ درووست بکات، ئه‌و کاته هه‌موو جيهان ناچارده‌بێت که مامهلهو پهيوهندێکانی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته بگۆرێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌وه چاک ده‌زانن که تێپه‌ربونی کات زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌دان به به‌رنامه ئهتۆمێکهيان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆيان وه‌ک زلهێزێکی جيهانی بسه‌پێنن و له هه‌موو ئه‌و ئابلوقه ئابووريانهی سهرهيان رزگاريان بێت. ئێرانێکی خاوه‌ن به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی گه‌وره، هه‌موو زلهێزه‌کانی جيهان ناچار ده‌کات که مامهلهێکی باشتريان له‌گه‌ڵ هه‌بێت و ئه‌م وڵاته وه‌ک لايه‌نێکی سه‌ره‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌يرانه سياسێکانی ناوچه‌که چاولێبکه‌ن. ئێرانێکی خاوه‌ن به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی به‌هێز ده‌توانێت له هه‌موو قه‌يرانه سياسێکانی عيراق، لوبنان، فه‌له‌ستين رۆڵێکی گه‌وره‌تر ببينێت بۆيه ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی هه‌وڵیکی زۆر ده‌ده‌ن بۆ رێگاگرتن له ئێران.
ئه‌گه‌ر ئێران بتوانێت له ماوه‌ێکی کورت ئاستی پانتای ئه‌تۆم بگه‌ێنێته له %20 ئه‌و کاته توانای درووست‌کردنی چه‌کی ئه‌تۆمیشی ده‌بێت. بوونی ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسێکی ئه‌وتۆی نابێت بۆ ئاسايشی جيهان، به‌ڵکو رۆڵێکی زۆر گه‌وره‌تری ده‌داتێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست. ئیرانێکی ئيسلامی خاوه‌ن ئه‌م سياسه‌ته‌ی ئێستای به‌هيچ جۆرێک له قازانجی به‌رژه‌وه‌ندێکانی ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی نيه. به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی ئێران له چاو پاکستان، هند، چين، کۆريای باکور وه زۆر وڵاتانی خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی دواکه‌وتووتره، بۆيه ناتوانێت هيچ جۆره هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی سه‌ربازی بۆ زلهێزه‌کانی جيهان درووست بکات، به‌ڵکو ته‌نها کێشه سياسێکانی ناوچه‌که ئالۆزتر ده‌کات. ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی ده‌توانێت هاوسهنگيه سياسێکانی ناوچه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بگۆرێت که له ئاڵۆزبوونێکی بهردهوامدايهو ببێته دووه‌م وڵاتی خاوه‌ن ئه‌و جۆره چه‌که پاش ئيسرائيل. له‌وه ده‌چێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌وه باش بزانن که ده‌ستبه‌ردان له به‌رنامه ئهتۆمێکهيان فشاره‌کانی ئه‌مريکا زياتر ده‌کاته سه‌ريان، له‌وانه‌شه له پاشهرۆژ ببنه به‌شێکی ئه‌و پرۆسهيهو هيچ ئيرادهێکی سياسيان نه‌مێنێت به‌رامبه‌ر زلهێزێکی وه‌ک ئه‌مريکا.
سه‌رکه‌وتنی پرۆسه سياسێکه‌ی ئه‌مريکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، پاراستنی ئاسايشی ئيسرائيل، پاراستنی چاله نه‌وته‌کانی که‌نداو وڵاتانی قه‌وقاز هه‌ر هه‌مووی په‌يوه‌نديداره به پاشه‌رۆژی به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی ئێرانه‌وه. ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی بۆ رێگاگرتن له ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌موو هێزی خۆيان خستۆتهگر و فشارێکی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر وڵاتانی وه‌ک روسيا و چين که هاوکاری ئه‌م وڵاته نه‌که‌ن. ئه‌م دوو وڵاته پاش رووخانی رژێمی به‌عس نيگه‌رانی ئه‌وه‌ن که به‌رژه‌وه‌نديه گهورهکانيان که‌وتۆته ژیر مه‌ترسيه‌وه، بۆيه هه‌وڵیکی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له‌وه زياتر فشاری نیوده‌وڵه‌تی نه‌خرێته‌سه‌ر. ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌ک و به‌رنامه‌ێکی ئه‌تۆمی گه‌وره رۆڵی تورکيا، مسر وه عه‌ره‌بستانی سعوديش ده‌خاته ژێر مه‌ترسيه‌وه که ساڵه‌های ساڵه خۆيان به زلهێزی ناوچکه زانيوه. ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کێکی ئه‌تۆمی، ئه‌مريکاو ئيسرائيليش ناچار ده‌کات که له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لايه‌نه ئيسلاميانهی هاوپه‌يمانی ئێرانن گفتوگۆ بکه‌ن له ناوچه‌که، به‌تايبه‌ت له‌گه‌ڵ هێزه ئهسلامێکانی فه‌لسه‌تين و لوبنان که کێشه‌ی گه‌وره‌يان له‌گه‌ل ئيسرائيل هه‌يه. ئه‌و گرنگيهی ده‌سه‌ڵتدارانی ئێران دهيدهنه هاوپه‌يمانه ئيسلامێکانيان له ناوچه‌که نيگهرانێکی زۆری بۆ ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی درووست کردوه. شه‌ری ئه‌م دوايه‌ی نێوان ئيسرائيل و(حزب الله)، يان ئه‌و قه‌يرانه سياسيه‌ی له‌ناوچه‌ی فه‌له‌ستينێکان به‌رپابوه، ئه‌و راستيه‌ی ده‌رخست که ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌تری به‌دواوه ده‌بێت له پاشهرۆژ،. ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی ده‌توانێت هێزو هه‌وڵوێستێکی زۆر بداته هێزه ئيسلامێکانی ناوچه‌که که له شه‌ری به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ ئه‌مريکاو ئيسرائيل.
ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌مريکا قهيرانهکانی ئه‌مرۆی ناو عيراق، لوبنان، فه‌له‌ستين وه سۆماڵ بخاته ژیر کۆنترۆڵی خۆی، ئه‌و کاته به ئاسانی فشاره نێودهوڵهتێکانيش زياتر ده‌کاته سه‌ر ئێران. سه‌رکه‌وتنی پرۆسه ئهمريکێکه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌وانه‌يه ئێران بکاته مه‌يدانی شه‌ری داهاتووی ئهمريک، بۆيه ئه‌مريکا هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ رێگاگرتن له گه‌شه‌کردنی به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی ئێران . ئه‌زموونی کۆريای باکور ئه‌و راستيه‌ی ده‌رخست که وڵاتێکی خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی ناکرێت وا به ئاسانی فشاری نێوده‌وڵه‌تی بخرێته سه‌ر يان په‌لامارێکی سه‌ربازی بدرێت. کۆريای باکوور، به‌هۆی چه‌که ئهتۆمێکهيهوه توانيوێتی رووبه‌رووی هه‌موو فشاره نێوهدهوڵهتێکان بوه‌ستێت، هيچ هاوپه‌يمانێکی ئه‌مريکاش ئامادهنيه ئارامی و ئاسايشی ئاسيای رۆژهه‌ڵات بخاته ژێر هه‌ره‌شه‌و مهترسيوه. ئه‌و قهيرانانهی ئه‌مريکا ههيبوه له‌گه‌ڵ کۆريای باکور زۆر له‌وه‌ی ئێران گه‌وره‌ترن، به‌ڵام به‌هۆی چه‌که ئه‌تۆمێکه‌ی ئه‌م وڵاته ئه‌مريکاو هاوپهيمانانای تاکو ئێستا بێجگه له فشاره ئابوری و سياسێکان هيچ جۆره مه‌ترسێکی ئه‌وتۆيان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته درووست نه‌کردوه.
زيادکردنی فشاره نێوده‌وڵه‌تێکان له‌سه‌ر ئێران په‌يوه‌نديداره به کێشه‌کانی ناوچه‌که و ئه‌و ماوه‌يه‌ی که پێويسته بۆ په‌ره‌سه‌ندنی به‌رنامه ئه‌تۆمێکه. ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌مريکا له ماوه‌ێکی دياریکراو هه‌موو ئه‌و قه‌يرانه سياسيانه‌ی رۆژهه‌ڵات چاره‌سه‌ربکات، ئه‌و کاته ده‌توانێت هاوکات فشاری نێوده‌وڵه‌تيش زياتر بکاته سه‌ر ئێران بۆ ده‌ستبه‌ردان له درووست‌کردنی چه‌کی ئه‌تۆمی.
وهاب شاه محمد/سويد