لە درێژەی کاروچالاکیەکان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان. ئەمرۆ ٢٧ / ١٢ / ٢٠ ١٤ لە بارەگای پێوەندییە نیشتیمانیەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، کۆبوونەوەی ٦٦ لایەنی کوردستانی لە پپێوەندی بە چەندین پرسی نەتەوەیی بەرێوەچوو. بەرێز وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان و ئەندامی لێژنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو کۆبوونەوەیە نۆێنەرایەتی پ س ک دەکرد.
٦٦ لایەنی کوردستانی ئەمرۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لە هەولێر بەرێوەبرد و ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە درێژەی کاروچالاکیەکان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان. ئەمرۆ ٢٧ / ١٢ / ٢٠ ١٤ لە بارەگای پێوەندییە نیشتیمانیەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، کۆبوونەوەی ٦٦ لایەنی کوردستانی لە پپێوەندی بە چەندین پرسی نەتەوەیی بەرێوەچوو. بەرێز وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان و ئەندامی لێژنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو کۆبوونەوەیە نۆێنەرایەتی پ س ک دەکرد.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە بە شێوەی خوارەوە.
راگەیاندنی نوێنه‌رايه‌تى حیزب و لایەنە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان
- جەماوەری خۆڕ‌اگرى کوردستان ...
- کەس و کار‌و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ...
- پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى کوردستان ...
ئێمە وه‌کو نوێنه‌رايه‌تى حيزب و لايه‌نه کوردستانييه‌کان بۆ پشتيوانى پرسه نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانييه‌کان، که نوێنه‌رايه‌تى 66 حيزب و لایەنى سیاسی هەر چوار پارچەی کوردستان ده‌که‌ين، ئەمڕۆ 27 / 12 / 2014 لە شاری هەولێر کۆبووینەوە، سه‌ره‌تاى کۆبووه‌وه‌که به‌بۆنه‌ى جه‌ژنه‌کانى له‌دايکبوون و سه‌رى ساڵ پيرۆزبايى له خوشک و برايانى نه‌ته‌وه‌ى ( کلدان سريان ئاشوورى ) کرا، دواتر سەبارەت به چه‌ند پرس و مژارێکى سياسى گفتوگۆکرا، روانینی هاوبەش بۆ پرسه‌کان بەم شێوەیە بوو:
سه‌ربه‌خۆيى کوردستان: هه‌موو نه‌ته‌وه‌يه‌ک مافى ره‌واى خۆيه‌تى به ئازادى له‌سه‌ر خاکى خۆى بژيت و بڕيار له چاره‌نووسى خۆى بدات، گه‌لى کوردستانيش به ته‌واوى پێکهاته‌کانييه‌وه، ئه‌و مافه‌ى هه‌يه و که‌س پێى نه‌به‌خشيوه، که‌سيش ناتوانێ تاسه‌ر به‌زۆر ئه‌و مافه‌ى لێ زه‌وت بکات، ئه‌م مافه هه‌م مافێکى سروشتى هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌يه‌که‌و هه‌ميش وه‌کو مافێکى ره‌وا بۆ هه‌موو گه‌لان له په‌يماننامه‌ى نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان UN دانيپێدانراوه‌و جێگيرکراوه، ئێمه وه‌کو نوێنه‌رايه‌تى لايه‌نه سياسييه‌کانى کوردستان بۆ پشتيوانى پرسه نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانييه‌کان پشتيوانى ته‌واو له پرسى سه‌ربه‌خۆيى کوردستان و پره‌نسيپى مافى چاره‌ى خۆنووسين ده‌که‌ين و کار بۆ وه‌ديهێنانيشى ده‌که‌ين.
يه‌کڕيزى و يه‌کده‌نگى: ئێمە وەکو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان واى ده‌بينين که‌وا کوردستان لە رەوشێکی زۆر ناسک و هەستیاردایە، مەترسی گەورەش لەسەر گەلی کوردستان هەیە، بۆيه لە رەوشێکی وادا پێویستە هەموو لایەکمان کار بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی بکەین و، کارێکى وا نه‌که‌ين درز بخاته ناو يه‌کڕيزى گه‌لى کوردستان، به باوه‌ڕى ئێمه لێدوانه‌کانى ئه‌م دواييه‌ى هه‌ردوو به‌ڕێزان ( جه‌ميل بايک هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK و سه‌لاحه‌ددين ده‌ميرتاش هاوسه‌رۆکى پارتى ديموکراتى گه‌لان ) بۆته مايه‌ى نيگه‌رانى خه‌ڵک و خزمه‌ت به يه‌کڕيزى ناکات، داوا ده‌که‌ين که‌وا هه‌موو لايه‌ک ره‌چاوى تايبه‌تمه‌ندى هه‌ر يه‌ک له پارچه‌کانى کوردستان بکه‌ن، ئێمە بۆ پاراستنى کەشى لەیەکترگەیشتن و بەیەکەوە کارکردن کاردەکەین، لەپێناو پاراستنی ئەم کەشە سیاسییەو هێنانەدی یەکریإزی و یەکدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و گەلی کوردستان لە کار‌و خەباتی خۆماندا بەردەوام دەبین و، داوا لەهەموو لایەک دەکەین هاوکارو پشتیوانمان بن بۆئەوەی یەکێتی و یەکدەنگی لەنێوان تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی بێته‌دى، هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا هه‌ڵوێست و کاره‌کانى به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ لێکنزيککردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسيه‌کانى هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان و، بۆ پاراستن و پێشڤەبردنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان و لێکنزيککردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌ى سياسييه‌کانى رۆژئاواى کوردستان به‌رز ده‌نرخێنين و ( رێککەوتننامەی دهۆک) ی نێوان تەڤگەری جڤاکی دیموکرات ( TEV-DEM ) و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا ENKS که به‌رهه‌مى هه‌وڵه‌کانى جه‌نابييانه به‌رز ده‌نرخێنين و جارێکى ديکه داوا ده‌که‌ين بەکردەوە جێبەجێ بکرێت، بێگومان جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتننامەیە فاکتەرێکى بەهێزه بۆ سەرکەوتنی بەرخودانی رۆژئاوای کوردستان.
پرۆسه‌ى ئازادکردنى شنگاڵ: پێشڤه‌چوون و سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پيشمه‌رگه‌ى کوردستان بۆ ئازادکردنى ده‌ڤه‌رى شنگاڵ له ژێرده‌ستى تيرۆريستانى داعش وه‌ک هه‌نگاوێکى گرنگ بۆ ئازادکردنى هه‌موو شوێنه‌کانى ديکه‌ى کوردستان ده‌بينين، ئامادەبوون و سەرپەرشتی و بەشداربوونی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرەکانی شەڕی دژ به تیرۆریستانی داعش بۆ ئازادکردنى ده‌ڤه‌رى شنگاڵ بەرز دەنرخێنین، وه‌کو هه‌موو لايه‌کمان ده‌زانين له‌سه‌ره‌تاى هێرشى تيرۆريستان تا ئێستا به‌ڕێزيان به به‌رده‌وامى وه‌کو پێشمه‌رگه‌يه‌ک له به‌ره‌کانى شه‌ڕدان، ئێمه لێره‌وه سوپاسی هەڵوێستى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و ماندووبوونی بەڕێزیان دەکەین، لەهەمان کاتدا بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری شنگاڵ و ئازادکردنی شنگاڵ پیرۆزبایی له خوشک و برايانى کوردانى ئێزدى و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین و، هه‌ر لێره‌وه داوا له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کان ده‌که‌ين دواى ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى ئازادکردنى شنگاڵ ده‌ستبکرێ به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ده‌ڤه‌رى شنگاڵ و، قه‌ره‌بووى ته‌واوى ئاواره‌کانى شنگاڵ بکرێته‌وه‌و بايه‌خى ته‌واويان پێبدرێت.
_ سەرکەوێ خەبات و بەرخودانی گەلی کوردستان.
_ نەمری و سەربەرزی بۆ تەواوی شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی کوردستانی مەزن.
_ مردن و رووڕەشی بۆ تیرۆریستان و ناحەزانی دۆزی رەوای گەلی کوردستان.
نوێنه‌رايه‌تى حيزب و لايه‌نه کوردستانييه‌کان بۆ پشتيوانى پرسه نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانييه‌کان
27 / 12 / 2014 هەولێر _ کوردستان