بەڕێز فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرانسە.
بەداخەوە لە وڵاتەکەی بەرێزتان کە هەمیشە ناوەندی ئاشتی و ئارامی و بنیادنانی دیمۆکراسی بووە لە درێژایی ئەزموونەکانی مێژودا، لە ڕێکەوتی ٧ / ١ / ٢٠ ١٤جارێکی دیکە کەوتەوە بەر پەلاماری تێرۆریستان
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە رێگەی باڵۆێزی فەرانسە لە نەرویژ سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی گەل و سەرۆکی فەرانسە دەکات.
لە ڕێکەوتی ٧ / ١ / ٢٠ ١٤ نووسینگەی گۆڤاری چارلی هیبدۆ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کەوتەوە بەر پەلامارێکی تێرۆریستانە، و لەو کردەوەشدا١٢ کەس گیانیان لە دەستداو چەندین کەسیش برینداربوون. ئەم رووداوەی فەرانسە وەک پەلامارێک لە بەرامبەر دیمۆکراتی و ئازادی رادەربرین لە ئاست جیهان هەڵسەنگێندراو، زۆربەی سەرۆک و رێکخراوەکانی جیهانی لەو بوارەوە لێدوانیان بڵاوکردەوە.
بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٩ / ١ / ٢٠ ١٥ سەردانی باڵ٠¶ێزی گشتی وڵاتی فەرانسەیان لە ئۆسڵۆی پایتەختی وڵاتی نەرویژ کرد. لە لایەن بەرێز پومەریە جەین جێگری باڵۆیزی گشتی، و بەرپرسانی دیکەی باڵۆێزخانەکە بە شێوەیەکی فەرمی پێشوازیکرا.
بەڕیز باوەجانی بە پێشکەشکردنی پارچەگووڵی سەرەخۆشی پارتی سەربەستیی کوردستان بە باڵۆێزخانەی فەرانسە، هاوکات سەرەخۆشی نامەی سەرۆکی پ س ک بۆ سەرۆکی فەرانسەو گەلی فەرانسە ئاراستەی باڵ٠¶ێزخانەکرد. کە لە رێگەی ئەوانیشە بگاتە دەستی سەرۆکی گشتی وڵات. هەر لەو دیدارەدا بەرێز باوەجانی وێرای هاوخەمی پێشاندانی پ س ک بەرامبەر بە باڵ٠¶ێزخانەو گەلی فەرانسە، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە گەلی کورد وەک گەلێکی مافخواز و دیمۆکراتی و ئازادیخواز زیاتر لە گەلانی دیکەی جیهان ڕووبەرووی پەلاماری تیرۆریستان بوونەتەوە، و هەر بۆیەش زیاتر هەست بە مەبەست و زیانەکانی ئەو کردەوانە دەکەن.
شاندی خانەخۆی باڵۆێزخانەی فەرانسە لە ئۆسڵۆ سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاودەردی سەرۆکی پ س ک پێشانداو، ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەوانیش ئاگاداری ئەوەن کە گەلی کورد بەردەوام لە دەرگیریدابووە لەگەڵ تروریستان و نەیارانی ئازادی، هەروەها ڕایانگەیاند کە باڵۆیزی گشتی فەرانسە ئیستا لە دەرەوەی وڵاتی نەرویژە بۆیە نەیتوانیوە لەو پێشوازی سەرۆکی پ س ک بەشداری بکات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٩ / ١ / ٢٠ ١٥
بۆ دیتنی چەندین وێنەی پێوەندیدار بە دیدارەکەی سەرۆکی پ س ک و باڵۆێزخانەی فەرانسە، کلیکی ئەم لینکەی فایسبووک بکەن.
https://www.facebook.com/mnpartiserbesti.kurdistanm/posts/391251961034460?notif_t=like
.................................................................................
دەقی سەرە خۆشی نامەی :

سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان / بۆ بەرێز فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرانسە.
بەڕێز فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرانسە.
بەداخەوە لە وڵاتەکەی بەرێزتان کە هەمیشە ناوەندی ئاشتی و ئارامی و بنیادنانی دیمۆکراسی بووە لە درێژایی ئەزموونەکانی مێژودا، لە ڕێکەوتی ٧ / ١ / ٢٠ ١٤جارێکی دیکە کەوتەوە بەر پەلاماری تێرۆریستان، ئەویش نووسینگەی گۆڤاری چارلی هیبدۆ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا
لە روانگەی ئێمەوە ئەم پەلامارە بۆ سەر وڵاتێکی وەک فەرانسە، بە واتای پەلاماردانە بۆ سەر دیمۆکراتیەت و ئازادی لە سەرتاسەری جیهاندا, هەر وەک دیتمان جیهانی بە گشتی نیگران کردوە. ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، کە خەباتی سیاسی و دیپلوماتیمان بۆ بە دەستهێنانی مافی گەلەکەمان واتە گەلی کوردە. ئەو گەلەی کە لە درێژای مێژوودا کەوتووە بەر پەلاماری تێرویستان و دوژمنانی ئازادی و دیمۆکراتی. بە ناوی گشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە، خەمباری خۆمان و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و گشت خەڵکی فەرانسە و بنەماڵەی قوربانیانی ئەو کردەوە تیروریستییە دەکەین.
بەرێزەوە
عارف باوەجانی
سەەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٨ / ١ / ٢٠ ١٥
2015-01-09 06:22:51
11 ساڵ و 1 مانگ و 21 کاتژمێر و 14 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان