وقه‌ده‌م محه‌مه‌د حسێن ناجى، یاریده‌ده‌رى ئامر فه‌وجى دووه‌م له پاسه‌وانى سنوور له لێدوانێکدا رایگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ(17/1/2015)، ژماره‌یه‌کى زۆرى سوپاى ئێران له سنوورى شهربان له دواخاکى سنوورى عێراق بڵاو بوونەتەوە و بڵاو کردنه‌وه‌که‌ش 1500 مه‌تر لە سنورى هه‌ردوو وڵاتی گرتووەتەوە، به‌تایبه‌تى له سنوورى پارێزگاى دیاله، و شریتى حه‌رام که له‌ساڵى 1988 دواخاڵى سنوورى هه‌ردووڵات بووه و رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه.
بۆ یه‌که‌م جاره به‌م شێوه‌یه سوپاى ئێران بڵاو ده‌کرێته‌وە

پەرسێکى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌کات: کۆمارى ئیسلامیى ئێران هێزى زۆرى له سنوورى عێراق و له رۆژئاواى پارێزگاى دیاله بڵاو کردۆته‌وه، ئه‌و شوێنه‌ش به (شریتى حرام) ناونراوه و له ساڵى 1988 وه‌ک سنوورى عێراق ئێران جێگیرکراوه.
موقه‌ده‌م “محه‌مه‌د حسێن ناجى”، یاریده‌ده‌رى ئامر فه‌وجى دووه‌م له پاسه‌وانى سنوور له لێدوانێکدا رایگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ(17/1/2015)، ژماره‌یه‌کى زۆرى سوپاى ئێران له سنوورى “شهربان” له دواخاکى سنوورى عێراق بڵاو بوونەتەوە و بڵاو کردنه‌وه‌که‌ش 1500 مه‌تر لە سنورى هه‌ردوو وڵاتی گرتووەتەوە، به‌تایبه‌تى له سنوورى پارێزگاى دیاله، و “شریتى حه‌رام” که له‌ساڵى 1988 دواخاڵى سنوورى هه‌ردووڵات بووه و رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه.
سەرچاوەی هەواڵ باس‌نیوز.
له‌م باره‌وه، خالید به‌یاتى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیى شهربان رایگه‌یاند، هێزێکى زۆرى ئێران بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئامانجیش له‌و بڵاو کردنه‌وه مه‌ترسى داعشه، به‌ڵام زێده‌ڕه‌ویى زۆرى له‌سه‌ر خاکى عێراق کراوه. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو بۆیه‌که‌م جاره به‌م شێوه به‌رفراوانه سوپاى ئێران له سنورى عێراق بڵاو ده‌کرێته‌وه. هاوکات ئاژانسى “ئێرنا” له‌زارى “موحسین ئازه‌ر ئه‌فروز”، سه‌رۆکى هێزه‌کانى 33ى ئێران بڵاوى کردۆته‌وه، له‌دواى زێده‌ڕه‌وییه‌کانى داعش، یه‌که‌ى 33ى سوپاى ئێران له سنوورى پارێزگا کوردیه‌کانى ئێران بڵاو کردۆته‌وه، به‌تایبه‌تى ئیلام و کرماشان.
2015-01-17 15:53:22
11 ساڵ و 1 مانگ و 13 کاتژمێر و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس