هەروەها لە وڵامی زۆر کەس کە ئاماژەیان بەوە کرد لە مێژووی قەتڵ و عامی ئەرمەنەکان دەستی هیندێک کوردیشی تێدابووە. ناوبراو ڕایگەیاند لەو کاتەدا حکومەتی تورکیا لە ناوچەکە حاکم بووەو هێزی سەربازیش لە ژێر کۆنترۆڵی ئەوان بووەو، بە دەستووری ئەوان جووڵەی پێکراوەو شەری پێکراوە، ئەگەر سەربازی کوردیش هەر وەک ئەمرۆ لەو هێزەدا بە زۆر بەشداری پێکرابێت ناچێتە قاڵبی تاوان بۆ گەلێکی وەک کورد
بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆریادی نزیکبوونەوەی مێژووی ١٠ ٠ ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان.
Leader of Party Serbesti Kurdistan P S K. participate in the event for Armenians s genocide in Oslo capital of Norway. 22/01/2015

لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ / ١ / ٢٠ ١٥ و لە سەر بانگهێشتنی فەرمی کۆمیتەی رێکخەری کۆر یادی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان و ڕێکخراوی ( پێنی ) نەرویژی، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ. بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو یادە بە پۆشینی بەرگی کوردییەوە بەشداری کرد، و لە لایەن کۆمیتەی بەرێوەبەر و باڵ٠¶یزی ئەرمەنستان لە نەرویژ بە گەرمی پێشوازیکرا.
قسەکەرانی فەرمی ئەو یادەی جینۆساید و قەتڵ و عامەی ئەرمەنییەکان، کە یەکێکیان بەڕێز یاهن ئۆتە نووسەری پەرتووکی مێژووی جێنووسایدی ئەرمەنییەکان بە نۆرەی خۆیان بابەتەکانیان پێشکەشکرد.
لە بەشی ئازادی پانێلدا نۆرە درا بە بەرێز باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەرێزیان سەرەتا هاوخەمی و پشتیوانی بۆ دۆستایەتی گەل و کۆمیتەی پشتیوانی لە ئەرمەنستان ئاراستەی باڵۆێز و کۆمیتەکەیانکرد، و ئاماژەی بەوە کرد کە گەلی کورد یەکێک لەو گەلانەیە لە درێژایی مێژوودا و لە لایەن داگیرکەرانەوە کراوەتە قوربانی، و قەتڵ و عام و جینۆسایدێکی زۆر لە مێژووی کوردیشدا روویداوە، کە نموونەشیان تازەترین کارەساتەکەی شنگاڵە. هەروەها لە وڵامی زۆر کەس کە ئاماژەیان بەوە کرد، کە لە مێژووی قەتڵ و عامی ئەرمەنەکان دەستی هیندێک کوردیشی تێدابووە. ناوبراو ڕایگەیاند لەو کاتەدا حکومەتی تورکیا لە ناوچەکە حاکم بووەو هێزی سەربازیش لە ژێر کۆنترۆڵی ئەوان بووەو، بە دەستووری ئەوان جووڵەی پێکراوەو شەری پێکراوە، ئەگەر سەربازی کوردیش هەر وەک ئەمرۆ لەو هێزەدا بە زۆر بەشداری پێکرابێت ناچێتە قاڵبی تاوان بۆ گەلێکی وەک کورد کە لە دریژەی میژوودا قەتڵ و عامی بە سەردا هاتووە.
بەرێز باوەجانی لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کەداگیرکەرانی خاکی کوردستان و ئەرمەنییەکان دەیانەوێ لەکەو هەڵەی مێژوویی خۆیان بخەنە ئەستۆی نەتەوەکانی دیکەو وەک شەری ناخۆی نەتەوەکان پاساوی مێژوویی بۆ بهێنەوە. شایانی ئاماژە پێکردنە کە بەشداران بە چەپڵەڕێزان و هەستانە سەرپێ پێشوازییان لە وتەکانی بەرێز باوەجانی کرد..
شایانی ئاماژە پێکردنە لەو یادەدا سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وێرای ئەوەی کە ناسراوی لەگەڵ باڵۆێزی ئەرمەنستان پەیدا کرد، هاوکات ناسراوی و پێوەندی لەگەڵ نۆێنەرایەتی چەندین رێکخراوی مەزنی جیهانی و نەرویژی و هەروەها رۆژنامەنووسی بەشدار دروست بکات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٢ / ١ / ٢٠ ١٥
بۆ دیتنی چەند وێنەیەکی تایبەت بەو سیمینارە تەماشای ئەم لینکەی فایسبووک بکەن.
https://www.facebook.com/mnpartiserbesti.kurdistanm/posts/396777060481950?notif_t=like_tagged