شاندی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هەر یەک لە بەرێزان شێرکۆ پاڵانی جافی و کاروخ باوەجانی و بە هاوشاندی کۆمیتەی نەرویژ و چەندین ئەندامی پ س ک لە وڵاتی نەرویج بە پێشکەشکردنی گووڵی پیرۆزبایی،
بەشداری شاندێکی سەرۆکایەتی پ س ک لە ئاهەنگی یادی کۆماری کوردستان.

رێکەوتی 23.01.2015 شاندێکی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەر بانگهێشتنی فەرمی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە نۆڕوێژ، بە بۆنەی ٦٩هەمین ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە بەشدارییان کرد. کە لە لایەن کۆمیتەی نەرویژی حدکا شەو ئاهەنگێکی بە شکۆ بۆ ئەو ساڵیادە سازکرا له ئوسڵۆی پایتەختی نەرویژ سازکرابوو.
بۆ ئەو ساڵیادە چەندین لایەنی کوردستانیی و نەرویژی و ئێرانی و نەتەوەکانی بندەستی ئێران بەشداری ئەو یاده پیرۆزەیان کرد.
شاندی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هەر یەک لە بەرێزان شێرکۆ پاڵانی جافی و کاروخ باوەجانی و بە هاوشاندی کۆمیتەی نەرویژ و چەندین ئەندامی پ س ک لە وڵاتی نەرویج بە پێشکەشکردنی گووڵی پیرۆزبایی، هەروەها خۆیندنەوەی پەیامی سەرکردایەتی پ س ک لە لایەن شێرکۆ پاڵانی جافییەوە ئەو یادەیان پیرۆز کرد.
بەشی دووەمی ساڵیادەکە تا کاتژمێر ١٢ شەو به شای و هەڵپه رکێ درێژەی هەبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2015-01-24 07:43:13
11 ساڵ و 19 کاتژمێر و 53 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان