شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەری ڕزگاری کوبانی. رزگاربوونی کوبانی لە هەموومان پیرۆزە و مزگێنی ڕزگاری گشت کوردستانی پێیە.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەری ڕزگاری کوبانی. رزگاربوونی کوبانی لە هەموومان پیرۆزە و مزگێنی ڕزگاری گشت کوردستانی پێیە.

ئیستا کرماشانی پایتەختی رۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆی بۆ ڕزگاری یەکجاری تەداروک دەکات. جاوەروانی یەکێتی و تەبایی لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتە، لە هەوێنی یەکگرتووی ئەوان لە پشتیوانی پێشمەرگەو گەریلاش بێبەش نابن بۆ رزگاری گشت خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان.

صورة
گەلی هەردەم تامەزرۆیی سەربەخۆیی یەکجاری، بە خۆشحاڵییەوە ئەمرۆ مزگێنی ڕزگاری شاری کوبانی لە ژێر چنگی چەتە ترۆریستەکانی داعش بڵاوکرایەوە. کە ماوەی ١٣٣ رۆژە پێشمەرگە و گەریلاکانی کوردستانمان بێ پشوودان، شەقام بە شەقام ڕووبەرووی ترریستان بوونەوەو سەر ئەنجام لە خاکی پیرۆزی کوبانی لە رۆژئاوای وڵات بەدەریان نان.

وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئەم سەرکەوتنە مەزنە لە هەموو کوردێکی نیشتیمان پەروەر پیرۆزدەکەین، سەری رێز و نوازش بۆ گشت شەهیدانی کوردستان بەگشتی و بە تایبەت شەهیدانی ڕزگاری کوبانی نەوی دەکەین. لە گەڵ مزگێنی ئەم سەرکەوتنەی پێشمەرگەکانی گەلمان دەستی دایکان و باوکانی ڕۆڵە شەهید بە گەرمی دەگووشین.  ئەم خۆراگری و یەکگرتوویەی گەلەکەمان ئەو مزگێنییەمان پێدەدات کە لە ساڵانی داهاتوو پەیتا پەیتا و شار بە شاری کوردستانی داگیرکراومان  ڕزگار دەبێت، و شادی و ئارامی بۆ گەلەکەمان دەگەرێتەوە.
ئیستا کرماشانی پایتەختی رۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆی بۆ ڕزگاری یەکجاری تەداروک دەکات. جاوەروانی یەکێتی و تەبایی لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتە، لە هەوێنی یەکگرتووی ئەوان لە پشتیوانی پێشمەرگەو گەریلاش بێبەش نابن بۆ رزگاری گشت خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان.

بەرەو پێشەوە بۆ یەکگرتنیەوەی گەلی کورد و بە دەرنانی تروریست و داگیرکەرانی کوردستان.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٦ / ١  / ٢٠ ١٥

2015-01-26 15:02:18

11 ساڵ و 12 کاتژمێر و 35 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©