بەرێزان شێرکۆ پاڵانی جافی و کاروخ باوەجانی و هەڵمەت زەهاوی و چەندین ئەندامی پ س ک لە وڵاتی نەرویج بە پێشکەشکردنی گووڵی پیرۆزبایی و بروسکەی پیرۆزبایی لە کۆمیتەی کۆمەڵە، هاوبەشی ئەو ئاهەنگ و خۆشییە بوون.
بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاهەنگی یادی ٤٥ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵە.

رێکەوتی ٧ / ٢ / ٢٠ ١٥ شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەر بانگهێشتنی فەرمی کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە نۆڕوێژ، بە بۆنەی ٤٥هەمین ساڵوەگەری دامەزراندنیانەوە بەشدارییان کرد. بۆ ئەو ساڵیادە چەندین لایەنی کوردستانیی و نەرویژی و ئێرانی و نەتەوەکانی بندەستی ئێران لەو یادەدا بەشدارییان هەبو.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هەر یەک لە بەرێزان شێرکۆ پاڵانی جافی و کاروخ باوەجانی و هەڵمەت زەهاوی و چەندین ئەندامی پ س ک لە وڵاتی نەرویج بە پێشکەشکردنی گووڵی پیرۆزبایی و بروسکەی پیرۆزبایی لە کۆمیتەی کۆمەڵە، هاوبەشی ئەو ئاهەنگ و خۆشییە بوون. هەروەها پەیامی کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە پێکهاتووە لە چەندین حیزبی رۆژهەڵاتی و پارتی سەربەستیی کوردستانیش تێیدا ئەندامە پێشکەشکرا.
لە لایەن کۆمیتەی خانەخۆییەوە بە گەرمی پێشوازیان لە بەشداری و پیرۆزبایی شاندی پ س ک کرا. لە پەراوێزی ئەو ئاهەنگەدا نۆێنەرانی پ س ک لەگەڵ چەندنین لایەنی بەشدار بیرورایان ئاڵۆگۆرکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
سەرچاوەی هەواڵ:
2015-02-07 17:32:29
11 ساڵ و 9 کاتژمێر و 57 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس