٩ ساڵ پێش و لە ٢٨ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٠ ٥ ی کوردی بەرانبەر بە ١٧ / ٢ / ٢٠ ٠ ٦ی زاینی پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی کوردستانی لە بەرگێکی نۆی نەتەوەیی و دەوڵەتخوازی و لە سیستەمێکی لیبراڵ دیمۆکراتیدا، لە ژێرا ناوی * پارتی سەربەستیی کوردستان * دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند.
بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایهتی پارتی سهربهستیی کوردستان به بۆنهی نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە.
نەتەوەی وڵات داگیرکراوی کورد!
ژنان و پیاوانی تێکۆشەر و ماندوو نەناس!
لاوانی ناسیۆنالیست و تێکۆشەری کوردستان!
ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان!
٩ ساڵ پێش و لە ٢٨ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٠ ٥ ی کوردی بەرانبەر بە ١٧ / ٢ / ٢٠ ٠ ٦ی زاینی پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی کوردستانی لە بەرگێکی نۆی نەتەوەیی و دەوڵەتخوازی و لە سیستەمێکی لیبراڵ دیمۆکراتیدا، لە ژێرا ناوی * پارتی سەربەستیی کوردستان * دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند.
بە دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان وهک هێزێکی ناسیۆنالیست و جیاوازیخواز و دوور لە داگیرکەران، و لە سەر بنەمای کورد بوون گەشە پێدانی بیری نەتەوەیی، مزگێنی گەیاندە ئەویندارانی خەباتی دەوڵەتخوازی لاوانی ناسیونالیست و کوردانی سەربەستیخواز. هەروەها پارتی سەربەستیی کوردستان لە یەکەم رۆژیەوە ئەو بەڵێنییە ڕاستییەی بە خەڵکی کوردستاندا کە ئەم خەباتە تایبەت نییە بە چیینێکی جیاوازی ئاینی، زاراوەیی، ناوچەیی، بگرە سەکۆیەکی نەتەوەییە لە چوارچێوەی سیستەمێکی ئازاد و دێمۆکراتدا کە مافی هەموو چین و تۆێژێکی کوردستان بە کەمە نەتەوەیی و ئاینییەکانی تێدا پارێزراو بێت.
ئەندامانی نەتەوەیی و ماندوونەناسی پارتیمان به ههستکردن بهو بهرپرسایهتییەی کە کەوتۆتە سەر شانیان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانی نەتەوەکەیانØ› لە هەر جێگایەک بۆیان لوابێت کاری زۆر گەورەیان کردووە، و لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا چەندین سەرکەوتنی سیاسی و دیپلوماتی گەورەیان ئەنجامداوە، کە ئاکامەکانی لە دوارۆژدا ولە کاتی گونجاودا لە بەرژەوەندی پێشکەوتنی ژیانی کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرادەبن. هەروەها وێڕای ئەوەی کە بەسەر دەیان کۆسپ و پیلانی ناحەزان و دوژمنانی نەتەوەکەمان دا زاڵ بوونە.
یادکردنەوەی تەمەنی ٩ ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە کاتێکدایە کە مخابن هێشتا جووڵانەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگەداو بە بارودۆخێکی نالەبار و نەخوازراودا هەنگاو دەنێت. ئەمە وێڕای ئەوەی کە نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژ بە رۆژ گوشاری زیاتریان دەخرێتە سەر و لاوانمان ڕاپێچی بەندیخانەکان دەکرێن و لە ژێر ئەشکەنجە و ئازار دا گیان دەسپێرن، ڕێژیمی داگیرکەری ئێران کە ٣٦ ساڵ بەسەر تەمەنی دهسهڵاتدارێتی پر لە جینایەت و دژە مرۆڤایەتی خۆی تێپەرکرد، لەو ٣٦ ساڵەدا تەنیا بە سازدانی سیناریۆ و گۆرینی دەم و چاوەکانی باڵادەستانی ڕێژیمەکەی، درێژەی بە تاوانەکانیداوە دژ بە نەتەوەی کورد و گشت نەتەوە جیاوازەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئەوان. ئەم رێژیمیە لە هەر جۆرە جینایەتێک بە دژی گەلی کورد وەک لاوازکردنی نەریتە کۆمەڵایەتیەکان و پۆشینی جل و بەرگی کوردی، لاوازکردنی زمانی ئاخاوتنی کوردی لە ژێر ناوی وشەی مۆدێرن، پۆشینی جل و بەرگی مانتۆی فارسی ژنانە لە ژێرناوی پوشاکی ئیسلامی، و زۆر شێوەی دیکە درێغی نەکردوە. بەشێوەیەکی گوماناوی دیکەشەوە، بە بێزارکردنی لاوانی کورد لە ژیانی نائارامی و بێکاری لەگەڵ ئەوەشدا بە بڵاو کردنەوەی مادەی هۆشبەر و ئالودەکردنی لاوانی کورد دەخوازێت هەستی کوردایەتی و کورد بوون لە نێو دڵی لاوانی کورد دا بسڕیتەوە و کورد بوونی کوردستان بە تەواوی بنەبڕ بکات. بەڵام لاوانی دڵ پڕ لە هەستی نیشتمانی وناسیۆنالیستی کورد ڕاست بە پێچەوانەی ویست و خواستەکانی ڕێژیمی داگیرکەری تارانØ› نەک کورد بوونیان فەرامۆش نەکردووە، بەڵکوو هەستی کوردایەتی و کوردستانی بوون وا رەگ و ڕیشەی لەناو دڵی لاوانی کورد دا داکوتاوە کە هیچ هێز و توانایەک ناتوانێ هەڵیبکێشێت و لە بێخی دەربێنێت.
لە لایەکی دیکەشەوە هێرشەکانی گروپی تروریستی داعش بۆ سەر سنوورو ناوچەکانی باشور و رۆژئاوای کوردستان، زیاتر کوردستانی خستووەتە نێۆ قەیرانێکی نا ئارام. لە هەمانکاتدا بە دەنگەوە هاتنی گشت کوردستانیان و بە تایبەت کوردستانیانی ڕۆژهەڵات بۆ هاوکاری خۆشک وبرایانیان لە باشور و رۆژئاوا بە تایبەت شنگال و کوبانی، زیاتر پەیامی یەکێتی کوردانی گەیاندەوە گۆی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران. ڕووداوەکانی ئەم ٨ مانگەی باشور و رۆژئاوای کوردستان زیاتر دۆزی سیاسی کوردستانی بە جیهانی کرد. ناوی کورد و پێشمەرگەی کوردستان وەک نەتەوەیەکی ئاشتیخواز و دژە ترۆریست بە جیهان ناساند.
بەرامبەر بەو رووداوانە پارتیمان هەمیشە خاوەنی سیاسەتی پشتیوانی سیاسی و دیپلوماتی بووە، و ئیستاش ئەو پەیمانە بە گشت کوردستانیانی باشور و رۆژئاوا نۆی دەکەینەوە کە بۆ هەمیشە پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی ئێوەو گشت کوردێکە لە جیهاندا.
وەک دەیانجاری دیکە کە ڕامان گەیاندوە و لە یادی ٩ ساڵە چەند پاتی دەکەینەوە کە بانگەشەی کۆبوونەوەی بە پەلە لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، بۆ ڕێکەوتن لە سەر کاری هاوبەش بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ رووداوە پێشهاتەکان و بە جیهانی کردنی کێشەی رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو پێکەوە کارکردنە لە ژێر هەر ناوێکدا بێت ئێمە پشتیوانی دەکەین و هەموو ئامادەییەکی خۆمان بۆ ئاسانکاری ئەو کۆبوونەوە پێشاندەدەین.
لە نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سهربهستیی کوردستان دا بهڵێن نوێدهکەینەوه که هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی نەتەوەکەمان و لە پێناو سەقامگیری سیاسی و هاوهەڵوێست کردنی گەلەکەمان و گەیشتن بە سهربهخۆیی بۆ ساتێکیش لە خەباتی نەتەوەیی ناوەستین.
پارتی سەربەستیی کوردستان وەک چۆن لە رۆژی دامەزراندنی دا بەڵێنی بە نەتەوەکەیدا کە سەربەخۆیی تاکە ئامانجی ئێمەیە، ئێستاش هەر لەسەر ئەو ڕێبازە سوورە و بەردەوام کار دەکات لە پێناو دەرپەڕاندنی هێزی داگیرکەری تاران لە وڵاتەکەمان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
پیرۆز بێت نۆهەمین ساڵیادی دامهزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەرجەم خەڵکی کوردستان. هەر شەکاوە بێت ئاڵای خەباتی سەربەخۆخوازی لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و سەربەستدا.
ئەنجومەنی سهرکردایهتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٨ی ڕێبهندانی ٢٧١٤ی کوردی/ ١٧ / ٢/ ٢٠ ١٥ ی زاینی.
www.psk2006.org sarbastikurd
@gmail.com