سامان نەسیم لە سێدارە درا
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
مخابن ئەمرۆ ٢٠ / ٢ / ٢٠ ١٥ لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئورمێ هەواڵیان بە بنەماڵەی سامان نەسیم داوە کە کورەکەیان لە سێدارەدراوە.
سامان نەسیم لە سێدارە درا.

پاش هەوڵێکی زۆری نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئوروپا و سەرجەم ڕێکخراوە چاودێرەکانی مافی مرۆڤ و کەمپینەکان بۆ ڕاگرتنی بریاری لە سێدارەدانی لاوی رۆژهەڵاتی کوردستان سامان نەسیم، بەڵام ڕێژیمی دیکتاتۆر و مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران بێ هیچگۆێدانێک لە ئاست ئەو هەموو بانگەواز و داوا کردنەی وڵاتان و ڕێکخراوە مەزنانەی جیهان ئەو لاوە کوردەی لە سێدارەدا. مخابن ئەمرۆ ٢٠ / ٢ / ٢٠ ١٥ لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئورمێ هەواڵیان بە بنەماڵەی سامان نەسیم داوە کە کورەکەیان لە سێدارەدراوە.
سامان نەسیم لە تەمەنی ١٧ ساڵی بە تاوانی ئەندامەتی لە پارتێکی کوردستانی دەسگیرکرابوو، پاش تێپەراندنی سێ ساڵ لە بەندیخانە ئەمرۆ لە سێدارە دراوە.
وەک ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئەو جینایەتەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەقاو دەدەین، و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەین.
2015-02-20 06:26:53
11 ساڵ و 21 کاتژمێر و 8 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس