دیکتاتۆر و کورد کوژی سه‌ده‌ی بیسته‌م به په‌تی سێداره خنکا،
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵی خۆ ئاماده کردن بوون بۆ جه‌ژنه پیڕۆزه به بۆنه‌ی هاتنی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی 2007 و جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، به ڵام به خۆشی یه‌وه جه‌ژنێکی دیکه‌ی دڵخۆشکه‌ر تێکه‌ڵی شایه‌که‌یان بوو، ئه‌ویش جه‌ژنی له سێداره دانی سه‌دامی دیکتاتۆر و کورد کوژ،
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی به‌فرانباری 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 30.12.2006 سه‌ددام حوسێنی دیکتاتۆر له سێداره درا. که له لایان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئێراقی و به واژۆی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق نوری مالکی ئه‌رکی له سێداره‌دانه‌که‌ی جێ به جێ کرا،
هیندێک له ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندراوه ئێراقی و جیهانیه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه کرد که له سێداره‌دانه‌که‌ی له باره‌گاى هه‌واڵگریى سه‌ربازیى پێشووى رژێمى به‌عس له ناوچه‌ى کازمییه‌ى شارى به‌غدا ئه‌نجام درا،باس له‌وه ده‌که‌ن که هه‌ر له‌و شۆێنه‌دا به ده‌ستووری سه‌دام هه‌زاران نه‌یاری ڕێژیمی به‌عس له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵات داری سه‌دام دا له سێداره‌دراوه.
به ناوی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان به بۆنه‌ی له سێداره‌دانی سه‌دامی دیکتاتۆره‌وه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین، به تایبه‌ت خوشک برایانمان له باشوری کوردستان وهه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراو شه‌هیدانی ئه‌و به شه‌ی کوردستان.
هیواخوازین که له ئاینده‌یه‌کی نزیک دا دیکتاتۆران و کوردکوژانی دیکه‌ی تاران و دیمشق و ئه‌نکه‌را به‌و شێوه ببینین.
به شی ڕاگه‌یاندنی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان . 9ی به‌فرانباری 2706 ی کوردی