شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ئێران کۆنترۆڵی جومگە ئەمنییەکانی عێراق دەکات

Rudaw.net
ئێران کۆنترۆڵی جومگە ئەمنییەکانی عێراق دەکات

جەنگی داعش زیاتر لە هەموو کات هانی حکومەتی عێراقی داوە بۆ ئەوەی پشت بە ئێران و ئەو میلیشیا عێراقییانە ببەستن، کە ئێران پشتگیرییان دەکات. ئێستا دەیان گرووپی نیمچە سەربازی لە ژێر ناوی حەشدی شەعبیدا یەکیان گرتووە

ئێران کۆنترۆڵی جومگە ئەمنییەکانی عێراق دەکات

رووداو- رۆیتەرز

جەنگی داعش زیاتر لە هەموو کات هانی حکومەتی عێراقی داوە بۆ ئەوەی پشت بە ئێران و ئەو میلیشیا عێراقییانە ببەستن، کە ئێران پشتگیرییان دەکات. ئێستا دەیان گرووپی نیمچە سەربازی لە ژێر ناوی حەشدی شەعبیدا یەکیان گرتووە.

تاوەکو ئێستا شتێکی کەم لە بارەی ئەم گرووپانە و چۆنێتی هاوکارییان لەگەڵ ئێران و عێراقدا زانراوە. بەڵام ژمارەیەک چەکداریان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرزدا وردەکاریی چۆنیەتی پەیوەندیی و هاوکاریی نێوان میلیشیاکان و بەغدا و ئێران ئاشکرادەکەن، کە لە نێویاندا بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی بەدر و فەرماندەیەکی میلیشیای سەرەیا خوراسانی هەن.
کەسانی ناو ئەم میلیشیایانە باس لەوە دەکەن کە زۆربەی گرووپەکان پاش بانگەوازێکی ئایەتوڵڵا سیستانی دروستبوون. بەڵام ئاماژە بەوەش دەکەن رێنوێنییە ئایینییەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری ئێرانیش هۆکارێکی سەرەکیی بووە لەو بڕیارەی بۆ چەکهەڵگرتن داویانە.
هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر دەڵێت: "ئێمە بڕوامان وایە خامنەیی شایستەیی ئەوەیە وەکو رێبەری موسڵمانان سەیربکرێت".
سەرۆکی جەیشی حەشدی شەعبی جەمال جەعفەر محەممەد، کە ناوە خوازراوەکەی مەهدی ئەلموهەندیسە و پێشتر فەرماندەی بەدر بووە، لە ساڵی 1983 لە لایەن ئەمریکاوە بە تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کوەیت تۆمەتبارکراوە.
بە گوتەی بەرپرسانی عێراقی موهەندیس کەسی دەستەڕاستی قاسم سولەیمانییە و باس لەوەش دەکەن هاوڕێیەتیی نزیکی و 20 ساڵەی ئەوان هاوکارییەکان ئاسانتر دەکات.
موئین ئەلخادیمی باسی ئەوە دەکات تیمی فەرماندەکان سێ بۆ چوار هەفتە پێش هەر هەڵمەتێکی سەربازی راوێژ دەکەن و "لە هەموو رووێکەوە سەیری شەڕەکە دەکەن، لە دیارییکردنی مەیدانی شەڕەکەوە هەتا دەگاتە چۆنیەتی دابەشکردنی ئەرک لە نێوان بەتالینەکانی حەشد شەعبیدا." بە گوێرەی خەدیمی "سولەیمانی لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسینەکانە و دوواجاریش لە نەخۆشخانە سەردانی بریندارەکان دەکات."
ژمارەی راوێژکارانی ئێرانی بە مەزەندەی بەرپرسانی کورد و عێراقی، لە سەد بۆ چەند سەد راوێژکارێک دەبێت، کە ئەگەرچی لە رووی ژمارەوە لە راوێژکارە ئەمریکییەکان کەمترن، بەڵام لەڕووی دەستڕۆیشتووییەوە کاریگەرترن.
گومانێک کە لێرەدا دروست ئەوەیە، ئایا عێراقی پاش داعش لەگەڵ مەترسییەکی لە دەستدانی سەقامگیری خۆی بە هۆی حەشد شەعبیدا بەرەوڕوو نییە، ئەو هێزەی دەسەڵاتدارانی عێراقی بە هاوکاری ئێرانییەکان دروستیانکردن و پەرەیان پێدان?
2015-02-26 02:42:50

10 ساڵ و 11 مانگ و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©