رێکخراوی ژنانی سەربەستی کوردستان، کە یەکێکە لە ڕێکخراوانی نەتەوەیی لە پێناو پاراستنی مافەکانی ژنانی کوردستانی داگیرکراومان. بە بۆنەی ٨ ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنانەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە گشت ژنانی کوردستان وجیهان، و گشت کەسانی فومۆنیست لە کوردستان و جیهان دەکات.
پەیامی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان. بە بۆنەی ٨ مارش رۆژی نێونەتەوەیی وژنان و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان.

کێژان و ژنانی نیشتیمان داگیرکراوی کوردستان.
ئەم ساڵیش وەک ساڵانی ڕابوردو لە کات و ساتێکدا کە هێشتا زۆرینەی خاکی کوردستان لە ژێر چنگی داگیرکەراندایە یادی ٨ مارش لە تاراوگە دەکەینەوە.
گرنگی ئەمرۆژە بۆ بە دەستهێنانی مافەکانی گشت ئافرەتێکی سەر گۆی زەوییە لە گشت بوارەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕۆژانەی مرۆڤەکان. کە چی مخابن ژنانی کورد بۆ سەدان ساڵە وڵاتیان لە لایەن داگیرکەرانەوە داگیرکراوەو بە ٢ شێوە دەچەوسینەوە. یەکیان کورد بوون و ئەوی دیکەش ژن بوون لە چوارچێوەی یاسای وڵاتانی دواکەوتووی داگیرکەرانی کوردستاندا.
رێکخراوی ژنانی سەربەستی کوردستان، کە یەکێکە لە ڕێکخراوانی نەتەوەیی لە پێناو پاراستنی مافەکانی ژنانی کوردستانی داگیرکراومان. بە بۆنەی ٨ ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنانەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە گشت ژنانی کوردستان وجیهان، و گشت کەسانی فومۆنیست لە کوردستان و جیهان دەکات.
ژنانی چەوساوەو وڵاتداگیرکراوی کوردستان!
لە گەڵ ئەوەی ئێوەش وەک بەشێک لە ژنانی وڵاتانی دواکەوتوی جیهان لە لایەن داگیرکەران و کۆمەڵگا و سیستەمی پیاوسالارییەوە، لە ژێر ستەم و چەوسانەوەی بێوچاندان. ستەمی نەتەوەیش بارێکی قورستری لە سەرشان داناون. بێگومان دەرباز بوون و رزگاری لە هەر دوو ستەم کارێکی یەکجار زۆر دژوارە. ڕزگارکردنی خاکی کوردستان و دروستبوونی دەوڵەت و یاسایی ناوخۆیی کوردستان تەنیا ڕێگەی ڕزگاری چینی ژنان و گشت و چین وتۆێژەکانی دیکەی کۆمەڵگاکەمانە. لەو بوارەشدا ژنانی کورد هەوڵی زۆریان داوە و کۆمەڵەێک کەڵە ژنی کورد لە مێژووی خەبات و بەرەبەرەکانیدا دەدرەوشێنەوە.
لەم رۆژە دا رێکخراوی ژنانی پارتی سەربەستی کوردستان ئاواتەخوازە کە ژنانی ستەم لێکراوی وڵاتەکەمان، بە هەوڵ و کۆششێکی هەمەلایەنە وشێلگیرانە لەبەرامبەر بە هەردوو شێوازە چەوساندنەوەکە، لە سایەی خەباتی نەتەوەیی بۆ کوردستانێکی ئازادکراودا، رزگارییان بێت و بە ئازادی و سەربەستی تەواو بگەن.
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان کە ٥ ساڵ پێش له ڕێکهوتی ٨ / ٣ / ٢٠ ١٠ / وهک ڕێکخراوێکی نهتهوهیی و پاریزەری مافەکانی بواری ژنان دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند. هاوکات بە بۆنەی یادی ٥ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی گشت ژنانی ئەندام لەم ڕێکخراوە دەکەین.
رێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان
٨ی مارشی ٢٠ ١٥
[email protected] Facebook (rekxrawiJnaniSerbestiKurdistan)