ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کانی کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی سوریا شکستیان هێنا.له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردوو پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی وعه‌له‌وی، دوانه‌یه‌کن پێکه‌وه له‌دایک ده‌بن. ئه‌گه‌ر سیناریۆکه به‌وجۆره بڕوات که‌بۆی داڕێژراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ناکاو سوریا دابڕوخێت. ئه‌وا کورده‌کان تاک لایه‌نه به‌سپۆنسه‌ری نێوده‌وڵه‌تی کاری خۆیان ده‌که‌ن.
له‌کۆتایشدا گوتی: پرۆژه‌ی قه‌واره‌ی کوردی له‌ئارادایه و، پشت ئه‌ستوره به چه‌ندین پێدراوی به‌هێز و بنه‌ماس سه‌نگین. ماوه‌یه‌کی زۆره کار ده‌کرێت بۆ زه‌مینه‌سازی کردن بۆی.
ده‌وڵه‌تێکی کوردی له یه‌کگرتنی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

شه‌لال گه‌دۆ: بۆئێمه یه‌کپارچه‌یی خاکی سوریا هێڵی سوره
لە باس‌نیوز وەرگیراوە.
به‌م دواییانه باسوخواسێکی زۆر ده‌کرێت له‌باره دروست‌کردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له ڕۆژئاوای کوردستان، به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له ڕووی کرده‌ییه‌وه ئه‌گه‌ری دروست بوونی ده‌وڵه‌تێک هه‌یه? عه‌ره‌به‌کان و خودی کورده‌کانیش چۆن بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ڕوانن?
“محه‌ممه‌د خه‌لیفه” نوسه‌رێکی کوردی ڕۆژئاوایه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “له ئێستادا کارده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی له خه‌یاڵ و بیرۆکه‌وه بکرێته واقیع، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی و به‌سپۆنسه‌ری هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، وه‌ک نمونه‌ی هه‌رێمی کوردستان”.
“شه‌لال گه‌دۆ” سکرتێری پارتی چه‌پی دێموکراتی کوردی سوریا، پێی وایه به‌هۆی بارودۆخی ناوخۆیی کورده‌کانه‌وه، ئه‌و بیرۆکه‌یه مه‌حاڵه له ئێستادا جێبه‌جێ بکرێت. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “بێگومان کوردیش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی دنیا مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌یه، به‌ڵام بارودۆخی ناوخۆیی و دابه‌شبونی نیشتمانێکی پارچه‌کراو، ڕێگه‌نادات هه‌نگاو به‌و ئاراسته‌یه‌دا بنێن”.
ڕوونیشی‌کرده‌وه: “هه‌موو پێدراوه‌کان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێکی له‌و جۆره له ئێستادا مه‌حاڵه، له‌کاتێکدا کورده‌کان خۆیشیان نایانه‌وێت ئه‌و وڵاتانه دابه‌ش بکه‌ن که تیایدا به‌هاوبه‌شی ده‌ژین له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری وه‌ک تورک وفارس وعه‌ره‌بدا. به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماکانی دادگه‌ری و یه‌کسانی و داننان به‌مافه‌کانی کورددا، له‌هه‌مووبه‌شه‌کانی کوردستان بنج دابکوتن”.
مه‌سه‌له‌که ئاڵۆزتره “زارا ساڵح” ئه‌ندامی لیژنه‌ی سیاسی پارتی یه‌کێتی کوردی له‌سوریا، پێی وایه: “له‌ڕووی پڕنسیپه‌وه‌و، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، کورد مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزیی وپێکداچوونی دۆخه‌کانه‌وه، له‌و وڵاتانه‌دا که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، ئه‌وا مه‌سه‌له‌که زۆر ئاڵۆزتره، له‌ڕووی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستان دروست بکرێت”.
به‌ڵام ئاماژه‌یشیدا به‌وه‌ی: “ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رێکی کاتی هه‌یه بۆ هه‌ر به‌شێک له‌کوردستان به‌جیاواز” نمونه‌ی عێراق وهه‌رێمی کوردستانی هێنایه‌وه که ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رجی خودی وبابه‌تیشی بۆدروست بووه تاکو ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نێت.به‌کرداریش خاوه‌نی فیدراڵییه‌ته، پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێت و بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی له‌باریشی هه‌یه. به‌تایبه‌ت له‌پاش شکستی ده‌وڵه‌ته مه‌رکه‌زییه‌کان، که‌وای کرد کورد و خه‌ڵکانی تریش به‌دوای چاره‌سه‌ری تردا بگه‌ڕێن.
هه‌ڵکشانی هێزی کورد گه‌دۆ له‌م باره‌یه‌وه ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی “هه‌ڵکشانی هێزی کێشه‌ی دادگه‌رانه‌ی کورد له‌سوریا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مانای ئه‌وه نییه که ده‌بێته هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌کپارچه‌یی خاکی سوریا”.
به‌ڵام “ساڵح” پێی وایه: “کاتی ئه‌وه هاتووه زۆر به‌جیدی سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی لانی که‌م بۆهه‌ر پارچه‌یه‌ک به‌جیا هه‌ڵوێسته بکه‌ین. ده‌وله‌تانی داگیرکه‌ری کوردستانیش پێویسته ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن. وه‌گه‌رنا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆدروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی. به‌تایبه‌ت له‌پاش سه‌رکه‌وتنی ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستان. هه‌رله ئازادی ودیموکراسییه‌وه ، تاده‌گاته ئه‌و هاوسه‌نگییانه‌ی کورد له‌ناوچه‌که‌دا دروستی کردوون.ڕۆڵی پێشمه‌رگه له‌هاوپه‌یمانی دژی داعشدا. پێم وایه شکستی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که هانی ده‌وله‌تانی بڕیاربه‌ده‌ست ده‌دات که‌به‌م زووانه ده‌وڵه‌تێک بۆ کورد دروست بکه‌ن. له‌کاتێکدا ئه‌وه مافی کورده که‌به‌درێژایی مێژوو سته‌میان لێکراوه. ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه سته‌مه‌که‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت.ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆکاری سه‌قامگیری بۆته‌واوی ناوچه‌که.چونکه هیچ ماقوڵ نییه نزیکه‌ی 50 ملیۆن که‌س به‌بێ ده‌وڵه‌ت بن، به‌ڵام هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت دروستکراون که‌ژماره‌ی دانیشتوانیان به‌ئه‌ندازه‌ی دانیشتوانی یه‌ک شاری کوردستانه”.
پێداگریشی کرد له‌وه‌ی: “هه‌موو بارودۆخه سیاسی و ئابوورییه‌کان له‌بارو سازن بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌و خه‌ونه‌ی کورد. شه‌قامی کوردیش داوای ئه‌وه ده‌کات. ئه‌گه‌رچی پارته کوردییه‌کان ئه‌و داواکارییه‌یان به‌رزنه‌کردۆته‌وه. به‌ڵام دروست‌کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی داخوازی ناودڵی هه‌موو کوردێکه”.
ده‌وڵه‌تی کوردی به‌رژوه‌ندییه‌کی نێوده‌وڵه‌تییه سه‌باره‌ت به ئامرازه‌کانی جێبه‌جێ‌کردنی پرۆژه‌که، محه‌ممه‌د خه‌لیفه گوتی: “پرۆژه‌که یه‌که‌مجار به ئۆتۆنۆمی ده‌ست پێده‌کات، به‌تێپه‌ڕینی کاتیش ده‌بێته ده‌وڵه‌تێک وله سوریا جیاده‌بێته‌وه. ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته کوردییه‌که‌ی ئێستای عێراقیش یه‌کبگرن. چونکه ئه‌وه بووه‌ته خاڵی ڕاکێشان، ده‌شبێته ناو‌کی ده‌وڵه‌تێکی ناوه‌ندی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد. به‌ڵام به‌گوێره‌ی قۆناغبه‌ندی له‌ڕێی گه‌ڵاله‌بوونی شوناس وجیابوونه‌وه‌یه‌کی پله‌به‌نده‌وه”.
خه‌لیفه هه‌روه‌ها گوتی: “له‌چوارچێوه‌ی دیدی تازه‌ی ئه‌مریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بێته سپۆنسه‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاش بیر له‌و گوناهه ده‌که‌نه‌وه که‌به‌رانبه‌ر کورد کردویانه، به‌وه‌ی به‌رله 100 ساڵ کوردیان بێبه‌شکرد له‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ. ئیسرائیل له په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه پشتیوانی له‌و پرۆژه‌یه کردووه، ڕوسیاش به‌گوێره‌ی به‌ڵێنێکی یه‌کێتی سۆڤێیتی جاران که له ساڵانی چله‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا داویه‌تی، پشتیوانی پرۆژه‌که ده‌کات. تورکیا به‌ره‌نگاری ده‌کات، به‌ڵام ناتوانێت ڕێگری لێ بکات. ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له‌حاڵه‌تی بێهۆشیدان، هه‌رچی ئێرانیشه، ده‌کرێ به‌پرۆژه‌که قایل بێت، به‌و مه‌رجه‌ی نزیکی سنوره‌کانی خۆی نه‌بێته‌وه. کورده‌کانی سوریا له‌ناوخۆدا دابه‌ش بوون وناکۆکن. به‌ڵام هه‌موویان له‌ده‌وری سه‌ربه‌خۆیی یه‌کده‌نگن. بۆیه پێده‌چێت به له‌ژێر چاودێری بارزانیدا یه‌ک بگرن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “گرنگترین خاڵی نێو پرۆژه‌که ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به سوریاوه، ئه‌وه‌یه یاریکه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دروست بوونی قه‌واره‌یه‌کی کوردی‌یان به‌ستۆته‌وه به‌دروست بوونی قه‌واره‌یه‌کی عه‌له‌وییه‌وه. ڕژێمی سوریا فشاری خستۆته سه‌ر ساڵح موسلیم و پارته‌که، تاکو قه‌واره‌یه‌کی کوردی ڕابگه‌یه‌نێت، بۆئه‌وه‌ی ببێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ڕاگه‌یاندنی قه‌واره‌یه‌کی عه‌له‌ویش، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کانی کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی سوریا شکستیان هێنا.له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردوو پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی وعه‌له‌وی، دوانه‌یه‌کن پێکه‌وه له‌دایک ده‌بن. ئه‌گه‌ر سیناریۆکه به‌وجۆره بڕوات که‌بۆی داڕێژراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ناکاو سوریا دابڕوخێت. ئه‌وا کورده‌کان تاک لایه‌نه به‌سپۆنسه‌ری نێوده‌وڵه‌تی کاری خۆیان ده‌که‌ن”.
له‌کۆتایشدا گوتی: “پرۆژه‌ی قه‌واره‌ی کوردی له‌ئارادایه و، پشت ئه‌ستوره به چه‌ندین پێدراوی به‌هێز و بنه‌ماس سه‌نگین. ماوه‌یه‌کی زۆره کار ده‌کرێت بۆ زه‌مینه‌سازی کردن بۆی”.
به‌ڵام شه‌لال گه‌دۆ، ده‌ڵێت: “کورده‌کان پێیان وایه یه‌کپارچه‌یی خاکی سوریا هێڵی سوره، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توخنی بکه‌وین، بۆیه پێویست به‌م دڵه‌ڕاوکێیانه ناکات که‌جاروبار باسی لێوه ده‌کرێت”.
له‌دوا گوته‌یدا”زارا ساڵح” گوتی: “چه‌ندین سیناریۆ له‌به‌رده‌ستدان بۆدیاری کردنی ئاینده‌ی کورد. جگه‌له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، سیناریۆیه‌کیش له‌به‌رده‌سته بۆ یه‌کگرتنی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، ئه‌م سیناریۆیه له‌پاش هاتنی داعش به‌هێزتر بووه، چونکه ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌ته‌که‌ی داعش دۆخی نوێی هێناوه‌ته کایه‌وه. له‌نێو دۆخه تازه‌که‌یشدا ده‌وڵه‌تێکی کوردی وه‌ک فاکته‌رێکی جیۆسیاسی و هاوسه‌نگی هێزه‌کان قبوڵ ده‌کرێت و، له‌پله‌ی یه‌که‌میشدا به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌کانه، ئه‌گه‌رچی ئێران وتورکیا ناڕازیش بن”
له‌ئیلافه‌وه