شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەڤیدۆ: پەیامی نەورۆزانەی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی نەورۆزی ٢٧١٥ی کوردی.

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەڤیدۆ: پەیامی نەورۆزانەی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی نەورۆزی ٢٧١٥ی کوردی.

بۆ ئەوەی کە نەورۆزی رۆژهەڵاتی کوردستانیش وەک نەورۆزی بەشەکانی دیکەی کوردستان تێکەل بە ئازادی وبەرزکردنەوەی ئاڵای سەروەری کوردستان بکەین. بۆ گەیشتن بەو ئاواتە: داوای بەهێزبوونی بیری نەتەوەیی. یەکێتی و برایەتی و تەبایی لە هەموو تاکێکی کوردستانی دەکەم. یەژم با هەموومان پێکەوەو بە شانازیەوە باس لە کوردستانی بوون و بەرەو سەربەخۆیی کوردستان خۆمان ئامادە

پەیامی نەورۆزانەی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی نەورۆزی ٢٧١٥ی کوردی.

بە ڤیدۆ:https://www.youtube.com/watch?v=Xtu5r5JsibI&feature=youtu.be
 


 

صورة

خەڵکی کۆڵنەدەر و ماندوو نەناس و نیشتیمانپەروەری کوردستان.
لاوانی خۆێنگەرم و سەربەخۆ و سەربەستیخوازی  ئیلامی بوکی زاگرۆس، کرماشانی پایتەختی رۆژهەڵاتی کوردستان، موکریانی بووکی کوردستان، سنەی تێکۆشەر، ورمێی سمکۆی قارەمان، هەورامانی بەهەشتی کوردستان، لوڕستانی خواروی کوردستان .
 بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و ساڵی نۆی کوردەواری پیرۆزبایی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، بۆ ئێوەی بەڕێز گشت خەڵکی کوردستان و لە هەر کۆیەکی جیهان دەژین  پێشکەش دەکەم. 
واتاو پێناسەی نەورۆز لە بەیندانی سەرماو کریوەیە و هێنانی بەهارو شادییە بۆ نێۆ گەلی کورد و گەلانی دیکەی هاوبەش لە نەورۆزدا.
لە نەورۆزدا کوردستان جلوبەرگێکی جوانی سروشتی لە بەردەکات و گشت شاخ و بێستانەکانی کوردستان، بە بۆن و مەرامی بەهارانە دەڕازێتەوە.  
هەروەها زۆربەی رۆژە خۆشەکانی مێژوومان لە سەردەمانی نەورۆزدا سەریهەڵداوە و زۆربەی گۆرانکارییە گرنگەکانیش هەمیشە لە نەورۆزدا چاوەروان دەکرێت.
وا ئەمساڵیش بە پێشوازی نەورۆزێکی دیکە و بە تێپەرکردنی٢٧١٥ساڵ بەسەر مێژووی ساڵی نۆیی کوردیدا دەرۆین. ئەمەش بۆ ئێمەی کورد مێژوویەکی کەم نییە. بەمەش دەیسەلمێنین کە نەتەوەی ئێمەو مێژووی ئێمە لە پێش مێژووی زۆر لە داگیرکەرانی خاکی کوردستاندایە. لە درێژایی ئەو ٢٧١٥ ساڵەدا هەوڵی جۆراوجۆر دراوە کە لە هەیبەتی کوردبوون و کوردایەتی کەمکرێتەوە و ئەم نەتەوە لە ریشەوە قڕکرێت، بەڵام بە هۆی خۆراگری بەردەوامی ئەم گەلە کۆڵنەدەرە نەتوانراوە، و بگرەساڵ بەساڵ مێژوو کەلتوری نیشتیمانەکەمان بەهاتنەوەی نەورۆز دەگەشێتەوە.


ئەم نەورۆزە زیاتر لە نەورۆزەکانی ساڵانی پێشووتر بۆنی بەرەو سەربەخۆبوونی بەشێک لە نیشتیمانەکەمانی لێدێت. هەروەک چەند بەشێک لە کوردستانی مەزنمان زیاتر بە ئازادیەوە پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵ دەکەن.
بۆ ئەوەی کە نەورۆزی رۆژهەڵاتی کوردستانیش وەک نەورۆزی بەشەکانی دیکەی کوردستان تێکەل بە ئازادی  وبەرزکردنەوەی ئاڵای سەروەری کوردستان بکەین. بۆ گەیشتن بەو ئاواتە: داوای بەهێزبوونی بیری نەتەوەیی. یەکێتی و برایەتی و تەبایی لە هەموو تاکێکی کوردستانی دەکەم.  یەژم با هەموومان پێکەوەو بە شانازیەوە باس لە کوردستانی بوون و بەرەو سەربەخۆیی کوردستان خۆمان ئامادە و تەداروک بکەین. لە پرۆپاگەندەی ساردکردنەوەی بیری سەربەخۆیی خۆمان دوور بگرین و ڕێگەی ڕاست و ڕزگاری یەکجاری بگرینە بەر، و بە شۆێن چارەسەرەکانیدا بگەرێێن، کە باشترین چارەسەریش یەکێتی وتەباییە لە ژێر سێبەری مەرجەعیەتی کوردستانی بووندا. با ئێمەی کورد هاوکات لەگەڵ خۆشی و شادییەکانی نەورۆزدا پێداچوونەوەیەکی گشتی بە مێژویی خۆماندا بکەین، و تە ماشایەکی دەورو بەری خۆمان بکەین وببینین و وەبیری خۆمان بێنینەوە  کە ئێمەی کورد یەکێکین لەو گەورە نەتەوانەی جیهان کە تا ئیستاش بێ وڵات ماوینیتەوە.
هەنگاونان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەرکێکی زۆر قورسە و ماندووبوون و باجی دەوێ، و لە هەمان کاتیشدا ئەرکێکی  نەتەوەیی و ئەخلاقی ومافویستیە بۆ هەر تاکێکی کوردستانی. پێویستە هەموومان گشت توانایی خۆمان بخەینەگەر بۆ ڕزگاری یەکجاری لە ژیانی ژێردەستی . بۆ ئەوە بتوانین وەک نەتەوەیەکی سەربەست ئێمەش ساڵانە ئاهەنگ و نەورۆزەکانی خۆمان لە ژێر ئاڵای کوردستان بکەینەوە و دووربین لە ژێر ستەمی داگیرکەر.

جارێکی دیکە نەورۆز لە هەموو کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی پیرۆز بێت، و بە هیوای ڕزگاری یەکجاریمان لە ژێر چنگی داگیرکەرانی فارسی و دەسەڵاتەکانی تاران.

بەڕێزەوە.
خزمەتکاری بیری سەربەخۆیی کوردستان

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
نەورۆزی ٢٧١٥ ی کوردی، ٢٠ ١٥ ی زاینی.
2015-03-19 23:58:43

10 ساڵ و 11 مانگ و 3 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©