شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ئیسرائیل داوا لە جیهان دەکات پشتگیری سەربەخۆیی کوردستان بکەن

لە ماڵپەری ڕوداو وەرگیراوە
ئیسرائیل داوا لە جیهان دەکات پشتگیری سەربەخۆیی کوردستان بکەن

زۆرینەی نوێنەرانی وڵاتانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە باسی کوردیان وەکو هێزێکی سەرەکی لە شەڕی دژە داعش دەکرد و کورد باسێکی سەرەکی ئەو دیدارە دیپلۆماسییە ئاستبەرزەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.

ئیسرائیل داوا لە جیهان دەکات پشتگیری سەربەخۆیی کوردستان بکەن

صورة

رووداو- نەتەوە یەکگرتووەکان 
رۆن پرۆسۆر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەرانی 5 وڵاتی زلهێز و 61 وڵاتی دیکەی جیهان گوت. کورد هێزی سەرەکییە لە دژی داعش و داوادەکەین پشتگیری سەربەخۆیی سیاسیان بکرێت. ئەم گوتانەی باڵیۆزی ئیسرائیل لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش بوو دەربارەی هەڕەشە لەسەر کەمەنەتەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 
زۆرینەی نوێنەرانی وڵاتانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە باسی کوردیان وەکو هێزێکی سەرەکی لە شەڕی دژە داعش دەکرد و کورد باسێکی سەرەکی ئەو دیدارە دیپلۆماسییە ئاستبەرزەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. 
سەرحەد سەردار، دیپلۆماتکاری عێراقی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت کە لە ساڵی 1991 ەوە لە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەندی ئاسایشی نێوەدەوڵەتدا ئەوەندە باسی کورد نەکراوە، ئەمڕۆ رۆژی کورد بوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ڤیان ئەنجوومەنی ئاسایشی هێنایە گریان 
بەڵام نەک تەنها باسی کورد کرا، بەڵکو ئەو کارەساتانەی بەسەر کەمە ئایینە‌کانی کورستان هاتوون، هەندێک لە ئامادەبووانی هێنایە گریان. ڤیان دەخیل، ئەندامی کوردی ئێزدی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گوتارێکی پێشکەشکرد و بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی گوت. ئێمە لەناو دەبرێین.
ڤیان یەکەمین کوردە لە مێژووی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی خەم و ئەو کارەساتانە بکات کە بەسەر کوردانی ئێزدیدا هاتوون. گوتەکانی ڤیان دەربارەی کچە رفێنراوەکانی ئێزدی هەندێک لە ئامادەبووان و دیپلۆماتکارانی هێنایە گریان. ڤیان بە ئامادەبووانی گوت "کچێکی ئێزدی بە 18 دۆلار فرۆشراوە.

ئەم شێتیە بووەستێنن
لە کۆبوونەوەکەدا کە نزیکەی 70 وڵات و رێکخراوی نێودەوڵەتی گوتاریان پێشکەشکرد، هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە کۆکبوون کە فرە ئایینی و نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر هەڕەشەیەکی راستەوخۆدایە. 
کورد، کوردانی ئێزدی و مەسیحییەکان وەکو نموونەی ئەو کو‌لتوورە جیاوازانەی ناوچەکە باسدەکران کە لە ژێر هەڕەشەی راستەوخۆدان. بەڵام هیچ کام لە وڵاتەکان چارەسەرێکی بنەڕەتی پێشکەش نەکرد و هیچ پابەندبوونێکی سیاسی روونیان دەرنەبڕی بۆ پاراستنی کەمە نەتەوایەتی و ئایینەکان.
ئەم شێتیە بووەستێنن ئەمە پەیامی وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا خۆسێ مانوێل مارگایۆ بوو بۆ نوێنەرانی بەهێزترین وڵاتانی دنیا لەوانە ئەمریکا، چین و رووسیا.
2015-03-28 04:59:30

10 ساڵ و 10 مانگ و 22 کاتژمێر و 31 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©