پێشوازی له‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین .
خه‌ڵکی وڵات داگیرکراوی کوردستان ،
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی وجیهانی،
ڕۆژی شه‌ممه 2ی به‌فرانباری 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 23ی دێسه‌مبه‌ری 2006 ی زایینی، له لایان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، بڕیاری سزادانی 1737ی به‌سه‌ر حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی دا په‌سه‌ند کرد.
حکومه‌تى ئێران یه‌کێک بووه له‌و وڵاتانه‌ی که په‌یمانى نێۆ ده‌وڵه‌تی ئین پی تی مۆرکردوه سه‌باره‌ت به ڕێگرتن له بڵاو بونه‌وه‌ى چه‌کى ئه‌تۆمى، له‌و په‌یمانه‌دا هاتووه که ڕێگا ده‌دات به ولاتانى جیهان له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌یه‌کى شه‌فافدا هه‌وڵى به ده‌ستهێنانى وزه‌ى ئه‌تۆم بده‌ن ،به‌لام ئه‌و شته‌ى که ئه‌مرۆ به‌رپرسانى حکومه‌تى تاران به ملیارد سه‌روه‌ت و سامانى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ته‌وه‌کانى بن ده‌ستی ئێرانى بۆخه‌رج ده‌که‌ن، به‌رنامه‌یه‌کى شاراوه‌یه که ته‌نیا گروپێکی تایبه‌ت له به‌رپرسانى حکومه‌تى تاران ئاگایان لێیه، ئاژانسى نێوده‌ڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمیش باش ئاگاداری پلان وکردوه‌کانی حکومه‌تی تارانن له‌مه‌به‌ستی به کارهێنانی ئه‌و چه‌که مه‌ترسی داره،
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له مێژساڵه سه‌رقاڵی دروست کردنی چه‌کی تۆقێنه‌ر ومه‌ترسی داره، هیچ کاتێکیش گۆێڕایه‌ڵی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌بووه، هه‌ر ده‌م پێشێلکاری کردوه له‌گه‌ڵ یاساکانی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی له بواره‌کانی توانه‌وه‌ی چه‌کی ئۆران‌یۆم و یاساکانی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
له‌وه‌ش زیاتر خودى به‌رپرسانى حکومه‌تى تاران و سیسته‌مى سیاسه ته‌که‌یان به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و شتانه‌ى که خۆیان ئیده‌عاى بۆ ده‌که‌ن،ره‌وا وهه‌مه په‌سند نیه و نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى هه‌مو نه‌ته‌وه‌کانى ئێران ناکه‌ن،هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش جیگاى متمانه‌ى نه‌ته‌وه‌کانى ئێران نین و شیعارى به‌رپرسانى ئێرانیش سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که به‌رنامه‌ئه‌تۆمیه‌کانى بۆخزمه‌تى نه‌ته‌وه‌کانى ئێرانه شتێکئ نادروسته،وله ڕاستیدا ئامرإازیکه بۆئه‌وه‌ى که ده‌سه‌ڵاتى تیۆکراتى تاران ئامانجه‌کانى خۆى به‌وه پێک بهێنێ که به‌هیچ شێوه یه‌ک خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌کانى ئێران وئاشتى جیهانى ناکات.
ئه‌و خه‌رجه زۆروزه‌به‌نه‌ىکه به‌رپرسانى حکومه‌تى تاران بۆبه‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌یان وبه‌دیهاتنى خۆلیاکانیان له خۆرهه‌لاتى ناوه‌رإاست و جیهاندا ده‌یکه‌ن له سه‌روه‌ت و سامانى نه‌ته‌وه‌کانى بن ده‌ستی ئێران، ونانى سه‌رسفره‌ى هه‌ژارانى ئه‌و ولاتانه وه‌رده‌گیرێت که زیاتر له 60%یان له ژێر سنورى هه‌ژاریدا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر. خه‌ڵکى ئێران زیاتر له چه‌ک و به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئه‌مرۆ پێویستى به ژیانێکى ئاسوده هه‌یه وبه پێچه‌وانه‌ىقسه‌ىبه‌رپرسانى ئێران داخوازییه‌کانیان به‌ده‌ستهێنانى چه‌ک وبڵاوکردنه‌وه‌ى فیکره‌کانیان نیه به ڕێگاى هه‌ڕه‌شه‌و زۆره ملی یه‌وه.
به‌رنامه ئه‌تۆمیه ناشه‌فافه‌کانى حکومه‌تى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که هه‌رإه‌شه‌یه‌که بۆسه‌ر ولاتانى جیهان و ناوچه‌که‌ش،هه‌رإشه‌یه‌کیشه بۆسه‌ر خودى نه‌ته‌وه‌کانى بن ده‌ستی ئێران که ساڵانێکی دورودرێژه بونه‌ته قوربانى سیسته‌مى توتالیتارى ئیسلامى له ئێران‌دا. به‌رپرسانى تاران هیچ کات درێخیان نه‌کردوه له‌به‌کارهێنانى جۆره‌جیاوازه‌کانى چه‌ک وکه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى له‌به‌ارمبه‌ر نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌کانى بن ده‌ستی ئێران، به تایبه‌تى خه‌ڵکى زوڵم لێکراوی کورد،هیچ گه‌ره‌نتیه‌کیش له‌به‌رده‌ستدانیه که عه‌قڵیه‌تى فاشیستى ودواکه‌وتووانه‌ی ده‌سه‌ڵاتى تاران که ئاماده‌یه هه‌موخه‌ڵکى ئێران بکاته قوربانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆى ئه‌و چه‌که له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانى ئێران به تایبه‌تى خه‌ڵکى کورد به‌کار نه‌هێنێ ،ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ى که به ئاسانى باس له سرإینه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى وڵاتێک ده‌کات له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان زۆربه ئاسانیش ده‌توانێ هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی دوور له مرۆڤایه‌تی سه‌باره‌ت به گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران به‌ڕێوه ببات.
ئه‌و هه‌ڵس و که‌وتانه‌ی ڕێژیمی خۆپه‌سه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌رده‌م له لایان ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه تاوتۆێ کراوه‌و شرۆڤه کراوه، هه‌رده‌م له لایان چاودێرانی نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌وڵ دراوه به شێوه‌ی دیالۆگه‌وه کۆتایی به‌و کێشانه بێنن، به‌ڵام لاسارى و سه‌ره‌ڕإۆییه‌کانى به‌رپرسانى تاران سه‌باره‌ت به‌و به‌رنامه ناشه‌فافه ئه‌تۆمیه بووه هۆى ئه‌وه‌ى که ولاتانى جیهان و به تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان نارإه‌زایى خۆیان پیشانبده‌ن ودواجاریش ئه‌وه‌بو که ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێو ده‌وڵه‌تى له برإیارى ژماره1737دا له رۆژى 23ى دیسه‌مبه‌ردا برإیارى سزادانى ئێرانى ده‌رکرد.
هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕۆکی بڕیاره‌که‌شدا هاتووه که تا 2 مانگی دیکه ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران واز له تواندنه‌وه‌ی ئۆرانێۆم بێنێ، ئه‌گه‌ر پێشێلکاری ئه‌و بڕیاره‌ش بکات، ئه‌وا به پێێ ماده‌ی 41 ی بڵاوکراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سزاکه‌ی زیاتر ده‌کرێت،که زۆر خاڵی گرنگ به خۆوه ده‌گرێ. وه‌ک گه‌مارۆی ئابوری،ڕێگاگرتن له هاتووچۆێ دیپلوماتانی ئێرانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران،ده‌ست به سه‌ردا گرتنی سه‌رمایه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که ئێمه وه‌ک پارتى سه‌ربه‌ستى کوردستان پێمان باشه برإیارى سزادانى ئێران نه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که زه‌ختێکی گه‌وره‌ى ئابورى بخه‌ێته ه‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌سته‌مدیده‌کانى بن ده‌ستی ئێران،به‌لام ئه‌و سزادانه‌ش به شتێکى که‌م ده‌زانین بۆبه‌رپرسانى حکومه‌تی تاران و داواش ده‌کات که ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تی رێوشۆێنی زیاتر بگرێته به‌ر بۆرێگرتن له پێکهێنانی خۆلیاکانى حکومه‌تى تاران که هه‌رإه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاشتى جیهانى و ئاسایشى خودى نه‌ته‌وه‌کانى بن ده‌ستی ئێرنیش.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،ئه‌و بڕیاره که هه‌رچه‌ند لایق به‌و رێژیمه نییه‌و پێمان وایه ده‌بێت سزای گه‌وره‌تر به‌سه‌ر ئه‌و ڕێژیمه داگیر که‌رو ئازادی کوژه‌دا بسه‌پێت،له هه‌مان کاتدا به‌و په‌ڕی پێشوازییه‌وه ده‌ست خۆشانه ئاراسته‌ی ئه‌و هه‌ڵویسته دروسته‌ی ڕێکخراوی ئه‌نجوومه نئ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ی زۆر جێگای خۆشحاڵییه که دبینین 15 ده‌وڵه‌تی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یه‌ک ده‌نگن به دژی ئه‌و ڕێژیمه،
هیواخوازین که بڕیاره‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێژیمه ئازادی کوژه زیاد بکرێت، هه‌وڵ بدرێت له‌سزاکان به‌سه‌ر ئه‌و ڕیژیمه‌دا زیاتر هه‌ڵسورێنه‌ران وبه‌رپر سانی ئاستی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێژیمه‌زه‌ره‌رمه‌ند بن،
پارتى سه‌ربه‌ستى کوردستان داواى ئه‌وه‌ش ده‌کات که کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ته‌نیا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له ئه‌تۆمیه‌که‌ى تاران هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر حکومه‌تى تاران نه‌گرێ وله‌باره‌ى کێشه‌کانى دیکه‌ى خه‌ڵکى ئێرانیشه به تایبه‌تى کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کان که ساڵانێکی دورودرێژه سه‌رکوت ده‌کرێن هه‌ڵوێست بگرێ و رێگا نه‌دات ئه‌لیتى تایبه‌تى ده‌سه‌لاتى تاران به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر زوڵم سته‌مه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه به تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ى کورد.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. 8 ی به‌رفرانباری 2706 ی کوردی. به‌رامبه‌ر به 29.12.06
PSK
PB 158. Nordstrand.
1112 Oslo. Norway.
www.psk2006.org
Email:
[email protected].
[email protected]