عه‌بدوڵڵا وه‌رتى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هاوپه‌یمانان به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان داوه به‌هێزى پێشمه‌رگه که هاوکارییان ده‌که‌ن بۆیه هێزى هاوپه‌یمانان نایانه‌وێت هێز بنێرێته ناوعێراق تا موسڵ ئازاد بکرێته‌وه، بۆیه یه‌کێک له داواکانى بارزانى بۆ ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه ده‌بێت که داواکانیان چڕبکه‌نه‌وه بۆ هاوکارى کردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان.
بارزانى له ئه‌مه‌ریکا داواى سه‌ربه‌خۆیى ده‌کات

مه‌سعود بارزانى پاکێجێکى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات
کارزان هەورامی / ئاژانسی باس‌نیوز
بڕیاره له‌داهاتوویه‌کى نزیکدا سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بکات، ئه‌ندامێکى به‌شدار بووى شاندى کۆبوونه‌وه‌که ئاماژه به ناوه‌ڕۆکى سه‌ردانه‌که‌ى بارزانى ده‌کات.
بڕیاره له داهاتوویه‌کى نزیکدا، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ئه‌مه‌ریکا بکات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوێنێ (20/4/2015)، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان کۆبویه‌وه، ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى عه‌بدوڵڵا وه‌رتى، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و ئه‌ندامى به‌شدار بووى کۆوبونه‌وه‌که له لێدوانێکدا به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند: یه‌کێک له خاڵه‌کانى سه‌ردانى بارزانى بۆ ئه‌مه‌ریکا بابه‌تى ئازادکردنه‌وه‌ى موسڵه، که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسى لێوه کرا. سه‌رجه‌م هێزولایه‌نه سیاسییه‌کانیش قسه‌ى خۆیان له‌سه‌ر ئازاد کردنه‌وه‌ى موسڵ و به‌شداریى هێزى پێشمه‌رگه کرد سه‌رجه‌میان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ئه‌گه‌ر بێت و شارى موسڵ ئازاد نه‌کرێته‌وه و نائارام بێت، به‌دڵنیایه‌وه شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌که‌ونه مه‌ترسیه‌وه، به‌ڵام له‌ڕووى نیشتیمانییه پێشمه‌رگه به‌رپرسیارنییه له‌ئازاد کردنه‌وه‌ى شاره‌که به‌ڵکو ده‌بێت حکوومه‌تى عێراق له‌خه‌مى ئه‌و پرسه‌دابێت، گوتى: سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌کان هاوڕابوون که ده‌بێت بۆچوونى په‌رله‌مان و خه‌ڵکى کوردستان له‌و باره‌وه وه‌ربگیرێت.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هاوپه‌یمانان به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان داوه به‌هێزى پێشمه‌رگه که هاوکارییان ده‌که‌ن بۆیه هێزى هاوپه‌یمانان نایانه‌وێت هێز بنێرێته ناوعێراق تا موسڵ ئازاد بکرێته‌وه، بۆیه یه‌کێک له داواکانى بارزانى بۆ ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه ده‌بێت که داواکانیان چڕبکه‌نه‌وه بۆ هاوکارى کردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان.
وه‌رتى، ده‌رباره‌ى پرسى سه‌ربه‌خۆییى کوردستان که بڕیاره بارزانى وه‌ک دۆسیه‌یه‌کى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا باسی بکات، گوتى: به‌ڕاشکاوانه گوتمان ده‌بێت خه‌ڵکى کوردستان شه‌رم نه‌کات له داخوازیه‌کانى و تاکه ده‌روازه‌ى خه‌ڵکى کوردستان له‌هه‌موو ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگانه‌ى که لێره و له‌وێ ڕوو له هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن بۆیه سه‌رکردایه‌تیى سیاسیى کورد ده‌بێت کاربکه‌ن له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ ئه‌م پرسه تا پشگیریى نێوده‌وڵه‌تى دروست ببێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسیى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌شڵێت: من له‌وێ پێشنیارم خسته به‌رده‌م سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان که ده‌بێت له بوارى یاسایى کۆمیته‌یه‌ک دروست بکرێت تا له‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، پرسى ده‌وڵه‌ت گفتووگۆى له‌سه‌ر بکرێت و ئه‌مه‌ریکاش ده‌زانێت نه‌خشه‌ى سیاسى و جوگرافى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دەبێ گۆڕانکارى تێدا بکرێت