کارەساتەکە بوو لە لایەن خەڵکی نیشتیمانپەروەری مهاباد ئاگری تێپەردرا.
هێزە داپڵۆسێنەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک پێشەی هەمیشەییان بە هیزێکی زۆرەوە کهوتوونهته سهرکوتی خهڵکو تهقهیان لە خۆپێشاندەران کرد، کە مخابن دەست بە جێ لاوێکی ئەو شارە کوردپەرەوە گیانی لە دەستدا و نزیک بە ٢٠ کەسیش بریندارن، کە برینی زۆریان مەترسیدارە.
خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تۆڵەێ فهریناز خوسرهوانی ڕژانە سەر شەقام و دەیان برینداری لێکەوتەوە.

ئەمرۆ ١٧ی بانەمەری ٢٧١٥ی کوردی، بە هەزاران کەس لە خەڵکی هەمیشە نیشتیمانپەروەری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕژانە سەر شەقام، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربرین بەرامبەر بە نۆکەران و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بە هۆی ڕەفتاری نادروستیان لە ڕۆژی سێشهممه، ١٥ی بانهمهڕی ٢٧١٥ی کوردی ٥ / ٥/ ٢٠ ١٥ ی زاینی کچە گەنجێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوی فەریناز خوسرەوانی یان ناچار بەوە کرد کە لە هۆتێلێک خۆی فرە بداتە خوار و گیان لە دەست بدات.
له کاردانهوه بەرامبەر بەو ڕووداوه و لە درێژەی ئەو خۆپێشاندانە هۆتێلی تارا کە شۆێنی کارەساتەکە بوو لە لایەن خەڵکی نیشتیمانپەروەری مهاباد ئاگری تێپەردرا.
هێزە داپڵۆسێنەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک پێشەی هەمیشەییان بە هیزێکی زۆرەوە کهوتوونهته سهرکوتی خهڵکو تهقهیان لە خۆپێشاندەران کرد، کە مخابن دەست بە جێ لاوێکی ئەو شارە کوردپەرەوە گیانی لە دەستدا و نزیک بە ٢٠ کەسیش بریندارن، کە برینی زۆریان مەترسیدارە.
هەر لەو کاتەدا و بەرامبەر بەو هێرشەی هێزەکانی رێژیم لاوانی خۆێنگەرمی مهابادیش لە شەری دەستەو یەخە چەند کەسیان لە هێزەکانی رێژیمی بریندار کردوە.
لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
7-5-2015